ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید: پارتى ده‌یه‌وێت تۆڵه‌م لێبكاته‌وه‌

بۆچى پێنج فراكسیۆنى كوردى له‌ به‌غداد دژى پارتى به‌یاننامه‌یان بڵاو كرده‌وه‌؟

ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید: پارتى ده‌یه‌وێت تۆڵه‌م لێبكاته‌وه‌

759 خوێندراوەتەوە

 لەچەند ڕۆژی ڕابردودا پێنج فراکسیۆنێکی کوردی لەپەڕلەمانی عێراق له‌ بەیانامەیەکیاندا بۆ ڕایگشتی ڕایانگه‌یاند كه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بایەخ بە بەرژەوەندەییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان نادات‌و بەرژەوەندی حیزبی پێش خستەوە، فراكسیۆنه‌كانى بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، نەوەی نوێی، فراکسیۆنی سەربەخۆ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌یانامه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌.

 

،،

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: پارتی به‌رپرسه‌ له‌و درزه‌ی، كه‌وتۆته‌ نێو په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غداد.

 

  ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕلەمانی عێراق سەبارەت بە هۆکاری بڵاوكردنه‌وه‌ى ئەو بەیانامەیە کە دەریان کردووە له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ "دیبلۆماتیک مەگەزین"ى ڕاگه‌یان: ئێمە ساڵانە نوێنەرانی کوردو فراکسیۆنەکان کۆدەبینەوە بۆئەوەی ئەو پشکەی بەر کورد دەکەوێت بەشێوەیەک دابەش بکرێت جۆرێک نزیک بی لەدادپەروەرییەوە ،بۆیە ساڵانە بەپێی خاڵ فراکسیۆنەکان چەند کورسیان هەبێ پۆستیان دەدرێتێ، بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەم ساڵ هەمان ڕێکەوتنمان کرد بوو کەئێمە ئەو پێنج فراکسیۆنە سەرۆکێک و جێگرێک و دوو بڕیارده‌رمان بەردەکەوت، پشکی ئەو پانزە کورسییە کەپێکهاتبوون لەفراکسیۆنەکان بزوتنەوەی گۆڕان‌و نەوەی نوێ‌و یەکگرتووی ئیسلامی‌و سەربەخۆکان کەپێشوتر هاوپەیمانی بوون ، لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کە پانزە کورسین، ئەو چوار پۆستەمان بەرکەوت بوو، بەڵام دواتر كه‌ گەشتە سەر ئەوەی دابەش بکرێ لەبەر ئەوەی بڕیاردەری لیژنەی دارای لەناوابوو وە پارتی دیموکراتی کوردستان لەزووە وە لەپیلانی ئەوەدایە کە کەنەهێڵێت ئەو پۆستە بەر ئێمە بکەوێت، بەتایبەتی خودی ئەحمەدی حاجی ڕەشید بۆیە لەو ڕێکەوتنە پاشگەزبوونەوەو لەبەرامبەر ئەوەدا تەکەتولێکیان کرد لەگەڵ کوتلەی بینا یان ئەو هێزانەی کە لە حەشدی شەعبیەوە نزیکن، بۆیە ئەم درزە پارتی دیموکراتی کوردستان لێی بەرپرسە بەدەرەجەی یەکەم بۆیە ئەو بەیانامەیەمان دەرکرد".

 

 

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق

 

،،

حاجی ڕه‌شید: له‌خولی پێشوودا ده‌نگم دژی هۆشیار زێباری و ئه‌م خوله‌ش دژی فواد حسێن بوو، له‌به‌ ئه‌وه‌ پارتی ده‌یه‌وێت تۆڵه‌م لێبكاته‌وه‌.

 

 

 

 ئەحمه‌دی حاجی ڕەشید بۆ دیبلۆماتیك وتیشی پارتی نایەوێت ئه‌و بچێته‌ لیژنەی دارایی به‌وته‌ى خۆى هۆکارەکەیشی هه‌ڵوێسته‌كانیه‌تى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌و دەڵێت:" من هەڵوویستەکانی پێشووم ئاشکرایە لەپەڕلەمانی عێراق ئەوەی بۆم بکرێ نایەڵێم گەندەڵی بکرێ و لەو پۆستەی کەمنی لێدەبم ئەوی ڕاستی بێت دەیخەمەڕوو جائەو ڕاستایەنە لەبەرژەوەنەی هەرێم بێت یاخود لەدژی بەرژەوەندی هەرێم بێت، بەتایبەتی بەرپرسانی هەرێم زۆر نیگەرانن لەوەی ئەو ڕاستییانە دەگاته‌ شەقامی عێراق و وە شەقامی هەرێمی کوردستان".

 

 سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ باسی لەوەش کرد کە هۆکارێکیتری ئەوەی کەپارتی حەزناکات ئه‌و بچێته‌ لیژنه‌ى دارایی ئەوەیەکە كه‌ ئه‌و دەنگداندا کەبەئاڕاستەیەک دەنگیداوه‌ لەبەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان نەبووه‌، " لە خولی پێشووداو له‌ دەنگدانی هۆشیار زیباری‌و لەده‌نگدانیش بە فوئاد حسێن، بۆیە ئەمەیان قۆستەوە بۆئەوەی تۆڵە لەمن بکەنەوە، تۆڵەکردنەوە له‌ن مه‌حاڵه‌ چونکە ئەگەر من ئەندامێکبم لەخواری خوارەوە لەپەڕلەمان ئەوڕۆڵەی خۆم دەبینم".

 

 پەڕلەمانتارەكه‌ی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاماژه‌ بە بڕگەیەکی ناو به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌و پێنج فراكسیۆنه‌ دەکات‌ كه‌ ده‌ڵێت پارتی بایەخ نادات بە بەرژەوەندیە گشتیەکانی خەڵکی کوردستان نادات، " دەبێت هێزە کوردییەکان لەوێ هەماهەنگ بن، چونکە ئێمە لەئەساسدا خۆمان کەمینەین، کاتێکیش شپرزه‌یی لەنێوانمان دروست دەبێت، دەبینە کەمنیەی کەمنینە، بۆیە ئەتوانن هەموو یاسایەک بیانەوێ بەسەرماندا تێی بپەڕێنن، وە لەهەموو پشکێک‌و ئیستیحقاقێکی ماڵی مەحروممان بکەن، چونکە ئێمە لەوێ لەدوو قەزێدا ئیش دەکەین یەکەم مەسائیلی تەشریع و یاسادان، دووه‌م لەبابەتی دارایی کەلەناو چوارچێوەی موازەنەدا دیاری دەرکرێت، ئەوانە دەبیتە هۆکاری ئەوەی کە لەیاساکان بەسەرمانا تێپەرێنن".

 

author photo

ڕۆژنامەنوس