ئێران پلانی هێرشكردنە سەر ئەمەریكای داڕشتووە

ئێران پلانی هێرشكردنە سەر ئەمەریكای داڕشتووە

685 خوێندراوەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا ئێران ئامادەكاریی و پلانی داڕشتوە بۆ هێرشكردنە سەر ئامانج و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە وڵاتانی كەندا و عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان.

،،

لە ڕێگەی هێرشی فرۆكەی خۆكوژی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرش دەكاتە سەر كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی ئەمەریكا لە دەریای ناوەڕاست و دەریای عەرەب و بنكە سەربازییەكانی لە وڵاتانی كەنداو و عێراق.

 

ــ بەپێی ڕاپۆرتەکە ئێران پشتی بە پلانی یابان لەجەنگی جیهانی دووەمداو ڤێتنامی ساڵی ١٩٧١ بەستووە، كە یابان لە ژێر ناوی هەڵمەتی (كامیكازی) واتە ڕەشەبای خودا لە ڕێگەی فڕۆكەی ئامادەكراو بۆ هێرشی خۆكوژی هێرشی كردە سەر كەشتییە سەربازییەكانی ئەمەریكاو بەو هۆیەوە ٢٨ كەشتی سەربازی ئەمەریكی لە هاوینی ساڵی ١٩٤٤ لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا تێكشكاند.

،،

ئێران مەشق و ڕاهێنانی بە ٣٠٠ فڕۆكەوان و ١٢٠٠ بەكارهێنەری فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كردووە كە خۆكوژن و ١٢٠٠ موشەكی ڕەوانەی سوریا و لوبنان و یەمەن و عێراق كردووە.

 

ــ بەپێی پلانەكە ئێران لە ڕێگەی هێرشی فرۆكەی خۆكوژی و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرش دەكاتە سەر كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی ئەمەریكا لە دەریای ناوەڕاست و دەریای عەرەب و بنكە سەربازییەكانی لە وڵاتانی كەنداو و عێراق و هاوكات لە ڕێگەی میلیشا هاوپەیمانەكانیەوە هێرشی زەمینی و كردەی خۆ كوژی دژی بنكە سەربازیەكانی ئەمەریكا ئەنجام دەدات.

 

ــ لەڕاپۆرتەكەدا دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا ڕاشیگەیاندووە وەك ئامادەكاری، ئێران مەشق و ڕاهێنانی بە ٣٠٠ فڕۆكەوان و ١٢٠٠ بەكارهێنەری فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كردووە كە خۆكوژن و ١٢٠٠ موشەكی ڕەوانەی سوریا و لوبنان و یەمەن و عێراق كردووە، كە بەشێكیان موشەكی جۆری شیهاب و زلزال یەك و زلزال ٢ كە توانای بڕینی ٢٥٠ كیلۆمەتریان هەیە.

 

ــ لە ڕاپۆرتەكەدا دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە دیارنییە ئێران پلانەكە لە ئێستادا جێ بەجێ دەكات یان لە ئەگەری هێرشی سەربازیدا بۆسەری وەك وەڵامدانەوەی هێرشەكە جێبەجێی دەكات.

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی