كێ به‌نداوى " دوكان"ی دروست كرد؟

دروستكردنى پرۆژه‌كه‌ چه‌ندى تێچووه‌؟

كێ به‌نداوى " دوكان"ی دروست كرد؟

641 خوێندراوەتەوە

شیرزاد بازیانى 

پرۆژه‌ى به‌ربه‌ستى دوكان له‌ پڕۆژه هه‌ره‌ گرنگ و ستراتیژییه‌كانى كوردستانه كه له‌سه‌ر یه‌كێك له لقه‌كانى رۆوبارى دیجله دروست كراوه ئه‌ویش زێى بچووكه.

ده‌كه‌وێته باكورى خۆرئاواى شارى سلێمانى به‌دوورى (70)كم له‌سه‌ر هێڵى پانى (35,55) وه‌هێڵى درێژى (44،58).

ئه‌م به‌ربه‌سته له ساڵه‌كانى (1954 – 1959)دروستكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فه‌ره‌نسى (DUMEZ BALLOT)به‌بڕى نزیكه‌ى (14)ملیۆن دینارى عێراقى له‌وكاته‌دا که‌ دیناریك به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار نزیكه‌ى 4 دولار بووه، واتا نزیكه‌ى 56 ملیون دولارى تیچووه، وه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بینى راوێژكار (BINNIE DEACON & GONSULTANT ENGINEERS)شیكارى و سه‌رپه‌رشتى دروستكردنى كراوه.

له‌رووى جیۆلۆجیه‌وه به‌ربه‌سته‌كه له‌سه‌ر ئه‌و چینانه دروستكراوه كه‌ له‌ به‌ردى دۆلۆمایت پێكهاتوون له‌سه‌رو ئه‌مانیشه‌وه به‌ردى لایمستون و مارل دێت، ئه‌م جۆره به‌ردانه تواناى راگرتنى به‌ربه‌سته‌كه‌و پاڵه‌ په‌ستۆى ئاوى ناو ده‌ریاچه‌كه‌ی هه‌یه.

به‌نداوى دوكان بریتییه له به‌ربه‌ستێكى كۆنكرێتى چه‌ماوه (CONCRETE ARCH DAM)كه‌ نیوه‌ تیره‌ى چه‌ماوه‌كه‌ى له‌رووى پێشه‌وه(120)مه‌تره، درێژى به‌ربه‌سته‌كه له‌سه‌ره‌وه (360)مه‌تره‌و وه‌ته‌رازوى سه‌رى به‌ربه‌سته‌كه (516م) له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه ئه‌ستورى به‌ربه‌سته‌كه له‌بناغه‌وه(54م) وه‌ له سه‌ره‌وه(6,20م)، وه‌تواناى كۆكردنه‌وه‌ى (6,8)ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه له‌ئاستى(511م)دا رووبه‌رى سه‌ره‌وه‌ى ده‌ریاچه‌كه‌ش له‌م ئاسته‌دا بریتییه‌ له‌ (270كم دووجا) وه‌له‌ئاستى (469م)دا كه نزمترین ئاسته رووبه‌ره‌كه‌ى بریتییه له(48كم دووجا) كه‌بڕى ئاوه‌كه‌ى بریتییه‌ له(0,7 ملیار مه‌تر سێجا) كه سودى لێ نابیندرێت (DEAD STORAGE)، وه رووبه‌رى ناوچه‌ى ده‌ریاچه‌كه كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى تێڕژانى ئاوى باراناو هه‌یه (CATCHMENT AREA)، بریتییه له (11690 كم دووجا) كه نزیکه‌ى (60%)ده‌كه‌وێته كوردستانى عێراق وه له (40%)له كوردستانى ئێران دایه، وه رووبه‌رى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه سودمه‌ندن له ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان بریتییه له (1500,000)دۆنم.

به‌ربه‌ستى دوكان له‌چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك پێك دێت كه ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن.

1/ رێڕه‌وه‌كانى ئاودێرى: ژماره‌یان دوو ده‌روازه‌یه له جۆرى (HOLLOW JET)له سه‌ر تونێلێكه‌ كه تیره‌كانیان (2,28م) درێژى یه‌كه‌یان(160م) وه‌ئاستى ته‌رازوى شوێنى وه‌رگرتنى له‌بنى ده‌ریاچه‌كه‌دا له‌ئاستى (414,9 م)دایه وه‌تواناى كردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان(110مه‌تر سێجایه له چركه‌یه‌كدا). پێش دروستكردنى وێستگه‌ى كاره‌با بۆ مه‌به‌ستى ئاودێرى به‌كارده‌هێنران.

2/ رێڕه‌وه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌با: ژماره‌یان پێج رێڕه‌وه‌ و تیره‌ى هه‌ریه‌كه‌یان(3,65م) توانایكردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان (110م سێجایه‌ له‌ چركه‌یه‌كدا) كه‌ ئه‌وبڕه‌ئاوه‌ ئه‌توانێت (80)میگاوات وزه‌ى كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌و تۆڕبینانه‌ى كه‌له‌سه‌ریان دانراوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى كۆى گشتى (400 مێگاوات) له‌به‌رزترین ئاستى ده‌ریاچه‌كه‌دا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك