"العشماوي" ئەو جەلادەی قێزەونترین کار ئەنجام دەدات

"العشماوي" ئەو جەلادەی قێزەونترین کار ئەنجام دەدات

921 خوێندراوەتەوە

خالد ڕەنجدەر

 
لە میسر و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی بەو جەلادەی خەڵک اعدام دەکات دەڵێن عەشماوی. ئەم بەسەرهاتەی باسی دەکەین کۆنە، بەڵام لە باسکردنیدا ئەگەر هەیە لە ویژدانی عەشماوی تێبگەین کە اعدامکردن بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێت.

 
لە ٢٠١٥/٥/٢٥دا چاوپێکەوتنێک لە گەڵ یەکێک لەو جەلادانەی میسر کراوە کە خانەنشین کراوە.
عەشماوی یان (بکوژی شەرعی و یاسایی). ئەم بکوژە ناوی (حسین قەرنی)ـە و بە فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی میسر دامەزراوە. بە بینینی لە زیندانەکاندا مەرگ بیری زیندانیان دەهێنێتەوە. هەر لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەوە دەڵێ: من کە کەسێک اعدام دەکەم دڵخۆش دەبم چونکە پارەی لەسەر وەردەگرم و کە چوومەوە بۆ ماڵەوە میوە و سەوزە بۆ منداڵەکانم دەکڕم.

،،

کاتێک کە کەس نابێت اعدامی بکەم دەچم لە مێزی اعدامکردنەکە دەدەم چونکە من لەهەر سەرێک کە لەسێدارەی دەدەم (١٠٠) جونەی وەردەگرم.

 
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە دەڵێ: ئەرکی اعدامکردن متمانە و ئیمانی پتەوی بە خوا پێداوم چونکە اعدامکردن سزایەکی سادەیە هاوشانی سزای خوایی لە ڕۆژی دواییدا.

 
عەشماوی دەڵێ: کاتێک کە کەس نابێت اعدامی بکەم دەچم لە مێزی اعدامکردنەکە دەدەم چونکە من لەهەر سەرێک کە لەسێدارەی دەدەم (١٠٠) جونەی وەردەگرم.


جارێک بێ تاوانێکم اعدامکرد و لە تەنیشت تەرمەکەی دانیشتم زۆر گریام. ئەفسەرێکی پۆلیس بوو و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بوو چونکە ئەفسەرێکی لە خۆی گەورەتری کوشتبوو لە کاتی بەرگریکردندا لە خۆی. هەر کە بردمە سەر تەختەی اعدام هاواری کرد و وتی: (یا رب).

،،

وتى:

جگەرەیەکم بدەنێ با بیکێشم. جێگری وەزیری ناوخۆ سەرۆکی لیژنەی اعدام بوو. کارەکەی ڕاگرت و جگەرەیەکی پێدا و چاوەڕوانمان کرد تا تەواو بوو. لەو کاتەدا بیرم لەوە کردەوە کە ژیان چەند شیرینە، ئەوەتا لە کۆتاییدا دوای چەند خولەکێکی تر دەکات بۆ ئەوەی بژی.

  ئەو وشەیە ژوورەکە و من و ئەندامانی لیژەکەشی خستە لەرزین. لێژنەکە گاڵتەیان بە وشەکە کرد و منیش بە زوڵمم زانی اعدامی بکەم، بەڵام هەر کردم. دوای مردنی لە تەنیشتی دانیشتم و تێر بوی گریام.
دەڵێ: کەسێکم اعدامکرد بە ناوی (حەنەفی) کە لە گوندەکەی خۆی، خۆی بە سەرکردە دەزانی و زۆریش بەغیرەت بوو. کە کاتی لەسێدارەدانی هات لە ژوورەکەدا گاڵتەی دەکرد و دەیگووت: ئەزیەتم مەکە و خێرا کارەکەی خۆت ئەنجام بدە.

 
جارێک کابرایەکم بردە بەردەم پەتی سێدارە. لەپڕ وتی: جگەرەیەکم بدەنێ با بیکێشم. جێگری وەزیری ناوخۆ سەرۆکی لیژنەی اعدام بوو. کارەکەی ڕاگرت و جگەرەیەکی پێدا و چاوەڕوانمان کرد تا تەواو بوو. لەو کاتەدا بیرم لەوە کردەوە کە ژیان چەند شیرینە، ئەوەتا لە کۆتاییدا دوای چەند خولەکێکی تر دەکات بۆ ئەوەی بژی.

 
سەبارەت بە ژنان دەڵێ: لەبەر ئەوەی ناسکن و ملیان باریکە دەبێ پەتێکی نەرمیان بۆ بەکاربێنین. سەبارەت بە ئیخوانیش دەڵێ: باشترە تەسفییە بکرێن نەک اعدام. بیرم دێت کامەیان بەخۆوە بوو هەر نان و ئاو و خوێیان دەدایە تا جەستەی بەتەواوی لاواز دەبوو، ئەو کاتە اعداممان دەکرد.

 
لە کۆتاییدا دەڵێ: کچەکانم پێیان ناخۆش بوو کە جەلاد بووم، بەڵام کوڕەکانم شانازییان پێوە دەکردم. ژنانیش هەبوون حەزیان دەکرد شووم پێبکەن چونکە ناوبانگم هەبوو.