ئایا ئەمریکا ده‌یه‌وێت ڕژێمی ئێران بڕوخێنێت؟

ئایا ئەمریکا ده‌یه‌وێت ڕژێمی ئێران بڕوخێنێت؟

682 خوێندراوەتەوە

و:گۆران قادر

هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی له‌  هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی كارێكی نه‌گونجاو بوو، به‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌ گوتاره‌وه‌ گۆڕی بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كه‌ن، گه‌ر واز له‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ بهێنێت، هه‌ندێكی تریشیان به‌ په‌له‌ داوایان كرد پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ بێت.

 

 

،،

نووسەر: ئەمریكا ئەزموونێكی شكستخواردووی لە لەشكركێشی

(عێراق، ئەفغانستان)هەیە، لەبەر ئەوە بژاردەی هێرشكردنی بۆ سەر ئێران ئەگەرێكی لاوازە.

 

 

 

 

به‌ڵام زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ ناردنی كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگری (ئه‌براهام لینكۆڵن) بۆ كه‌نداو و هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌سه‌ر ته‌هران به‌وه‌ی كه‌ سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، هه‌روه‌ها ئیسرائیل و  وڵاتانی كه‌نداویش هه‌ڵوێسته‌كانیان دژی ئێران توندتر كردووه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دێنێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ئایا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌؟

 كەشتی فڕۆكەی هەڵگری  جەنگی ئەبراهان لینكۆڵن

 

،،

نووسەر: ئیسڕائیل نایەوێت هێرش بكاتە سەر ئێران، چونكە دەزانێت ئاسایشی قەوارەكەی لەمانەوەی ڕژێمی ئیسلامیەكەدایە.

 

 

 

ئه‌وه‌ی كه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌مووئامرازه‌كانه‌وه‌  له‌ ڕووی هه‌رێمیه‌وه‌ جێ نفوزی خۆیان په‌ره‌ پێبده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ویستێكی هه‌رێمی یان نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له‌ ته‌هران؟

 

 

یه‌كه‌م: پێده‌چێت بژارده‌ی سه‌ربازی دوور بێت، چونكه‌ ترامپ ناتوانێت به‌و سه‌ركێشیه‌ سه‌ربازیه‌ هه‌ستێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ئه‌زمونه‌ تاڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان و عێراقدا هه‌یه‌تی، كه‌ له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ هێنده‌ی ئێرانیش به‌ هێز نه‌بوون، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌ هه‌رێمیه‌كانیش به‌بێ جوڵه‌ی ئه‌مریكا هیچ كارێكی سه‌ربازی دژی ته‌هران ئه‌نجام ناده‌ن، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م یارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نداین، كه‌ ڕاسته‌خۆ لایه‌نه‌ ئه‌وروپی و چینی و ڕوسه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

 

 

 

 دووه‌م: ئیسرائیل هه‌رچه‌نده‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێران ده‌كات، به‌ڵام باش ده‌زانێت كه‌ ئێران لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئارامی ئیسرائیله‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، دوای ئه‌مه‌ش ئیسرائیل به‌ دوژمنێكی ستراتیژی دراوسێكانی و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دانانرێت، بۆیه‌ هه‌موو توانا سیاسی و مادییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و باش ده‌چێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه‌.

 

سێیه‌م: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت ئیسرائیل نایه‌وێت، ئه‌مه‌ چونكه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاوسه‌نگیه‌كی هێز له‌ نێوان كه‌نداو و توركیا و ئێران هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ناوچه‌كه‌ نه‌ له‌ ئاشتیدا بێت، نه‌ له‌ حاڵه‌تی جه‌نگیشدا بێت، به‌م كاره‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پاره‌دان ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا.

 

چواره‌م: كۆماری ئیسلامیش لای خۆیه‌وه‌ باش ده‌زانێت كه‌ هێرشی توندی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا، ده‌بێته‌ هۆی پته‌و بوونی ئارامی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی، چونكه‌ به‌م كاره‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێران بێده‌نگ ده‌بن و واز له‌ بیرۆكه‌ی گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی ده‌هێنن.

 

له‌ كۆتایدا به‌ كورتی ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌، قه‌یرانه‌كه‌ به‌پێی ڕۆژ ئیداره‌ ده‌درێت ،ئه‌مه‌ش  له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی قه‌یرانه‌كه‌دا گونجاوه‌، ئه‌م دۆخه‌ به‌ خودی ئێران ده‌ستی  پێكرد و به‌وڵاتانی كه‌نداو كۆتایی هات و به‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكادا تێپه‌ڕی.

 

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك