ئایا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بانگه‌شه‌ى به‌رامبه‌ر ڕ‌ژێمى پێشوى عێراق كردى به‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆم و كۆمه‌ڵكوژى هه‌یه ڕاست بوو؟ ئایا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى له‌و جه‌نگه‌ى به‌رامبه‌ر عێراق به‌رپایان كرد په‌شیمانن؟ كێ خهسارۆمهندى سه‌ره‌كى و كێیش زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جه‌نگه‌بوو؟
جه‌نگى بۆشى كوڕ به‌رامبه‌ر سه‌دام حوسه‌ینى سه‌رۆكى پێشووترى عێراق‌و ڕژێمه دیكتاتۆره‌كه‌ى له‌مانگى چوارى 2019 پێ ده‌نێته شانزه ساڵه‌ى ته‌مه‌نیه‌وه، عێراقییه‌كان تا ئێسته‌ش به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانى ئه‌و جه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ندێكیان خۆزگه به‌كفن دزى پێشوو ئه‌خوازن.

,,
ئه‌مه‌ریكا به دروشمى دیموكراسى و خۆشگوزه‌رانى و پێكه‌وه ژیان جه‌نگى عێراقى ده‌ست پێكردو سه‌ركه‌وتو بوو له ده‌ستگیركردنى سه‌دام و زۆرێك له‌دارو ده‌سته‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش په‌یوه‌ندى ڕاسته‌و خۆیان له‌سیاسییه دیاره‌كان هه‌بوو سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران جگه عیزه‌ت دورى كهههتا ئێسته سه‌ركردایه‌تى حیزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتیراكى هه‌ڵوه‌شاوه ده‌كات.
سایتى ئه‌لعه‌ره‌بى عێراق، بابه‌تێكى له‌یادى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا دژ به‌عێراق نوسیوه و تێیدا 19/3/2003 ، شانزه ساڵ به‌سه‌ر داگیركارى ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ویش دواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكه‌ى بوشى كوڕ بوو بهوازهێنانى سه‌دام حوسه‌ینى دیكتاتۆر و دوو كوڕه‌كه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات، ئیداره‌ى سه‌رۆك بوش له‌ڕێگه‌ى كۆلن پاوڵى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌وكاتى ئه‌مه‌ریكا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێى بۆ هێرشى سه‌ربازى خۆش كردبوو، به‌بیانوى له‌ناوبردنى چه‌كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى سه‌ددام.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ چى ئه‌مه‌ریكا هاته عێراق؟ ئایا ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌دروستكردنى فه‌زایه‌كى دیموكراسى و نمونه‌یه‌كى خۆشگوزه‌رانى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا؟
له‌دواى ئه‌م شانزه ساڵه ئه‌پرسین براوه‌و دۆڕاوى جه‌نگه‌كه كێن؟
ئه‌م پرسیارانه دواى فه‌شه‌لى پرۆسه‌ى دیموكراسى و خۆشگوزه‌رانى وه دواى ئه‌وه‌ى كه‌لێنى گه‌وره‌ى ئه‌منى له‌خواروى عێراق به‌دى ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێسته‌ى به‌غدا ناتوانن یان نایه‌وێ دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، خه‌ساره‌تمه‌ندى ئه‌م جه‌نگه عێراقییه‌كانن كه‌به‌ده‌ست سه‌دان كێشه‌ى گه‌وره‌وه گرفتارن، گرفتێكیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت و ده‌یان كێشه‌و گرفتیتر دێنه ئاراوه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر باسى كوشتن و ته‌قینه‌وه‌و ڕفاندن نه‌كه‌ین.
ئه‌مه‌ریكا به دروشمى دیموكراسى و خۆشگوزه‌رانى و پێكه‌وه ژیان جه‌نگى عێراقى ده‌ست پێكردو سه‌ركه‌وتو بوو له ده‌ستگیركردنى سه‌دام و زۆرێك له‌دارو ده‌سته‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش په‌یوه‌ندى ڕاسته‌و خۆیان له‌سیاسییه دیاره‌كان هه‌بوو سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران جگه عیزه‌ت دورى كهههتا ئێسته سه‌ركردایه‌تى حیزبى به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتیراكى هه‌ڵوه‌شاوه ده‌كات.
له‌دواى نا‌ئومێد بوونى ئه‌مه‌ریكا له‌ڕژێمى سه‌دام حوسه‌ین به‌پرۆژه‌ى گۆڕینى ڕژێم و هینانهكایهى ڕژێمێكى نوێى دیموكرات و دادپه‌روه‌ر و ئازاد له‌ژێر چاودیرى ئه‌مه‌ریكادا هێرشه‌كان ده‌ستى پێكرد، له‌به‌روارى 9/4/2003 ڕ‌ژێمى سه‌دام كۆتایى پێهات.

,,
ئه‌وه‌ى كه چاودێران به‌ترسناك وه‌سفى ده‌كه‌ن بریتییه له فه‌شه‌لى پرۆژه‌ى ئهمهریكاو ده‌ركه‌وتنى توندڕه‌وى كوێرانه كه هه‌موو جیهانى گرتوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ى كه چاودێران به‌ترسناك وه‌سفى ده‌كه‌ن بریتییه له فه‌شه‌لى پرۆژه‌ى ئهمهریكاو ده‌ركه‌وتنى توندڕه‌وى كوێرانه كه هه‌موو جیهانى گرتوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
گه‌وره‌ترین براوه‌ى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر عێراقه ئیسرائیله چونكه له هاوكێشه‌ى عێراق به‌بێ جه‌نگ ده‌ربازى بوو.
كۆڵن پاوڵى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى عێراق، له‌مباره‌یه‌وه پاوڵ داواى لێبوردن و نیگه‌رانى خۆیى بۆ ئه‌و جه‌نگه ده‌ربڕى و وتى من له‌و هاندانانهى بۆ بوشى كوڕ به‌رامبه‌ر بهچهكى ئه‌تۆمى ڕ‌ژێمى سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى داواى لێبوردن ده‌كه‌م و ده‌ركه‌وت عێراق خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆم نه‌بووه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه موحه‌مه‌د به‌رادعى ڕه‌تى كرده‌وه كه عێراق خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆم بێت.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌مى جه‌نگى عێراق و ئه‌مه‌ریكان ته‌نها گه‌لى عێراقه به‌هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیه‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ڕژێمێكى ئه‌مه‌ریكى به‌رهه‌مهێناوه كه هیچ له‌گه‌ڵ داخوازى عێراقیه‌كاندا ناگونجێت.
چونكه به‌پێى ئه‌و سایته عێراقییه، خه‌ڵكى عێراق خوازیارى سیسته‌مێكى دیموكراسى - ئازادى،خاوه‌ن دادى كۆمه‌ڵایه‌تین كه دووربێت له ڕۆحى تۆڵه.