سیستمى په‌رله‌مانى  , به‌دڵى مه‌سعود مسته‌فا  یاخود نه‌وشیروان مسته‌فا..؟

سیستمى په‌رله‌مانى , به‌دڵى مه‌سعود مسته‌فا یاخود نه‌وشیروان مسته‌فا..؟

565 خوێندراوەتەوە

 

 ئاماده‌ كردنى پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بەتەنها له‌لایه‌ن فراكسیۆنەكانی  گۆڕان و پارتیه‌وه‌ بۆ هه‌موار كردنى  یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم لەپەرلەمانی كوردستانەوە, له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى هه‌نگاوه‌كه‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كى فراوانى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌, به‌وپێه‌ى ئه‌و یاسایه‌ ڕه‌هه‌ندێكى نیشتیمانى هه‌یه‌ و پێوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌ژیانى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌, ڕاڤه‌ی جیاواز و گومانى زۆرى لێى ده‌كرێت, به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ی  بەشێك له‌ چاودێرانه‌وه‌ مه‌ترسیى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌زمونى پارتى خێزانیه‌وه‌ به‌ره‌و حوكمى خێزانى هه‌تا هه‌تاى په‌لێكش بكرێت,لەم ڕاپۆرتەدا وردەكاری ئەو پرسە دەخرێتە ڕوو....

ڕه‌خنه‌ و كاردانه‌وه‌كان زیاتر ڕوبه‌ڕوى گۆڕان بونه‌ته‌وه‌,چونكه‌ پێشتر خۆى ئیدعاى ئه‌وه‌ى ده‌كرد, سیستمى حوكم بۆ په‌رله‌مانى ده‌گۆڕیت و قوربانیشى له‌و پێناوه‌دا داوه‌, له‌به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ى  گۆڕانیش به‌فه‌رمى و نافه‌رمى ،پاساو بۆ ئه‌و كاره‌ى ئیستایان ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن:.

یه‌كه‌م : ئیدعاى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سیستمى حوكمیان له‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانى گۆڕیوه‌, هه‌مان هه‌وڵه‌كانى پێشوویانه‌ و ئێستا جێ به‌جێ بووه‌.

دووه‌م : به‌دێهینانى خواست و به‌رنامه‌ و ئاواتى نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ كه‌ ده‌یویست سیستم بۆ په‌رله‌مانى بگۆڕیت.

سێیه‌م : پێیانوایه‌ جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ و ستراتیژه‌كانى گۆڕانه‌ و له‌ڕێگه‌ى دانوستان وڕێكه‌وتنه‌وه‌ پێى گه‌یشتوون.

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دیوى پشته‌وه‌ى ڕوداوه‌كانیش بێت ئاساییه‌ و پاساوه‌كانى گۆڕانیش مه‌نتیقین, به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاست بێت واتا گۆڕان وا تێگه‌شبێت خه‌ڵكى هیچى بیرنه‌ماوه‌ و زاكیره‌ى لاواز بوه‌ و ڕاست و درۆى بۆ لێكجیاناكرێته‌وه‌ و ئه‌مانیش بێن و وه‌كو یه‌كێتى و پارتى هه‌رچى بڵین و هه‌رچى بكه‌ن خه‌ڵكى باوه‌ڕیان پێى بكات ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕى پان پۆپۆلیزمیی و ئاماژه‌كانى  ده‌ركه‌وتنى گیانه‌ڵاییانه‌, به‌ڵام ده‌كرێت بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ى گرێى ئه‌و بارودۆخه‌, هه‌رسێ پاساوه‌كه‌ شێى بكه‌ینه‌وه‌ به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى  له‌به‌رده‌ستتدان و حاشاهه‌ڵنه‌گر و ڕه‌تنه‌كراوه‌ى مه‌نتیقن.

 

سیستم  چۆن بۆ پەرلەمانیی ده‌گۆڕیت....؟

سیستمى په‌رله‌مانى كۆمه‌ڵیك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتى جێگیر و بنه‌ماى  نێو ده‌وڵه‌تى له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوریییه‌وه‌ هه‌یه‌, ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى تێدا نه‌چه‌سپێنرا ئه‌وا نابێته‌ په‌رله‌مانیى, له‌دیارترین سیماكانى ئه‌و سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ , سه‌رۆكى وڵات ده‌سه‌ڵاته‌كانى پِرۆتۆكۆلى بن و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاتدا به‌رپرس بێت, په‌رله‌مان تواناى بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه‌, دانان و لابردنى سه‌رۆكى هه‌بێت. له‌هه‌رێم دا به‌پێى یاسا كۆنه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ساڵى 2005 له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌, سیستم سه‌رۆكایه‌تى بووه‌ و سه‌رۆك نزیكه‌ى (20) ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى به‌سه‌ر په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه‌ هه‌یه‌ و جێ به‌جىێكارى یه‌كه‌مه‌، ئەمەش بەهۆكاری سەرەكی زۆر بونی كێشەكانی هەرێم زانراوە، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوش بۆ گۆڕینى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى بۆ په‌رله‌مانى پڕۆژه‌ یاساى خۆیان له‌ حوزه‌یرانى ساڵى 2015  پێشكه‌ش كرد,

،،

سیستمى په‌رله‌مانى كۆمه‌ڵیك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتى جێگیر و بنه‌ماى  نێو ده‌وڵه‌تى له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوریییه‌وه‌ هه‌یه‌, ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى تێدا نه‌چه‌سپێنرا ئه‌وا نابێته‌ په‌رله‌مانیى, له‌دیارترین سیماكانى ئه‌و سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ , سه‌رۆكى وڵات ده‌سه‌ڵاته‌كانى پِرۆتۆكۆلى بن و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى وڵاتدا به‌رپرس بێت, په‌رله‌مان تواناى بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه‌, دانان و لابردنى سه‌رۆكى هه‌بێت

چونكه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ باشترین ده‌رفه‌ت بو بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌تایبه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست بۆ هه‌موار كردنى یاسایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ ببات هه‌رچه‌نده‌ دواتر ئاكامه‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ بویه‌وه‌ و ئێستا پارتى خۆى هه‌ستاوه‌ به‌و كاره‌ى كه‌ پێشتر نه‌یاره‌كانى ده‌یانویست ئه‌نجامى بده‌ن, جیاوازییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتى له‌مه‌تبه‌خه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ به‌هاوكارى چیشتلێنه‌رێكى نوێ یاساكه‌ى داڕشتوه‌ نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى پیشوو ده‌یانویست به‌سه‌ریدا بیسه‌پێنن.لێرەدا پڕۆژه‌ یاساكەی گۆڕان كە بۆ هه‌موار كردنى یاسای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشكه‌شى كرد و‌ دواتریش لیژنه‌ى یاساى په‌رله‌مان وه‌كو كۆى پرۆژه‌كان په‌سه‌ندى كرد دەخەینە ڕوو. هه‌رچه‌نده‌ باجى ئه‌وكاره‌ى گۆڕان قورس له‌سه‌ریكه‌وت به‌ڵام ته‌نها ڕێگاى په‌رله‌مانى و مه‌ده‌نى بوو  بۆ ئه‌وه‌ى  له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ سیستم  بگۆڕیت و هەرێمیش لەتەنگەژەیەكی مێژووی ڕزگاری ببێ.

ئه‌مه‌ى لاى خواره‌وه ش‌ پوخته‌ى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى فراكسیۆنى گۆڕانه‌ بۆ هه‌موار كردنى یاساكه‌:

 

مادەی یەكەمی یاساكە هەموار دەكرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:

هەرێمی كوردستانی-عێراق، سەرۆكێكی دەبێت بە (سەرۆكی هەرێمی كوردستان) ناو دەبرێت، نیشانەی یەكگرتویی خاك و گەلی هەرێمی كوردستانە، تێدەكۆشێت بۆ مسۆگەركردنی پابەندیی دەسەڵاتەكان بە دەستور و یاساكان و پاراستنی هاوسەنگیی نێوانیان، نوێنەرایەتی هەرێم دەكات لە نێوەندە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان، لە بۆنە فەرمی و گشتی و نیشتیمانییەكان به‌مه‌به‌ستى پڕۆتۆكۆڵى( یاسا كۆنه‌كه‌ پڕۆتۆكۆلى نه‌بو)

 

،،

 لەهەموارەكەدا هاتووە سەرۆك دو جێگری دەبێت لە كاتی ئامادە نەبونیدا جێگەی دەگرنەوە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیدا هاوكاری دەبن( ئێستا داواى یه‌ك جێگرى به‌هێز ده‌كه‌ن, ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ داواى لێوایه‌كى تایبه‌ت له‌هێزى چه‌كدارى بۆ بكه‌ن)

مادەی 3 بڕگەی یەكەم

لە دانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمان لە نێو پاڵێوراوەكاندا بە دەنگی نهێنی بە زۆرینەی (2/3) دو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامەكانی سەرۆك هەڵدەبژێرێت.

مادەی 8  بڕگەی 1

سەرۆك دو جێگری دەبێت لە كاتی ئامادە نەبونیدا جێگەی دەگرنەوە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیدا هاوكاری دەبن( ئێستا داواى یه‌ك جێگرى به‌هێز ده‌كه‌ن, ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ داواى لێوایه‌كى تایبه‌ت له‌هێزى چه‌كدارى بۆ بكه‌ن)

مادەی 10 بڕگەی پێنجەم

دەركردنی مەرسومی دامەزراندن و لابردنی:

خاڵی1 خاوەن پلە تایبەتەكانی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر پێشنیاری وەزیری پەیوەندیدارو رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران.پاش وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مان( ئینجا ده‌توانێت مه‌رسوم بۆ لابردن و لادان دەر بكات)

 

 

خاڵی 2 خاوەن پلە سەربازییەكان و پلەكانی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و بۆ پلەكانی فەرماندەی لیوا بۆ سەرەوە، لەسەر داوای وەزیرە پەیوەندارەكان و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان به‌زۆرینه‌ى دوسیه‌كى ئه‌ندامانى ( ئینجا ده‌توانێت فه‌رمانى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ په‌سه‌ند بكات)

 

 

خاڵی 3 نوێنەری هەرێم لە عێراق و، نوێنەرایەتییەكانی هەرێم لە دەرەوە لەسەر داوای فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران و ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان به‌زۆرینه‌ى دوسیه‌كى ئه‌ندامانى( ئینجا ده‌توانێت ده‌ستێوه‌ردان له‌نوێنه‌رایه‌تیه‌كاندا بكات)

 

 

بڕگەی 6 بەخشینی نیشانەو مەدالیا، بە مەرسومێك لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران و بە پێی یاسا.

بڕگەی 7 جاڕدانی باری نائاسایی بە رەزامەندیی دو لەسەر سێی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان بەپێی یاسایەكی تایبەت كە پێشتر پەسەند دەكرێت، بۆ دۆخەكانی شەڕی بەرگری لە مەترسیی هێزی دەرەكی، روداوی سروشتی، یان بڵاوبونەوەی نەخۆشییە درمەكان، كە هەمو یان بەشێك لە دانیشتوان روبەڕوی مەترسی دەكاتەوە، بۆ ماوەی سی ڕۆژ، دەتوانرێت بە هەمان رێوشوێنی نوێ بكرێتەوە.

بڕگه‌ى نۆیه‌م , هه‌ڵده‌ستێ به‌سه‌ركردایه‌تى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌مه‌به‌ستى پڕۆتۆكۆڵى( یاسا كۆنه‌كه‌ پرۆتۆكۆلى نیه‌)

 

 

مادەی 11 مادەیەك بۆ یاساكە زیاد دەكرێت و زنجیرەی مادەكان رێكدەخرێتەوەو بەمشێوەیە دەخوێنرێتەوە.

هەمو ئەو مەرسوم و فەرمانانەی كە دەبێت بەپێی یاسا یان هەر یاسایەكی تر لەلایەن سەرۆكەوە واژوو بكرێن، دوای تێپەڕبونی 15 رۆژ لە بەرواری گەیشتنیان بە سەرۆكایەتی هەرێم بە دەرچو هەژماردەكرێن( بەیێی یاسا كۆنەكە سەرۆك دەتوانێت بۆ پەرلەمان بیانگیڕێتەوە)

 



،،

له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ په‌رله‌مانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ركردنى لیِبوردنى گشتى یه‌وه‌,  له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك داڕیژراوه‌ به‌فیعلى سیستمه‌كه‌ په‌رله‌مانى بێت و سه‌رۆك به‌ئاسانى نه‌توانێت هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ ده‌ربكات  به‌جۆرێك هه‌رێم بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و میزاج و به‌رژه‌وه‌ندى حزب و خێزان و بنه‌ماڵه‌ كه‌ى بخاته‌ سه‌رووى به‌رژوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌

له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ په‌رله‌مانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ركردنى لیِبوردنى گشتى یه‌وه‌,  له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك داڕیژراوه‌ به‌فیعلى سیستمه‌كه‌ په‌رله‌مانى بێت و سه‌رۆك به‌ئاسانى نه‌توانێت هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ ده‌ربكات  به‌جۆرێك هه‌رێم بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و میزاج و به‌رژه‌وه‌ندى حزب و خێزان و بنه‌ماڵه‌ كه‌ى بخاته‌ سه‌رووى به‌رژوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌, كه‌ پێشتر ئه‌م خاڵه‌یان ڕه‌خنه‌ى گۆڕان بوه‌ له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانى و نیچیرڤان بارزانى برازاى به‌و پێیه‌ى ئه‌وان دو بارزانین و دو ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێیمیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌.

 

 

ئيَستا چی رِودەدات.....؟

هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا كۆنه‌كه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ى كۆتایهاتنى ویلایه‌تى سه‌رۆك دیارى و ملزه‌م بكات‌ و ده‌رگایه‌كى كراوه‌ى به‌ڕووى نیڤرڤاندا كردۆته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ى خۆى ئاره‌زووى لێبێت له‌و پۆسته‌دا بمێنیته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى نۆزده‌ ساڵ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى كرد, ته‌نها بۆیاغكردن و شه‌رعه‌نه‌كردنێكى بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و چاره‌سه‌ر كردنى كیشه‌كانى ناو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ پۆسته‌ باڵاكانى هه‌رێم, ته‌نها هۆكاریش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان پارتى نیڤیرڤان بارزانى بباته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى مانه‌وه‌ى هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى مامى, په‌رله‌مان قه‌ڵایه‌كى پارێزراوه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى,و هه‌روه‌ها ترسه‌ له‌وه‌ى نێڤیرڤان بخه‌نه‌ به‌ر ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستان,  ئه‌گینا  ئیدیعاى گۆڕینى سیتسم بۆ په‌رله‌مانى له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌  وه‌كو  خێرى ئه‌و كابرایه‌ وه‌هایه‌ كه‌ به‌پاره‌ى دزى كه‌لوپه‌لى بۆمزگه‌وت كڕیبو به‌حسابى خۆى خێر ده‌كات.

 

نەوشیروان مستەفا بۆچی ئەمەی ئێستای بۆ پارتی نەكرد ...؟

دووه‌میشیان ئه‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌خواست و به‌رنامه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ هه‌یه‌( هه‌رچه‌نده‌ من پێموایه‌ له‌دواساته‌كانى ته‌مه‌نیدا و كاتێك وه‌كاله‌ته‌كه‌ى بۆ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاروباره‌كانى گۆڕان له‌جێى خۆى به‌ڕێوه‌ ببات‌, نه‌وشیروان مسته‌فا په‌شیمان بویه‌وه‌ له‌دژایه‌تى كردنى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى نه‌خۆى نه‌گۆڕان له‌به‌رامبه‌ریاندا هیچى پێناكرێت, هه‌ر بۆیه‌ دواى مه‌رگیشى تاپۆكردنى گرده‌كه‌ و پرسى بنه‌ماڵه‌ى بوونى گۆڕانى لێكه‌وته‌وه‌) به‌ڵام دیدو تیِروانیینى تا ئه‌وكاته‌ى به‌ئاشكرا داواى سیستمى په‌رله‌مانى ده‌كرد زۆر ڕاشكا و بێ په‌رده‌و گرێ بوو, نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك سیستمى په‌رله‌مانى به‌چاره‌سه‌ر كردنى سیستمى حوكم له‌هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى ده‌سه‌ڵات ده‌زانى,

،،

نەوشیروان مستەفا به‌ئاشكرا ده‌یوت سیستمێكى په‌رله‌مانیمان هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا  ده‌وێت, به‌دێوێكى تریشدا ده‌یویست به‌سته‌ڵه‌كى دابه‌شكارى پۆسته‌ باڵاكان له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدا بشكێنیت, چونكه‌ به‌پێى ڕێكه‌وتنى ستراتیژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌وا پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ناچێته‌ چوارچێوه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى تره‌وه‌ و به‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌ى بارزانى عه‌مودێكى فه‌قه‌رى حوكمیان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنیته‌وه‌,

ئه‌و به‌ئاشكرا ده‌یوت سیستمێكى په‌رله‌مانیمان هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا  ده‌وێت, به‌دێوێكى تریشدا ده‌یویست به‌سته‌ڵه‌كى دابه‌شكارى پۆسته‌ باڵاكان له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدا بشكێنیت, چونكه‌ به‌پێى ڕێكه‌وتنى ستراتیژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌وا پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ناچێته‌ چوارچێوه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى تره‌وه‌ و به‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌ى بارزانى عه‌مودێكى فه‌قه‌رى حوكمیان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنیته‌وه‌, له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى باس ده‌كرا كه‌ كێشه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌خس نیه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سیستمدا هه‌یه‌تى ئه‌وه‌ دیوه‌ شاراوه‌كه‌ى نه‌بوو, ئه‌و ‌ پێوابوو هه‌تا بارزانى له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا بمێنیته‌وه‌ ئه‌وا ڕێگه‌ نادات چاكسازى بكرێت و دیموكراتیه‌ت له‌پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌ سیاسیه‌كاندا موماره‌سه‌ بكرێت, ئه‌مه‌ى ئێستا گۆڕان ده‌یكات هیچ شه‌رحێكى تر هه‌ڵناگرێت كه‌ خواستى نه‌وشیروان مسته‌فاى له‌سه‌ر نه‌بوه‌ و ئه‌مه‌ى نه‌ویستوه, ئه‌م كارانه‌ى ئێستا گۆڕان ده‌یانكات بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر ئاسانتر بوو ده‌یتوانى له‌مه‌ زیاتر بۆ پارتى بكات.

 

 

لەسەر  بنەمای ئەو ستراتیژە خەڵك دەنگی پێدا

ئه‌وه‌شى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ جێ به‌جێ كردنى ستراتیژ و به‌ڵینه‌كانى گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌واشه‌كردنێكى ئاشكرایه‌, له‌به‌راورى 14 / 8 /2015 وتارێك له‌سایتى سبه‌ى به‌ناونیشانى (  بۆ ده‌بێت سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌مجاره‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژیردرێت) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌, ئه‌گه‌رچى ناوى لێنه‌دراوه‌ به‌ڵام به‌ته‌عبیره‌كه‌ى دا پێ ده‌چێ نه‌وشیروان مسته‌فا یاخود په‌یامى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت, له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت, هه‌رێمى كوردستان به‌قۆناغى مێژووى ململانێى نێوان زلهێزه‌كان و هێزه‌ ئیقلیمه‌كاندا تێ په‌ڕێكردوه‌, سیماى ئه‌و قۆناغه‌ش به‌هۆى شه‌ڕه‌وه‌, كوشتن و تاڵانكردن و ڕاوه‌دونان و وێرانكردن و برسێتى , شه‌ڕى ناوخۆیى و ....بوه‌ و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى داناوه‌,

،،

لەپەیامەكەی پێشتری گؤڕاندا ئەوەش هاتبوو، له‌بارودۆخێكى وه‌هاش دا كه‌ بارزانى ئه‌زمونێكى له‌و شێوه‌یه‌ى هه‌یه‌ و له‌دۆخى خه‌باتى شاخ و شۆڕشه‌وه‌ هاتوه‌ و خۆى و حزبه‌كه‌شى به‌قۆناغى شه‌ڕ و كوشتاردا تێ په‌ڕیون و ده‌یان ئه‌زمونى خراپى هه‌یه‌ ناكرێت دوباره‌ وه‌كو تاكه‌كه‌ كه‌سێك كۆمه‌ڵیك ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى بخرێته وه‌‌ به‌رده‌ست و به‌مێزاجى خۆى حوكمى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كه‌ به‌یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ پێدراوه‌ درێژ بكێشیت.

له‌ئاكامى ئه‌و دۆخه‌وه‌ هه‌رچى ئه‌و حزبانه‌ى له‌ڕێگه‌ى چه‌كه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته‌ ده‌ست دواتر بون به‌دیكتاتۆر و ئێستاش له‌ڕێگه‌ى ته‌زویرى ئینتیخابات و هێزى چه‌ك و مافیاییه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و بونه‌ته‌ به‌ڵاو نه‌گبه‌تیش بۆ میله‌ته‌كانیان, ئه‌و ئه‌زمونانه‌ش وه‌هایان كردوه‌ حوكمى خێزانى و بنه‌ماڵه‌ى دروست ببێ و له‌ناوچه‌كه‌دا دیموكراتیان ئیفلیج كردوه‌ و بونه‌ته‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر میله‌ته‌كه‌یان, له‌بارودۆخێكى وه‌هاش دا كه‌ بارزانى ئه‌زمونێكى له‌و شێوه‌یه‌ى هه‌یه‌ و له‌دۆخى خه‌باتى شاخ و شۆڕشه‌وه‌ هاتوه‌ و خۆى و حزبه‌كه‌شى به‌قۆناغى شه‌ڕ و كوشتاردا تێ په‌ڕیون و ده‌یان ئه‌زمونى خراپى هه‌یه‌ ناكرێت دوباره‌ وه‌كو تاكه‌كه‌ كه‌سێك كۆمه‌ڵیك ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى بخرێته وه‌‌ به‌رده‌ست و به‌مێزاجى خۆى حوكمى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كه‌ به‌یاسا له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ پێدراوه‌ درێژ بكێشیت.

هه‌ر له‌وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كوردستاندا هاوسه‌نگى هێز گۆڕاوه‌ و به‌ساخته‌ و ته‌زویراتیشه‌وه‌ پارتى 38 كورسیى په‌رله‌مانى هه‌یه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا حزبه‌كانى تر ڕكابه‌رایه‌تى سه‌ره‌كى ده‌كه‌ن و جۆرێك له‌فره‌ى دروستبوه‌ ده‌بێت ده‌ستاو ده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ دا بكرێت. ئه‌گه‌رچى وتاره‌كه‌ زۆر لایه‌نى سیستمى سیاسى و ڕوداوى سیاسى ترى كوردستان شى ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئه‌وه‌ ڕۆشنبێته‌وه‌ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى ئێستاى ده‌ستڕۆیشتوانى ناو گۆڕان ده‌یكه‌ن كه‌ى هه‌مان ستراتیژ و به‌رنامه‌كانیه‌تى كه‌ له‌ماوه‌كانى پێشوودا خه‌ڵكى كوردستان به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌نگپێدان گۆڕانكارى له‌سیستمى سیاسیدا بكات و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ ژیانى خه‌ڵكى كوردستان خۆشتر بكات...؟

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس