گولەنیەکان زەبرێکی توندیان لەئەکپارت دا

گولەنیەکان زەبرێکی توندیان لەئەکپارت دا

1087 خوێندراوەتەوە

شێركۆ سەعید

ئەوەی سەرکەوتو و بەهێز دیاری دەکات لەسیاسەتدا هاوپەیمانی بوونە، پرۆسەی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی سەختە لەتورکیا بەرەنجامی کۆمەڵێ هاوپەیمانی پێش هەڵبژاردن، ڕووگەی سیاسەت دیاریدەکات، پارتی دادو گەشە لەماوەی حوکمڕانیدا لەهەموو قۆناغیکی هەڵبژاردندا کۆمەڵێ نەیاری بۆخۆی زیاد کردووە لەئەنجامی غروری سیاسییەوە.

ئەردۆگان و پارتەکەی لەبەرەنجامی کۆمەڵێ جیابوونەوە هاتۆتە کایەوە، لە پارتەکەی ئەربەکان کەدۆست و مامۆستای ئەردۆگان بوو لەو ساتانەی پارتی سەلامەو ڕەفاو فەزیلەو سەعادە بەیەکەوە کاریان دەکرد، بەڵام پاشان لێکترازان، لەکۆتایشدا لیکترازانی لەگەل فەتحوڵا گولەن و پاشتریش لەپاش رووداوی بەناو کودەتا لەساڵی ٢٠١٦ کە تائێستە بەدروستی دیارنییە ئەم کودەتایە راستە، یان بەهانەیەك بوو بۆلێدانی کۆمەڵی خزمەتی گولەنییەکان، دژایەتی سەرسەختی هاورێکانی دوێنێی کردو لەسوچی زیندان توندیکردن و هەموو هەوڵێکیش دەدات بەهەر شیوەیەك بێت گولەن خۆشی لەسوچی زیندان توند بکات.


گولەنیەکان کەمتر بەژمارەو بە بارەگاو ڕوالەت دەردەکەون، وەك بەچالاکی و پرۆژەو کاری نهێنی، بۆیە هەژمونێکی تەواوی لەتورکیاو دەرەوەی تورکیاش هەیە، لەرێگەی قوتابخانەی پەروەردەیی و تۆڕی بازرگانەکان و خاوەن کارگەو پیشەکان، تائێستەش باوەڕیان بە بازنەی پەروەردەیی دینی هەیە لەمزگەوت و ماڵەکاندا، بەرێکخراوێك دەناسرین کەبەشێوەی نهێنی لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا کەسانی خۆی هەیە، بەتایبەت لە ناو میت و جەندرمەو سوپادا، بەهەمان شێوە وەك کۆمەڵەی خزمەت ناسراون کەیارمەتی قوتابخانەو مزگەوت دەدات و چەندین خەستەخانەیان هەیە، بۆیە پێیان دەوترێت دەوڵەتی سێبەر.
ئەوەی زیاتر کاریگەری هەیە وتارە هەفتانەییەکانی گولەنە کەلە ئەمەریکاوە بڵاوی دەکاتەوە.

،،

لەماوەی رابردودا گرتن و راوەدونانی گولەنیەکان گەشتە ترۆپک ، ئەمەش کاریکی وایکرد هەم هەست کردن بەمەزڵومیەت لای تاکی تورك دروست ببیت سەبارەت بەم کۆمەلەیە ، چونکە چەندین بانک و کارگە وزانکۆ و قوتابخانە داخران بەهەزاران مامۆستا رەوانەی مالەوە کرانەوە

لەماوەی ڕابردودا گرتن و راوەدونانی گولەنیەکان گەشتە ترۆپک، ئەمەش کارێکی وایکرد کە هەستکردن بەمەزڵومیەت لای تاکی تورك دروست ببێت سەبارەت بەم کۆمەڵەیە، چونکە چەندین بانک و کارگەو زانکۆ و قوتابخانە داخران، بەهەزاران مامۆستا ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە، بەسەدان سەربازی پلەدار دورخرانەوەو خرانە بەندیخانە.

ئەمانە بەگشتی کاریگەری لەسەر رەوتی سیاسی تورکیا دروستکرد، بەتایبەت لەسەر ئاکپارتێ، بێگومان لەبەر چەند هۆکار ئاکپارتی پاشەکشە دەکات:
١. ئەودەنگانەی ڕابردوو هەمووی هی خۆی نەبوو، سۆزی گولەنیەکان و کوردەکان و هودا پارت و کۆمەڵەی نور بوو بەهێزی کردبوو، کردبویە یەکەمی بێرکابەر.

٢. لەقۆناغی نوێدا دەنگی گولەنیەکان بۆ جەهەپەو دەنگی کوردەکان بۆ هەدەپ و هاوسۆزی لایەنەکانی تریشی لەدەست دا.

٣. دەستگرتن بەسەر داهات و بانک و پرۆژە بازرگانیەکانی گولەنیەکان بازاری لاواز کردو جوڵەی بازرگانی کەم کردەوە، ئەوقەیرانەی ئەم دواییە بەبەشێك لەم روداوە هەژمار دەکرێت.

،،

دەست لەکار کێشانەوەی عبداللە گول و احمد داود ئۆغلۆ و ئەمەی دواییشیان بریار وایە پارتێکی تر دروست بکات لەگەل هەندی ئەندامی بالای تری پارتی ئەکپارت ، کەبەشێکی نارەزاییەکەیان لەسەر شیوازی مامەلەکردنی ئەکپارت بوو لەگەل رەوتی خزمەت و دۆزی کورد

٤. ڕەوتی ئیسلامی لەتورکیا ریبازێکی ناسراوی خۆی هەیە کەزیاتر خۆی لە تەسەوف و عیرفانیات دەبینتتەوە ، کە ئەربەکان و گولەن و پیشتریش سەعیدی نورسی کاریان لەسەر کردوەو ئۆردۆگانیش قوتابی ئەو قوتابخانەیەیە، بەڵام لەساڵانی رابردوو، ئاکپارتی بەرەو قوتابخانەی ئیخوانی نزیك بوەوەو ئیخوانەکانی میسری داڵدەداو بەم دواییەش تاوانبارکرا بە پشتیوانی داعش، بۆیە ئەمەش زەمینەی زیاتر خۆش کرد بۆنەیارەکانی کەپێشتر لەیەك قوتابخانە بوون تا دەنگی پێنەدەن، وە ئەردۆگانیش بێباك بوو لەئاستیان.

٥. خاڵێکیتری لەدەستدانی دەنگەکانی ئاکپارتی، دەست لەکارکێشانەوەی عەبدوڵا گول و ئەحمەد داود ئۆغلۆ و ئەمەی دوایییان بریاروایە پارتێکیتر دروست بکات لەگەڵ هەندێ ئەندامی باڵایتری ئاکپارتی کەبەشێکی نارەزاییەکەیان لەسەر شێوازی مامەڵەکردنی ئاکپارتی بوو لەگەڵ ڕەوتی خزمەت و دۆزی کورد.

٦. دژایەتی هەدەپە لە ناو تورکیاو هێرشی بۆ عەفرین هۆکاریکیتر بوو تا دەنگی کوردانی تورکیا لەدەست بدات.
٧.. کارەکتەری ئەردۆگان تادێت زیاتر توندو حەزی دەستگرتن بەدەسەڵات و میکاڤیلیەت لە دژایەتی نەیارەکانی وا دەکات نەیار بۆخۆی زیاد بکات.

بەڵام گولەنیەکان توانیان لەم قۆناغەدا بەشێک لە تۆڵەیەی خۆیان بکەنەوە کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا ئەردۆگان تاوانباریکردن تارادەی خیانەت و دژەدین، بەهەموو شێوەیەک دەیویست بنبریان بکات لەناو تورکیا، بەڵام گولەنیەکان توانیان سەنگی خۆیان بخەنە تایەکی تری تەرازوەکەوەو لەدژی ئاکپارتی سەنگی تەرازوی نەیارەکانی ئەردۆگان قورس بکەن.

ئەم شیوازەی کارکردن وەك دیاردە لەجیهانی ئیسلامیدا بەرەو هەڵکشانە کە رەوتە ئیسلامیەکان کەمتر پێكدێن و بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان پەنا دەبەنە بەرنەیاری سیاسی تا هاوکێشەی سیاسی دەسەڵات بگۆرێت، بەنمونە حزبی نوری سەلەفی و دژایەیی دەسەڵاتی مورسی و دەنگدانیان بۆ سیسی، پێشتر لەتورکیا هاوپەیمانی رەوتی ئیسلامی و لایەنە عەلمانیەکان هەبووە، لەکاتێکدا لە ساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو کۆمەڵەی نور دەنگیان دەدایە پارتی جەهەپە بەسەرۆکایەتی بڵند ئەجەوید، دواتریش ئەربەکان لەگەڵ تانسۆ چیلەر هاوپەیمانی بەست،
ئەمەی ئەمڕۆش روویدا لە تورکیا گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی بوو لە ئەنجامی هاوپەیمانێتی رانەگەیەنراو یاخود نهێنی گولەنیەکان و پاریی جەهەپە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك