عێراق؛ وەك باخچەی پشتەوەی ئێران و بوون بەچەقی ململانێ ئابورییەكان

عێراق؛ وەك باخچەی پشتەوەی ئێران و بوون بەچەقی ململانێ ئابورییەكان

151 خوێندراوەتەوە

شاهۆ عەبدوڵڵا

سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەرئێران و دەستنیشان كردنی عێراق لەلایەن دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وەك خاڵێك بۆ چاودێری ئێران " گواستنەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمریكی لە سوریاوە بەرەو عێراق و جێگیركردنی بۆ چاودێری ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". پاش تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترامپ كەچی ئێران لەسەردانی وەفدە باڵاكانی عێراقی فیدراڵدا، باس لەزیاد كردنی ئاڵوگۆرە بازرگانییەكانی دەكات لە ( 12 ) ملیار دۆلارەوە بۆ ( 20 ) ملیار دۆلار.

 

،،

باس لەزیاد كردنی ئالوگۆڕە ئابورییەكان دەكرێت بۆ ئاستی ( 20 ) ملیار دۆلار

 

پاش كۆتایی هاتنی داعش لەعێراق و سوریا، ئێرانییەكان باش دركیان بەوە كرد لە سوریادا ململانییەكە زۆر لەوە گەورەترە بتواننن بەتەنیا و یان لەتەك هاوبەشەكانیان بەشداربن لە پرۆژە ئابورییەكان، سەرئەنجام زیاتر لەعێراق چالاكتر هاتنەپێشەوە، ئەمەش لەسەردانەكان دەردەكەوێت باس باسی پرۆژەی ئابوری و بابەتی ئەمنیە لە عێراق، سەردانەكانیش لەئاستی باڵا ئەنجام دەدرێت.

لە ئێراندا هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەن فشاری گەمارۆكانی سەر ئێران كەمبكەنەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر وڵاتانی دیكە سەپێنراوە لە پچڕانی پەیوەندییە ئابورییەكان. ئێران و ئێراق هاوسنورن بەدرێژایی نزیكەی ( 1300 ) كلیۆمەتر بۆیە ئاسان نابێت گەمارۆكان كرداری بكرێت و بەتایبەت لەڕووی ئەمنی و ئابورییەوە، ئێران وەك باخچەی پشتەوەی ئێران لە عێراق دەڕوانێت هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە هەر نا ئەمنییەك ڕوودەدات نزیك سنورەكانی ئێران نەبێتەوە، لە گەرمەی جەنگی داعش دا و هێرشی فرۆكە جەنگكییەكانی ئێران بۆ سەر پێشڕەوییەكانی داعش لە ناحیەی گوڵاڵە و بەشداری كردنی ئێران لەڕووی سەربازی و لۆجسیتییەوە, هەموو ئەمانە نیشانەی ئەوەن عێراق دراوسێیەكی گرنگە بۆ ئێران لەڕووی ئەمنییەوە، تەنانەت هەژموونێكی كاریگەری بەسەرییەوە هەیە.

هەرچی بابەتی ئابورییە لەسەردانی وەفدە باڵاكانی هەردوو وڵات باس لەزیاد كردنی ئالوگۆڕە ئابورییەكان دەكرێت بۆ ئاستی ( 20 ) ملیار دۆلار، كە لەئێستادا بەپێی ئاماری ژووری بازرگانی ئێران نزیكەی ( 12 ) ملیار دۆلارە.

،،

بەهۆی هەژمونی بەسەر سەركردە عێراقیەكانەوە، ئێران پڕۆژەكانی خۆی لەو وڵاتە جێبەجێ دەكات

 

هەروەها ئێران لەهەوڵدایە پرۆژەكانی تایبەت بە وزە لە بوارەكانی ( نەوت و گازی سروشتی و پترۆكیمایی ) لە بەرنامەش دایە پرۆژەی هیڵی ئاسنی شەلەمچە – بەصرە جێبەجێ‌ بكەن .

ئەم هەوڵانەش بۆ ئەو مەبەستن دوای جەنگی داعش پرۆژەكانی ئێران زیاتر جیگە بگرن و بەئاسانی ڕێگە بەوڵاتانی دیكە نەدەن بەهۆی ئەو هەژموونەی بەسەر سەركردە سیاسییەكانی عێراقەوە هەیانە، هەر بۆ نموونە نایانەوێت سعویدییە هیچ ڕۆڵێكی هەبێت پرۆژە ئابورییەكانی عێراق كە لەسیمیناری وەبەرهێنانی بۆ عێراق، سعودیە بەڵینی وەبەرهێنانی ( 30 ) ملیار دۆلاری دابوو لەعێراق بەمەرجی نەبوونی ئێران لە تەندەرەكاندا.

هەر بۆ ئەومەبەستەش ئێران پەلەیەتی لە ئەنجامدانی گرێبەستە ئابورییەكان و پێش توركیا و چین و بەتازەییش ئیتالیا لەهەوڵدایە لەپرۆژە ئابورییەكانی عێراق بەشدار بێت.

لەبەر ئەوەی عێراق وێرانەیەكە و دەبێت بنیاد بنرێتەوە، ئەمەش پێویستی بەئەنجامدانی پرۆژە ئابورییە درێژخایەنەكان هەیە، لەبوارەكانی وزە و ڕیگاوبان و بنیادانانەوەی شارەكان، ئەمە سەرەڕای پێگەی ستراتیژیی و بوونی نەوت خاو، چەندین خالێكی دیكە وایكردووە عێراق ببێت بەچەقی ملیملانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

author photo
دەرچوی بەشی زانستە ڕامیارییەكان
بەڕێوەبەری ناوەندی حەمرین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی