هێزو توانای سەربازی ئەمەریکاو ئێران بە ئامار

بەراوردی نێوان ھێزی سەربازی ئەمریکاو ئێران

هێزو توانای سەربازی ئەمەریکاو ئێران بە ئامار

570 خوێندراوەتەوە

ئومێد مەحمود

لەئیستادا کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان ئەمریکاو ئێران قسەی زۆری لەسەر دەکرێت، بە پێویستم زانی بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر ئەم بەراوردەی نێوان ھێزی سەربازی ئەمریکا و ئێران بخەمە ڕوو: سەرەتا ڕێژەی ئەوانەی تەمەنیان شیاوە بۆ خزمەتی سەربازی لە ئەمریکا 120 ملیۆن کەسە، بەڵام لە ئێران 39 ملیۆن کەسە.

 

،،

ئاماره‌كان: ساڵانه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه‌ خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ئه‌مریكا، سێبه‌رامبه‌ری به‌شداری كه‌رانی سوپای  ئێرانه‌.

 

 

 ژمارەی ئەوانەی ساڵانە دەگەنە خزمەتی سەربازی لە ئەمریکا 4.2 ملیۆن کەسە، لەئێران 1.4 ملیۆن کەسە. ژمارەی ھێزە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا 1.4 ملیۆن سەربازە، لەبەرامبەردا ئێران 545 ھەزار سەربازی ھەیە. سوپای ئەمریکا 13.892 فڕۆکەی ھەیە، بەڵام سوپای ئێران 471 فڕۆکەی ھەیە. ژمارەی ھیلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکا دەگاتە 6.196 ، لەبەرامبەردا سوپای ئێران تەنیا 123 ھێلیکۆپتەری ھەیە.

 

به‌شێك له‌هێزی ئه‌مریكی 

 

 سوپای ئەمریکا 920 ھێلیکۆپتەری ھێرشبەری ھەیە، سوپای ئێران تەنیا 12 دانەی ھەیە. ژمارەی فڕۆکە باڵجێگیرە ھێرشبەرەکانی سوپای ئەمریکا 2.797 فڕۆکەیە، لەبەرامبەردا ئێران 119 فڕۆکەی لەم شێوەیە ھەیە. سوپای ئەمریکا 2.207 فڕۆکەی شەڕکەری ھەیە، ئێران 137 فڕۆکەی شەڕکەری ھەیە. ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە سوپای ئەمریکا بە مەبەستی ڕاھێنان بەکاریان دەھێنێت دەگاتە 2.809 فڕۆکە، سوپای ئێران تەنیا 78 فڕۆکەی لەم جۆرەی ھەیە. سوپای ئەمریکا خاوەنی 5.366 فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازییە، سوپای ئێران 196 فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی ھەیە.

 ئەمریکا 13.513 فڕۆکەخانەی ھەیە، ئێران 319 فڕۆکەخانەی ھەیە. سوپای ئەمریکا 8.848 دەبابەی ھەیە، ئێران 1.658 دەبابەی ھەیە. ژمارەی زرێپۆشە شەڕکەرەکانی سوپای ئەمریکا (AFV) دەگاتە 41.062 دانە، سوپای ئێران تەنیا 1.315 دانە لەم جۆرە زرێپۆشەی ھەیە. ژمارەی تۆپخانە جوڵەدارەکانی سوپای ئەمریکا (SPG) 1.934 تۆپخانەیە، لەبەرامبەردا ئێران 320 تۆپی لەم شێوەی ھەیە.

 

،،

به‌دواداچوونه‌كان: به‌راورد كردنی ئه‌مریكا به‌ئێران له‌زۆر ڕووه‌وه‌ نابه‌رامبه‌ره‌.

 

 سوپای ئەمریکا 1.331 راجیمەی فرە موشەکی ھەیە، سوپای ئێران 1.474راجیمەی فرە موشەکی ھەیە. ئەمریکا 393 کەشتی بازرگانی ھەیە، ئێران 76 کەشتی بازرگانی ھەیە. ئەمریکا 24 بەندەری ھەیە، ئێران تەنیا 3 بەندەری ھەیە. ھێزی دەریایی ئەمریکا 473 کەشتی ھەیە، لەبەرامبەردا ھێزی دەریایی ئێران 397 کەشتی ھەیە. ئەمریکا 20 کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ھەیە، بەڵام ئێران ھیچ کەشتیەکی فڕۆکە ھەڵگری نیە.

 

 ئەمەریکا 72 ژێر دەریایی ھەیە، ئێران 32 ژێر دەریایی ھەیە. ھێزی دەریایی ئەمریکا 62 مدمرەی ھەیە، لەبەرامبەردا ئێران ھیچ مدمرەیەکی نیە. ڕێژەی قەرزی دەرەکی ئەمریکا دەگاتە 15.6 ترلیۆن دۆلار، ڕێژەی قەرزی دەرەکی ئێران دەگاتە 15.6 ملیار دۆلار. بودجەی بەرگری ئەمریکا دەگاتە 577.1 ملیار دۆلار، بودجەی بەرگری ئێران تەنیا 6.3 ملیار دۆلارە.

 

 

 ئەمریکا ڕۆژانە 7.4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت، لەبەرامبەردا ئێران 3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت. ئەمریکا ڕۆژانە 19 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکار دەھێنێت، ئێران تەنیا 1.9 بەرمیل نەوت بەکاردەھێنێت. ڕێژەی نەوتی یەدەگی ئەمریکا دەگاتە 20.6 ملیار بەرمیل، بەرامبەر 154.6 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی ئێران. درێژی تۆڕی ڕێگاوبانی ئەمریکا دەگاتە 6.5 ملیۆن کیلۆمەتر، لەبەرامبەردا درێژی تۆڕی ڕێگاو بانی ئێران دەگاتە 172.9 کیلۆمەتر.

 درێژی ڕێگای ئاسنی ئەمریکا دەگاتە 224.7 کیلۆمەتر، بەرامبەر 8.4 ھەزار کیۆمەتری ڕێگای ئاسنی ئێران. درێژی سنوری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی تر دەگاتە 12 ھەزار کیلۆمەتر ، ئێران 5.8 ھەزار کیۆمەتر سنوری ھاوبەشی ھەیە. سەرچاوەکان: الموقع المصراوي سبوتنيك

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك