دروشمى ئیسلامییه‌كان له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا چیبوو؟

هێزى به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى ئیسلامییه‌كانى كوردستان له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا 

دروشمى ئیسلامییه‌كان له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا چیبوو؟

299 خوێندراوەتەوە

ئارام عەلی سەعید

كاتێك بەرنامەی ئیسلامییەكان دەخوێنیتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 19/5/1992 هۆشیاریی بەڕێوەبردن و تایپی ڕۆشنبیری پارلەمانی و نوێنەرایەتیكردنی خەڵك و خزمەتكردنیان بەڕوونی دیارە.

 

 

بۆیە بەشداریكردنی هێزی ئیسلامییەكان بەر لە بیست و حەوت ساڵ پێش ئەمڕۆ لە پرۆسەی دیموكراسیدا و باسكردن لەهەر یەك لەو ڕەهەندە بەهێزانەی تەبەننیان كردووە بۆ ململانێی سیاسیی و خەباتی پارلەمانی لەئێستادا جێگای بایەخە وەك سەقافەیەكی سەرەتایی شرۆڤەبكرێت لەلایەك و ڕەخنەی سیستمی حوكمڕانی كوردی پێبكرێت لەلایەكی دی، كە چۆن لایانداوە لەو بەرنامەو پرۆژە بەهێزانەی لەیەكەمین هەڵبژاردندا هێزە سیاسییەكان بەتایبەتی لیستی ئیسلامییەكان شارەزاو بەدەرك بوون بەرامبەری.

،،

دروشمی ئیسلامییه‌كان له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان:" ئازادی، دادپەروەری، ئاسایش"بوو.

 

  لەوانەیە بەشێك لەو پێدراوە جیاوازانەی هەنووكە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بۆ هێزە سیاسییەكان گرنگە كاری پێ بكەن و بڕوایان پێی هەبێت " لیستی ئیسلامی" لەساڵی 1992 لەبەرنامەی هەڵبژاردنی خۆیدا باسیكردوون و خستوویەتیە بەردەم ڕای گشتی،

 

لەوانە: یەكەم: دروشمی هەڵبژاردنیان بریتی بووە لە " ئازادی، دادپەروەری، ئاسایش"، ئەمە بۆ قۆناغی سەرەتای ڕاپەڕین و ئەزموونێكی نوێ هێمایە بۆ ئەو هۆشیارییە سیاسیی و دنیابینیەی ئەوكاتە ئیسلامییەكانی تێدابووە، لەبوونی ئازادی دوای ئازادی پاش ڕاپەڕین و دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆگشت لایەك و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەو سەرەتایەدا.

دووەم: ناوی پاڵێوراوان بەپێی پسپۆڕی و ئینتیمای فیكری و ناوچەكان لە لیستێكی " 93" كەسیدا خراوەتە ڕوو، ئەوەی سەربە بزووتنەوەی ئیسلامییە نووسراوەو ئەوەشی ئیسلامیی ترە لەڕێكخستنەكانی ئیخوان موسلیمین و ئیسلامی تری بێلایەن نووسراوە"مستقل"، ئەمە بۆخۆی مۆدێلێكی جوانی پێكەوەیی كۆبوونەوەو قبوڵكردنی جیاوازییە فیكرییەكانە.

سێیەم: لەمانە گرنگتر بەرنامەی هەڵبژاردنەكەیە بۆ نوێنەرایەتیكردنی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان كە لە هەر یەك لە بوارەكانی"ئازادی و دادگەری، گوزەرانی خەڵك، ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان،ئاین و پەروەردە، ڕێكخراوە خێرخوازییەكان، پاراستنی ژینگە، ئافرەت، خوێندكاران و لاوان، تەندروستی، كریكاران"، دیدی لیستەكە بۆهەریەك لەمانە تاڕادەیەك ڕوونكراوەتەوەو پێناسەكراوە بۆ ڕای گشتی، لەوانەیە ئێستاش زۆربەی هێزە سیاسییەكانی تر كەمتر بیریان لەم خزمەتگوزاریی و پرۆژانەی بۆ سەركەوتنی دوای هەڵبژاردن یان بردنەوەلیستەكانیان كردبێتەوە.

سه‌ركرده‌ی سێ حزبه‌ ئیسلامییه‌كه‌

،،

نووسه‌ر: ئیسلامییه‌كان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوویان له‌و قۆناغه‌دا ده‌ست پێكرد.

 

 

 

 

چوارەم: پەیامەكانیشیان داواكردنی ڕێزگرتن لە بنەماكانی ئیسلام و دانانی كاربەدەستی باش و هەڵبژاردنی كەسانی دەستپاك و ڕەوشتبەرز بووە. بەبڕوای من لەو قۆناغەدا ئیسلامییەكان ئاستێكی بەرزی تێگەیشتوویی و سەرەتای ناسینی ئەزموونێكی نوێیان بەباشی تەفەهومكردووە، هاوكات شەرمیان نەكردووە لەخستنەڕووی دیدوبۆچوونیان بۆ ڕای گشتی لەكاتێكدا براوەی هەڵبژاردن بن، بەداخەوە ئەگەر لەكوردستان لەبەرەبەیانی دوای ڕاپەڕینەوە كار لەسەر ئەم هۆشە سیاسییە بكرابایەو بكرایەتە كولتوورێكی ئیداری بۆ سیستمی حوكمڕانی لەوانەبوو ئەمڕۆ نەگەیشتباین بەم دۆخە خراپەی بەڕێوەبردن لەكوردستان كە خەڵك لێی ناڕازییەو پڕە لە نادادی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە شێوازی بەڕێوەبردندا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك