خاڵى له‌سه‌ر پیاوكوشتن‌و دزیكردن په‌روه‌رده‌ى كردووه‌

به‌رله‌وه‌ى سه‌ددام له‌ دایكبێت باوكى ڕۆشت‌و نه‌هاته‌وه‌

خاڵى له‌سه‌ر پیاوكوشتن‌و دزیكردن په‌روه‌رده‌ى كردووه‌

681 خوێندراوەتەوە

 زانـکۆ بورهان

پێشەکی دەمەوێت ئاماژەبەوە بکەم، لەم خوێندنەوەمان بۆ ژیان و کەسایەتی سەددام حسێن، زیاتر گرنگی بەلایەنە شاراوەکانی ژیانی دەدەین، کە لە قۆناغی پێش لەدایکبوونی سەددام و دوایی لەدایکبوونی سەددام دەستپێدەکات، لەگەڵ پەیوەندییەکانی سەددام و نهێنییە نەزانراوەکانی ژیانی. بەڕێژەیەکی کەمیش باس لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام دەکەین. 

 

 

،،

لێكۆڵه‌ر: دایكی سه‌دام جادوگه‌ر بووه‌، كاتێك سه‌دامی له‌سكدا بووه‌ هه‌وڵێ كوشتنی داوه‌، چونكه‌ وتوێتی شه‌یتانێك له‌سكمدایه‌!

 

 ژیان و کەسایەتی سەددام حسێن

 

 

ناوی تەواوی (سەددام حوسێن عەبدولمەجید التکریتی) لە (٤/۲۸/ ١٩٣٧)لە گوندی عوجە، لە شاری تکریت، لەخانوویەکی قوڕ، کە هی (خیراللە تلفاع)خاڵی بوو، سەددام لەدایک بوو.

 

سەددام سەربە عەشیرەتی (بیگات)ـە، کە عەشیرەتێکی توندڕەوی دەڤەری تکریتە، ئەو عەشیرەتە خۆیان سەرقاڵی بەخێوکردنی مەڕوماڵات کردبوو، ئەگەرچی سەبارەت بەو عەشیرەتە چەندین سەرچاوە هەن باس لەوە دەکەن، ئەو عەشیرەتە لەبنەڕەتدا عەرەب نەبوون، تێکەڵەیەک بوون لە (مەسیحیی و جوو )، لەتورکیاوە هاتوون بۆ عێراق بەهۆی ناکۆكیان لەگەڵ عەشیرەتەکانی زێدی ڕەسەنی خۆیانەوە.

 

دایک و باوکی سەددامیش سەر بەم عەشیرەتەن، لەڕووی دەروونیەوە تاکەکانی ئەو عەشیرەتەوە بەگشتی توندڕەو جەنگخواز و پیاوکوژ بوون.

دایک و باوکی سەددام دوو مرۆڤی دڵڕەق و بێ بەزەیی بوون.

 

 

 دایکی سەددام فاڵچی بوو، فاڵی بۆ خەڵکی دەگرتەوە لەبەرامبەر بڕە پارەیەک، پێش لەدایک بوونی سەددام دایک و باوکی سەددام هەمیشە لە جەنگی خێزانیدا بوون.

بەچەند مانگێک بەر لەدایکی بوونی سەددام باوکی دیارنەما و هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن، کە گوایە باوکی سەددام بۆ ژنێکی دیکە دەستبەرداری خێزانەکەی بووەو ڕۆشتووە.

سەددام بەبێ باوک ژیا، ئەوکاتەیی باوکی دیارنەما سەددام لەسکی دایکی تەنها تەمەنی (٤) مانگ و (۹) ڕۆژ بوو.

سەددام لەسکی دایکیدا ( ۵ بۆ ۷ )مانگان بوو براکەی لە تەمەنی (۱۵)ساڵیدا بەشێرپەنجە کۆچی دەکات. دەگێڕنەوە جارێکیان لەساڵی (۱۹۳۷) (سبحەی) دایکی سەددام فاڵێکی بۆخۆی گرتەوەو پێشبینی چارەنووسی سەددامی کردووە و گوتی شەیتانێک لەنێو سکمدایە!.

سەددام لەپاش دیارنەمانی باوکی ((سەبحە))دایکی لەو باروودۆخەدا کەوتبووە ناو خەم و نائومێدییەکی زۆرەوە، هەر بەپێی گێڕانەوەی خزمە نزیکەکانی سەددام، دایکی سەدام لەکاتی دووگیانیدا زۆر هەوڵیداوە خۆیی و مناڵەکەی بکوژێت، بەڵام ڕێگریان لێ کردووە، هەمیشە دەیگوت شەیتانێک لەسکمدایە!.

لەگەڵ هاتنە دونیای سەددام، سەددام بێبەش بوو لە ناز و خۆشەویستی و بۆنی دایکایەتی و باوکایەتی، دایکی ناردی بۆلایی براکەی ((خیراللە تلفاع)) بۆ ئەوەی لەوێ براکەی، کە دەکاتە خاڵی سەدام حسێن، سەدام بەخێوبکات...

 

،،

زانكۆ بورهان: دوای دیار نه‌مانی باوكی سه‌دام پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ دنیاوه‌، دایكی شووی كردووه‌ته‌وه‌ به‌پیاوێكی به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌كه‌.

 

 

دووهۆکار بووە هۆی ناردنی سەددام بۆ ماڵی خاڵی

 

یەکەم: لەپاش لەدایک بوونی سەددام، (سەبحەی) دایکی، دووبارە شوو دەکاتەوە بەپیاوێک، کە بازرگانێکی بەنەژاد جوو بوو، هاوکات شەریکی هەریەک لەخاڵی سەددام و براکەی خۆی بوو بەناوی ( ئیبراهیم حەسەن)، ئەو پیاوەی دایکی سەددام شووی پێ کرد ناوی ( سلیم زلخا )بوو، کە دواتر براکەی بەناوی (ئیبراهیم حەسەن) دەبێتە مێردی سێهەمی دایکی سەددام.

 

هۆکاری دووەمیش: دانیشتوانی ئەو گوندە زۆر هەژاربوون، پیشەیان جوتیاری‌و خزمەتکاری بوو بۆ ماڵە دەوڵەمەندەکانی شاری تکریت.

پاشئەوەی (خیراللەی) خاڵی بەتاوانی بەشداریکردن لەڕاپەڕینی دژبە پاشایەتی دەستگیر دەکرێت ،لەساڵی (۱۹٤۱) زیندانی دەکرێت، سزای(۵)ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

ئەوکات سەددام تەمەنی (٤) ساڵ بوو، بەناچاری سەددام بۆلایی دایکی دەگەڕێنەوە، سەددام لەگێڕانەوەیەکیدا لەسەر ژیانی خۆی دەڵێت: ( هەرگیز هەستم بەمنداڵ بوونی خۆم نەکردووە).

 

لەپاش مردنی زڕباوکی دووەمی سەددام، دایکی سەددام (سەبحە) بۆجاری سێهەم شوو دەکاتەوە بە برای مێردەکەی بەناوی( ئیبراهیم حەسەن )،کە شۆفێری پاسی ڕێگای (موسڵ_ بەغداد)بوو.

سەددام لە زڕباوکی سێهەمی سێ براو خوشکێکی هەبوو، بەناوەکانی( بەرزان و سبعاوی و وەتبان).

 

،،

سه‌دام له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ فێری به‌كارهێنانی چه‌ك بووه‌.

 

 

 

زڕباوکی سێهەمی سەددام زۆر بۆ سەددام خراپ بوو، بەردەوام لێیدەداو فێری دزیکردنی کردبوو، کاتێکیش دزییەکەی ئاشکرا بوایە، بەتێڵا دەهات بەگیانی سەددامی منداڵدا، دەیگوت" فێربە کاتێک دزی دەکەیت مەهێڵە ئاشکرا بیت"....

هەرلەم قۆناغەی ژیانیدا سەددام بووبە منداڵێکی زۆر (هار و هاج و بێ بەزەیی و دەستپیس و خوێنڕێژ )، هەرچی دزیشی بکردبا بەشی سەددامیان نەدەدا.

سەددام بەهۆی ئەو پەروەردە ناشیرینەوە وایی لێهاتبوو، کاتێک مەڕێکی دەدزی هەر چوار پەلی دەبڕیەوەو سکی هەڵدەدڕی و بەدیارییەوە دەیدا لەقاقایی پێکەنین.

دوای ئەوەی سەددام تەمەنی دەگاتە (۹) ساڵ دووبارە گەڕێتەوە بۆ لای خاڵی

 

(خیراللە تلفاع)، کەسێکی سوننە مەزهەب و مامۆستایی سەرەتایی بوو، خیراللە بەرتیلخۆرێکی لێزان بوو. سەددام تەمەنی (۱٠)ساڵان بوو خاڵی فێری چۆنێتی چەک بەکارهێنانی کردبوو، زۆرجار سەددام بەچەکەوە لەتکریت دەبینرا، لەگێڕانەوەکانیدا سەددام دەیگوت: زۆرجار بێ هۆ خەڵکم کوشتووە!.

خاڵی سەددام زۆر کاریگەری لەسەددام کردووە بەجۆرێک، بیری عەرەبنیزم و شۆڤێنێتی لەناخی سەدامی تەمەن (۱٠) ساڵ چاندبوو...

سەددام منداڵێکی پیاوکوژی لێزان بوو، هەر لەمنداڵییەوە دروشمی (بکوژه‌و بنوو )هەڵگرتبوو، جارێکیان لەتەمەنی (۱۲)ساڵیدا بوو، (خیراللەی) خاڵی دەینێرێت بۆ کوشتنی خزمێکیان، کاتێک سەددام خزمەکەیان دەکوژێت و دەگەێتەوە دەستبەجێ پۆلیس هەڵدەکوتنەسەری، بەجۆرێک سەددام نواندن دەکات، کەگومانی لێ نەکەن خۆی دەکات بەخەوتوو، وا خۆی نیشان دەدا کە لەئێوارەوە خەوتبێ، بەجۆرێک چووبە نێو خەوێکی قوڵەوە، بەڕاوەشاندیش هەڵنەدەستا، ئەگەرچی لولەی چەکەکەی هێشتا گەرم بوو!.

خاڵی سەددام بەجۆرێک کەسایەتی سەددامی بیناکردبوو، کە کەسایەتییەکی شەڕەنگێز و پیاوکوژ و سەرسەری و دز و قاچاخچی لێ دروست ببێت.

سەددام هەمیشە هاوڕێیەتی ئەو کەسانەی دەکرد کەوەک خۆی وابوون، هەندێکجاریش بێهۆ خزمەکانی خۆی دەکوشت!.

 

سەددام لە ساڵی (١٩٦٣)، لەگەڵ ساجیدەی کچی خاڵی واتە (خیراللە تلفاع) ژیانی خێزانی پێکدەهێنێت، لە ساجیدە دووکوڕی بوو بەناوی (عودەی و قصی)، سێ کچیشی لێ بوو بەناوی (حەلا و ڕەغد و رەنا)،

لەگەڵ ئەمەش لەسەردەمی دەسەڵاتیدا ،چەندین ژنی نهێنی هەبووە .

ژنی دووەمی هێنا بەناوی (سەمیرە شابەندەر سافی) کە یەکێکە لەبنەماڵە دێرینەکانی بەغداد، لەم ژنەی کچێکی بوو.

 

خێزانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن

 

 سەددام تەمەنی (٢٠) ساڵ بوو چووەناو حیزبی بەعس، حیزبەکە ئایدۆلۆژیایی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و سۆسیالیزم بوو.

یەکەم ئەستێرەی گەشی سەددام لەنێو حیزبی بەعس ،لەهەولی تیرۆرکردنی (عبدولکەریم قاسم) دەگەشێتەوە، ئەگەر چی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی سەر ناگرێت. لەو هەوڵەدا سەددام بریندار دەبێت، ئیدی سەددام لەنێو حیزبی بەعس دەبێتە کەسێکی دڵسۆز و دیاری حیزب، سەددام ناچار دەبێت بچێت بۆ میسڕ، چوونکە لەلایەن حکومەتەکەی (عەبدولکەریم قاسم) هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت، ئەگەرچی زۆرێک لەو هاوڕێیانەی بەشدابوون دەستگیرکران.

 

سەددام لە (قاهیرە) دەبێت کارمەندێکی کۆنسوڵی بەریتانیا، پێشوازی لێ دەکات و ڕێگای بۆ خۆشدەکرێت ،کە لەکۆلێژی ماف لە میسڕ بخوێنێت! لەکاتێکدا سەددام نە سەرەتا و نەئامادەیی و نەدواناوەندی تەواو نەکردبوو!

 

 

،،

نووسه‌ر: سه‌دام له‌قۆناغی زانكۆیدا، گروپێكی مافیایی چه‌كدار هه‌بووه‌.

 

 دیوی دووەمی نهێنییەکە ئەمە، (هەواڵگری بەریتانی گرنگی بەسەددام دەدا!!) بۆ پێکانی ئامانجەکانی لەعێراق، لەپاش لێخۆشبوونە گشتییەکەی (عەبدولکەریم قاسم) ئیدی سەددام دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، بەردەوام لەپەیوەندیدا دەبێت، لەگەل هەواڵگری بەریتانی، سەددام لەکۆلێژی ماف لەبەغداد دەخوێنێت، ئەگەرچی زۆریش لاواز بوو، چوونکە ئەو بەقۆناغبەندی خوێندنی نەیبڕیبوو، لەو کۆلێژە سەددام وەک خوێندکارێکی تێکدەرو نابووت دەردەکەوت، سەددام کۆمەڵەیەکی هەبوو بەناوی (عصابە قنی او حنین) کە پێکهاتبوون لە پیاوکوژ و دز و چەتە .

هەواڵگری بەریتانی لەڕێگای کارمەندێکی بەناوی ( جۆرج ریمینکتون) گرنگی بەسەددام دەدا، موچەی تایبەتی بۆ دابین کردبوو، کە موچەیی هەریەکەیان لەنێوان (۸٠_۲٠٠) دیناری ئەوکات بوو. هەموو بەڵگەکان و دەستنوسەکانی هەواڵگری لەمۆزەخانەی بەریتانیا تا ئێستاش پارێزروان.

 

سەددام متمانەیەکی زۆر بەهێزی لەکن ( جۆرج ریمینکتون) دروستکردبوو، لەڕێگای ( جۆرج ریمینکتون)ـەوە سەددام لەنزیکەوە (میشیل عەفەلەقی) ناسی و دواتر پشتیوانێکی زۆرباشی سەددام بوون، لەڕێگای حیزبی بەعسەوە.

سەددام لەدوای چەند ساڵێک لە حیزبی بەعس، لەلایەن( عەبدولکەریم قاسم) دەکرێتە سەرۆکی نووسینگەی سوپای عێراق، لەوکاتەی حیزبی بەعس دژی ئەو ڕژێمەی( عەبدولکەریم قاسم) بوو.

 

سەددام سیاسەتی ( جوع کلبک یتعبک) پەیڕەودەکرد، واتە: سەگەکەت برسی بکە، خۆی بەدواتا دێت....

 

( جۆرج ریمینکتون) لەیاداشتەکانیدا نووسیوێتی، پێش دەست لەکارکێشانەوەم، هەستمانبەوە کرد، کە سەددام لەگەڵ هەواڵگری( C.I.A) ئەمریکی، لەپەوەندییەکی بەهێزدان ئەویش لەرێگای ( فەهد و حسین) کە دوو دەستڕۆشت و کاربەدەستی ئەمریکی بوون ،ئەمریکا زۆر لێزانانە ڕۆڵی هەواڵگری بەریتانی لاواز کردوو و ڕۆڵی خۆی بەهێز کرد، هەتا ڕووخانی سەددام و دوایی سەددامیش بەردەوام بوو، ئەگەرچی لەسەردەمی دەسەڵاتیتدا سەددام لەهەواڵگری ئەمریکی یاخی بوو و چیتر گرنگ نەبوون بۆی، هەر ئەوەش بوو وایی کرد ئەمریکا لەکۆتاییەکانی دەسەڵاتی سەددامدا، کاربکات بۆ ڕووخاندنی، ئەگەرچی مانەوەی سەددام گرنگتربوو وەک لەڕووخاندنی، چوونکە زۆر گرنگ بوو بۆیەکڕیزى و یەکپارچەیی عێراق.

 

 

 

 لەکارە دیارەکانی سەدەمی فەرمانڕەوایەتی سەددام، کە بووهۆی شکستی فەرمانڕەوایەتی سەددام 

 

(سەددام حسێن) لە قۆناغەکانی فەرمانڕەوایکردنیدا، لە‌ ساڵی (١٩٨٠) جەنگی دژی ئێران هەڵگیرساند ،ئەو جەنگەش (٨)ساڵ و ۱٠ مانگی خایاند. جەنگەکە بووە هۆی قەرزاربوونێکی زۆری عێراق، بەهۆی ئەوجەنگەوە کەزیاتر بەلای مەزهەبگەرایدا چووبوو، عێراق قەرزێکی زۆر هاتە سەرشان، بەتایبەت قەرزی وڵاتی کوێت. جەنگەکە بەردەوام بوو هەتا ساڵی(۱۹۸۸) هەرلەهەمان ساڵ، لەبەرواری ( ۱٦/۳/١٩٨٨) لە‌م ساڵە‌، بە‌بیانوی هاتنە ناوەی پاسدارانی ئێران بۆ خاکی عێراق لەکوردستانی باشوور، سەددام شاری ھە‌لە‌بجە‌ی کیمیایباران کردو زیاتر لە‌ (٥٠٠٠)هەزار کە‌سی بێ تاوانی شە‌ھید کرد، هەر بەمەوەشەوە نەوەستا، دە‌ستی بە‌ ئە‌نفال کردنی گە‌رمیانییەکان و بارزانیە‌کانییەکان کرد، ژمارە‌یە‌کی یە‌کجار زۆر لێ ئە‌نفال کردن، بەپێی ئامارە نافرمییەکان ژمارەیان دەگاتە نزیکە (۱۸۲،٠٠٠)هەزار کوردی ئەنفال...

 

بەهۆی فشارەکانی سەرییەوە، کە عێراق قەرزێکی زۆری هاتەسەرشان، لە‌ ساڵی (١٩٩٠) ولاتی کوێتی داگیرکرد. وڵاتانی ھاوپە‌یمان بە‌مە‌ زۆر تورە‌بوون، ھە‌ر زوو سوپایی عێراقیان دە‌رپە‌راند لە‌ کوێت، ئێستاش عێراق ساڵانە لەبووجەیی گشتی، قەرزی کوێت دەداتەوە، هێشتا کۆتایی نەهاتووە ،هنێدە زیانەکانی لەکوێتداوە..

 

لە‌ بە‌ھاری ساڵی (١٩٩١) گە‌لی کورد لە‌ باکوری عێراق راپە‌رینی دژی ستەمەکانی سەددام حسێن کرد، ولاتانی هاوپەیمانان دژە‌ فرینیان لە‌ سە‌ر عێراق دانا ،لە‌ باکور(ھە‌رێمی کوردستان )و باشوری عێراق کەبەهێڵی (۳۷)ناودەبرا هاوکات کە‌وتە‌ ژێر بە‌ندی (٧) ی نە‌تە‌وە‌ یە‌کگرتووە‌کان.

 

لە‌ ساڵی (٢٠٠٣) سوپای ئە‌مریکا عێراق داگیرکرد، ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی کە‌ کورد رۆلێکی گرنگی ھە‌بووە‌ لە‌ ئازادکردنی عێراق.

هەر لەهەمان ساڵ واتە: (٢٠٠٣) لە‌ ھێرشێکی ئە‌مریکییەکان بۆ سەر خانوویەک کە (عودە‌ و قوسە‌ و مستەفایی کوڕی قوسەیی) لێ بوو، داوایان لێکردن خۆیان بدەن بەدەستەوە، بەڵام ڕازی نەبوون شەڕیان دژی ئەمریکییەکان کرد، دەرەنجام هەر سێ کەیان کوژارن.

سەددام کەس نەیدەزانی لەکوێیە، پاش چەند مانگێکی کەم، سەددام لە جێگایەکی دوورە دەست، لەژێر زەمینێکی تاکە کەسیدا، دۆزرایەوە و دەستگیرکرا...

لەساڵی( ٢٠٠٣)دا دوای ماوەی چەند ساڵێک لەدادگایی کردن، لەشاری بەغداد سەددام، بە بڕیاری دادگا سزایی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، لەلایەن دادوەرێکی کوردەوە بەناوی (حاکم ڕەوف) لە ڕێکەوتی (۳٠ /۱۲ / ٢٠٠٦) لەبەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، سەددام سێدارەدرا.

 

 

 

سوود له‌م سەرچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌

- ژیانی سەددام - سۆران عومەر- چاپی دووەم ۲٠٠۵.

 

- سەددام و ئیمپراتۆرێتەکەی_ بیرەوەرییە تایبەتییەکانی سەددام- و. گەرمیان محه‌مەد (۲٠۱٦).

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك