گاندى سیاسه‌ت و گاندى سێكس, له‌بیركردنى دیوه‌ شاراوه‌كه‌ى ژیانی

لایه‌نه‌ سێكسیه‌ شاراوەكانی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان , كارێزمایه‌تیان خستوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

گاندى سیاسه‌ت و گاندى سێكس, له‌بیركردنى دیوه‌ شاراوه‌كه‌ى ژیانی

2165 خوێندراوەتەوە

گاندى نه‌ك ته‌نها وه‌كو ڕابه‌رێكى ڕۆحى و سه‌ركرده‌یه‌كى نیشتیمانپه‌روه‌رى هێندییه‌كان به‌ڵكو له‌لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى جیهان ناسراوه‌ وه‌كو كارێزمایەكی جیاواز سه‌یر ده‌كرێت و په‌ند و ئامۆژگارى و ژیانى وەك نمونە باس ده‌كرێت, به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو زۆربه‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌ و ڕابه‌ره‌ ڕۆحیانه‌ى به‌هۆى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ و سیاسه‌تتدا به‌كارێكه‌وه‌ تێوه‌ ده‌گلێن یاخود یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى كه‌سێتیان وایلێكردون خه‌ڵكى ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت و ببنه‌ مایه‌ى تانه‌ و ته‌شه‌ر به‌تایبه‌ت له‌پرسه‌ ئه‌خلاقیه‌كاندا, گاندیش له‌و كرده‌وانه‌ به‌ده‌ر نه‌بوه‌ به‌ڵام دەركەوتنی وەك پاڵەوان و ڕابەر،دیوى ناوه‌وه‌ى كه‌سێتیان شاردۆته‌وه‌.


نهێنیه‌ سێكسیه‌كانى گاندى له‌پشته‌وه‌ى وته‌ و ئامۆژگارییه‌ به‌ناو بانگ  و بیرە میانڕه‌وییەكەیەوە كه‌ پێیناسراوه‌ خۆى حه‌شارداوه‌,  ئه‌و بانگەشەی ئەوەی كردوە موماره‌سه‌كردنى سێكس و تێركردنی ئاره‌زووى سێكسى به‌ڕێگه‌ى ناڕه‌وا له‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانى مرۆڤن, ته‌نانه‌ت پێوابووە  زۆر قسه‌ كردن و خوگرتن به‌سێكسه‌وه‌ له‌و كه‌ره‌ستانه‌ن كه‌ وڵاتانى ڕۆژئاوا  هاورده‌ى هێندستانى ده‌كه‌ن و داواشى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى  میله‌تى هیندى و كه‌لتوره‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى لادان و سه‌ر لێشێوان نه‌بێته‌وه‌  باشترەخه‌ڵكى پارێزگاربێت بەرامبەری. هه‌ندێجاریش داواى له‌و ئافره‌تانه‌ كردوه‌ كە لەده‌وربه‌رى ده‌ژین, ئه‌گه‌ر توانیان ژیانى سه‌ڵتى و گۆشه‌گیرى  هه‌ڵبژێرن , ئامۆژگارى هاوسه‌ره‌كانیشى كردوه‌ گه‌ر بۆ مه‌به‌ستى وه‌چه‌ خستنه‌وه‌ نه‌بێت, پێكەوە له‌ژورێكدا نه‌خه‌ون و خۆیان له‌موماره‌سه‌ سێكسیه‌ باوه‌كان بەدوور بگرن.

،،

چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ پێده‌ڵین مانوو و نه‌وه‌ى خۆیه‌تى سێكسى كردوه‌, له‌كاتێكدا مانوو له‌ته‌مه‌نى 18 ساڵیدا بووه‌ و گاندیش نزیكه‌ى 77 ساڵان بووه‌


له‌هه‌مان كاتتدا گاندى خۆى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ بگره‌ به‌شێوه‌یه‌كى قێزه‌وه‌نتر هه‌ڵسوكه‌وتى كردوه‌, تاڕاده‌یه‌ك به گوێرەی بۆچونی هەندێك مێژوونوس كردەوە مرۆڤێكی  شاز بووە لەڕووی سێكسیەوە.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى بیانی كه‌ باس له‌نهیێنیه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانى ژیانە سێكسیەكەی ده‌كه‌ن, گاندى زاڵ نه‌بوه‌ به‌سه‌ر غه‌ریزه‌ و ئاره‌زووه‌ سێكسیه‌كانیدا و نه‌شیتوانیوه‌ سنورێك بۆ شەهوەتبازییەكانی دابنێت، یاخود ڕێكی بخات، یان  به‌پێى دابونەریتی  گه‌له‌كەی له‌گه‌ڵیدا بجوڵیته‌وه‌.


یه‌كێك له‌و سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ى كه‌ به‌پێى كه‌لتورى هیندیش ڕه‌تكراوه‌تەوە و نامۆیه‌ سێكس كردنه‌ به‌به‌رچاوى كه‌سانى تره‌وه‌ به‌تایبه‌ت به‌ئاشكرا و به‌به‌رچاوى ئه‌ندامانى خێزانه‌وه‌, مێژوونوسان دەڵێن ،گاندی له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڕه‌تى لاوێتیدا كاتێك دایكى نه‌خۆش بوه‌ و له‌سه‌ر جێگه‌ كه‌وتوه‌  به‌به‌رچاوى دایكیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى دا مومامه‌ره‌سه‌ى سێكسى كردوه‌, له‌سه‌ره‌ده‌مى گۆشه‌گیر بونیشى دا به‌ به‌رده‌وامى چه‌ند ئافره‌تێكى له‌ده‌وروبه‌رى خۆى هێشتۆته‌وه‌, هیوایه‌تى ئه‌وه‌ بوو به‌ڕووتى له‌گه‌ڵیدا ،خۆیان بشۆن و مه‌له‌ بكه‌ن, چه‌ند جارێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ پێده‌ڵین مانوو و نه‌وه‌ى خۆیه‌تى سێكسى كردوه‌, له‌كاتێكدا مانوو له‌ته‌مه‌نى 18 ساڵی و گاندیش نزیكه‌ى 77 ساڵان بووه‌, هه‌مو ئه‌و كرده‌وانه‌ش به‌پێى كه‌لتورى باوى هێندستان نامۆ و سه‌یر و قه‌ده‌غه‌كراو بووه‌.

،،

له‌ته‌مه‌نى 38 سالێدا گاندى چۆته‌ سه‌ر ڕیبازى براهماتى , ئه‌و ڕیبازه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی هیندۆسییه‌كانه‌ و بانگه‌شەى پابه‌ند بوون به‌ژیانى ڕۆحى و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژیانى مادى و هه‌ستیه‌كان ده‌كات و داواش ده‌كات بۆ ئازاد بوونى مرۆڤ له‌گرێكانى ژیان، ڕێبازی  براهماتیانه‌ هه‌ڵبژێرن

له‌ته‌مه‌نى 38 سالێدا گاندى چۆته‌ سه‌ر ڕیبازى براهماتى , ئه‌و ڕیبازه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه‌كى هیندۆسییه‌كانه‌ و بانگه‌شەى پابه‌ند بوون به‌ژیانى ڕۆحى و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژیانى مادى و هه‌ستیه‌كان ده‌كات و داواش ده‌كات بۆ ئازاد بوونى مرۆڤ له‌گرێكانى ژیان، ڕێبازی  براهماتیانه‌ هه‌ڵبژێرن, بۆیه‌ گاندیش زوهد و گۆشه‌گیرى هه‌ڵبژاردووه‌, به‌ڵام شه‌ڕى ئاره‌زووه‌كانى له‌ڕێگه‌یه‌كى تره‌وه‌ قه‌ره‌بوو كردۆته‌وه‌ , ئه‌ویش چێژوه‌رگرتن بووه‌ له‌ئافره‌تانى ڕووتى ده‌وروبه‌رى ,،ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار گاندى داواى له‌ژنانى هاوسه‌ر داریش كردوه‌ بێ ئه‌وه‌ى سێكسیان له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڕووتى له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر جێگاكه‌ى بخه‌ون,

ئادامزى مێژوونوسى به‌ریتانیش به‌دواداچونێكى بۆ سێكس و ئافره‌ت له‌لاى گاندى كردوه‌ و ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌, به‌لا ئه‌وه‌وه‌ مومامه‌ره‌سه‌ كردنى سێكس ته‌نها له‌ سه‌یركردنى جه‌سته‌ى ئافره‌ت و روروژاندن وه‌ستاوه‌ته‌وه‌, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ گاندى هانى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى داوه‌ بیورژوێنن به‌ڵام ئه‌ویش خۆى گرتوه‌ و موماره‌سه‌ى سێكسى له‌گه‌ڵیاندا نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنیت كه‌ كه‌ خۆڕاگره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاره‌زوه‌كانیدا.

،،

ژیانى شاراوه‌ى سێكسى گاندى مایه‌ى مشتومڕ بوه‌ به‌ڵام كوشتنى له‌ساڵى 1948 و ده‌ركه‌وتنى وه‌كو پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كى و ڕزگارێخوازێكى هیندى و هه‌میش باوكێكى ڕۆحى ئه‌و میله‌ته‌, وه‌هاى كردوه‌ زۆربه‌ى ئه‌و نهێنیانه‌ له‌په‌نهاندا بمێننه‌وه‌


ئادامز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌,( كاست وڕباى) هاوسەری یه‌كه‌مى گاندى كه‌ ته‌نها سیانزه‌ ساڵ ته‌مه‌نى بوه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ گاندیدا كردوه‌, توشى چه‌ندین نه‌هامه‌تى بوه‌تەوە ئەوەش  به‌هۆى گه‌شته‌ به‌رده‌وامه‌كانى گاندى و هه‌ره‌وه‌ها نه‌بونى ده‌رفه‌تى جوتبون له‌گه‌ڵ گاندیدا به‌هۆى مناڵه‌كانیه‌وه‌ و زۆرجار گۆشه‌گیرى گاندى و چوهنە خه‌ڵوه‌تیەوە وایكردوه‌ ئه‌و ژنه‌كه‌شى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین گرفتى جیاجیاببیته‌وه‌،  ژنانی هیندیش ملكەچی پیاوەكانیان و ژیانی هاوسەرێتین بۆیە لەگەڵیدا ڕایكێشاوە .


ئادامز باسى ئه‌وه‌شى كردوه‌ ژیانى شاراوه‌ى سێكسى گاندى مایه‌ى مشتومڕ بوه‌ به‌ڵام كوشتنى له‌ساڵى 1948 و ده‌ركه‌وتنى وه‌كو پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كى و ڕزگارێخوازێكى هیندى و هه‌میش باوكێكى ڕۆحى ئه‌و میله‌ته‌, وه‌هاى كردوه‌ زۆربه‌ى ئه‌و نهێنیانه‌ له‌په‌نهاندا بمێننه‌وه‌.

 

author photo

توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس