ئێران چۆن ڕووبەڕووی سزا نوێیەكانی ئەمەریكا دەبێتەوە؟

ئاخۆ عێراق دەتوانێت ببێتە فریادڕەسی ئێران؟

ئێران چۆن ڕووبەڕووی سزا نوێیەكانی ئەمەریكا دەبێتەوە؟

455 خوێندراوەتەوە

عەلی ڕەشید

هەریەك لەحەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە باس لە پلان و جێگرەوەو مەترسییەكان دەكەن لەناوچەكەدا.

یه‌كێك له‌وێستگه‌كانی نه‌وت، له‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه‌

 

،،

كه‌ناڵی العربیه‌:

ئێران ئاماده‌یه‌ هاوكاری ئه‌مریكا بكات بۆ تێپه‌ڕاندین ئه‌و قه‌یرانه‌ی دوچاری ئه‌مریكا بۆته‌وه‌.

 

 

 
كەناڵی ئەلعەرەبیەی زمانحاڵی حكومەتی سعودیە لە زاری حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕایگەیاندوە كە وڵاتەكەی لەهەوڵدایە بۆ جێگرەوەی هەناردەكردنی نەوت وەك بەدیل بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی كەئەمەریكا بەسەر وڵاتەكەیدا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش تاران چاوی لەبەغداو چەند وڵاتێكی ترە بۆ زیادكرنی هەناردەكردن.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌ باڵاكانی وڵاته‌كه‌ی

 

 
لەلایەكی تریشەوە شەرقول ئەوسەت ئاماژەی بەوە كردووە ئێران لەئایندەیەكی نزیكدا نوسینگەیەكی لە عێراق دەكاتەوە بەناوی كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران.

 
لای خۆشیەوە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند كە سعودیەو ئیمارات توانای بەرهەمهێنانی زیاتری نەوتیان نییە، هەروەك ڕاشیگەیاند هاوكاری سعودیە بۆ ئەمەریكا دژ بە ئێران لەمەلەفی نەوتدا بە جەنگی دەرونی سعودیە بۆ ئێران دادەنرێت.

علی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران

 

 

 
لەلایەكی ترەوە ئاژانسی میهری ئێرانی لەزاری عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ئامۆژگاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی كرد كە پێویستە مەنامە قەبارەی خۆی بزانێت، هەروەك موسەوی بەگاڵتەجاڕییەوە وتی چۆن مێش ئەتوانێ‌ هەڵۆ ڕاو بكات.

عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

 

 

،،

حه‌سه‌ن ڕۆحانی:

ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م وڵاته‌كه‌مان زۆرن، به‌ڵام به‌یه‌ك گرتووی ده‌توانین و توانیومانه‌ سه‌ركه‌وتووبین.

 

 لەلایەكی ترەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی لەزاری حەسەن ڕۆحانی سەرۆكۆمارەوە ڕایگەیاندووە تاران لەجەنگێكی سیاسی و ئابوری و نەفسیدایە لەگەڵ واشنتۆندا، هەروەك ئاماژەشی بۆ ئەوەشكردووە كە ئێران لەم جەنگەدا بەیەكگرتویی سەركەوتودەبێت.

 
ڕۆحانی لەمیانەی وتارێكیدا لە كۆڕبەندی ڕێزلێنان لە مامۆستایانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند وێڕای لەمپەرەكانی ئیسرائیل و سعودیە لەمبەردەم گفتوگۆی ئاشتیانەی تاران و وڵاتانی زلهێز سەرەنجام ئەو گفتوگۆیانە ئاكامیان هەبوو وە ئێران سزاكانی لەسەر هەڵگیرا، بەڵام ئەمەریكا تاكلایەنە لەو ڕێكەوتننامەیە كشایەوە سەرەڕای فشارەكانی هیچ وڵاتێك هاوئاوازی ئەمەریكا نەبوو، تەنها چەند كۆمپانیای كەم نەبێت تەسلیمی فشارەكانی ئەمەریكا بوون، ڕۆحانی هێمای بۆ قەبارەی هەناردەی (جگە نەوت) ی وڵاتەكەی كرد كەلە ساڵی پاردا 43 ملیار دۆلاربووە، ڕۆحانی وتی هەناردەی نەوتی وڵاتیش 43 ملیارو تۆزێك زیاتر بووە.

موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران

 

 
لەلایەكی ترەوە وەك كەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری ئاماژەی پێكردوە موحەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران بەناوی وڵاتەكەیەوە هۆشداری لەبارەی پلانەكانی ئەمەریكاوە داوە، هەروەك ڕاشیگەیاندووە لەئەگەری ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی ئەمەریكاو ئێران هیچ وڵاتێك لەناوچەكەدا لە ئەماندا نابێت.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێرانی لەدوای ئەوە دێت كە ئەمەریكا ڕایگەیاند مۆڵەتی كڕینی نەوت لەو وڵاتانەی چاوپَوشی لێكرابوو كۆتایی هات و ڕۆژی هەینی كڕینی نەوتی ئێران لە هەشت وڵات قەدەغەكرا لەوانەش چین و كۆریا و هندستان و توركیا.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی