عێراق دەتوانێ ڕۆڵی كەمكردنەوەی گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بگێڕێت؟

عێراق دەتوانێ ڕۆڵی كەمكردنەوەی گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بگێڕێت؟

291 خوێندراوەتەوە

سەرچاوە: ئەلمۆنیتەر

و. هونەر عمر

سەرچاوەیەكی فەرمی عێڕاق بە ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاند: "پۆمپیۆ فلاش میمۆریەكی بە عادل عبدالمهدی داوە لەگەڵا چەندین ڕیكۆرد كە دەیسەلمێنن گرووپە عێڕاقیەكانی سەر بە ئێران خۆیان ئامادە دەكەن بۆ هێرشكردنە سەر ئەمریكیەكان لە وڵاتەكەدا.

  

 ،،

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كه‌: عێراق ده‌بێته‌ جنێفی ئه‌مریكا و ئێران.

 

 

 لە پاش چاوپێكەوتنەكەی پۆمپیۆش, چەند سەرچاوەیەكی عێڕاقی ئاشكرایانكرد كە ئەمریكا پێدەچێت عێڕاق وەكو پردێك بەكاربهێنێت بۆ دیالۆگ لەگەڵا ئێران," عێڕاقیەكانیش پێدەچێت ئامادەبن بۆ ئەو ڕۆڵە. مارك پۆمپیۆ لە 8ی ئەم مانگە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوە و لەبری ئەوە گەشتی عێڕاقی كردووە.

 

 باڵاترین دیپلۆماتكاری ئەمریكا ئەوەی پشتڕاستكردووەتەوە كە سەردانی بەغدادی كردووە بۆ گفتوگۆكردنی ئاڵۆزیەكان لەگەڵا ئێران. بەپێی سەرچاوە فەرمیەكان, سەرۆك وەزیرانی عێڕاق دەیەوێت ڕۆڵێكی جددی هەبێت لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكان بەپشتیوانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێڕاق ئایەتوڵڵا علی سیستانی كە پێیوایە عێڕاق دەبێت ڕۆڵێكی هاوسەنگ و ناوبژیكەر بگێڕێت, نەك تەنها لە نێوان ئێران و ئەمریكادا, بەڵكو لە نێوان تاران و گروپە ئاینیە ڕكابەرینیدا.

 

 

،،

شاره‌زایانی كاروباری ئه‌مریكا: ئه‌مریكا خوازیاری جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێراندا نییه‌.

 

 

 لە ماوەی گەشتەكەیدا پۆمپیۆ جەختی لەوەكردووەتەوە كە عێراق نابێت ڕۆڵی لە كەمكردنەوەی ئابڵۆقەكانی سەر ئێران هەبێت. بەڵام نەیتوانیوە گرەنتی ئەوە لە عێڕاق وەربگرێت. تەنها یەك هەفتە بەر لە گەشتە چاوەڕواننەكراوەكەی پۆمپیۆ بۆ عێڕاق, هێزە ئەمنیەكان ئاشكرایانكرد كە هێرشێكیان لە كەمپی تاجی باكووری بەغداد پوچەڵكردووەتەوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەك ڕۆكێتی كاتیۆشادا گرتتوە.

 

 كەناڵی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند كە كە هێزە ئەمریكیەكان لەكاتی هێرشەكەدا لە كامپەكەدا بوون. بە وتەی ڕاوێژكاری ئاسایشیی نەتەوەی ئەمریكا جۆن بۆڵتن "لە 5ی ئادار, ئەمریكا ڕایگەیاند كە بارهەڵگری جەنگی و فڕۆكەی بۆمبهاوێژی لە رۆژهەڵاتی ناوین بلاوەپێكردووە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئەوە بە ئێران كە هەر هێرشێك بۆ سەر ئەمریكا یاخود هاوپەیمانەكانی بە توندی وەڵامدەدرێتەوە.

 

 " بۆڵتۆن ئەوەشی وتت كە " ئەمریكا خوازیاری شەڕ نییە لەگەڵا ئێران, بەڵام بەتەواوی ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك لەلایەن گروپەكانی سەر بە ئێران, سوپای قودس, یاخود سوپای پاسدارانەوە بكرێت." باڵیۆزی ئەمریكا لە عێڕاق لە 12ی ئەم مانگە ئاگادركرایەوە كە هاونیشتیمانیە ئەمریكیەكان لە عێڕاق لە گرژی و ئاڵۆزیەكان ئاگاداربن و دژی هەر گەشتێكیشن بۆ ئەو وڵاتە.

 

 

 

 ڕۆژێك دواتریش پۆمپیۆ بە CNBC ڕاگەیاند لە هەر دۆخێكدا كە ئێران بڕیاری بڕیاری هێرشكردنە سەر ئەمریكا بدات, بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە. لە ڕۆژی 14ی مانگیش ئەمریكا داوای لە هاونیشتیمانیەكان كرد كە عێڕاق جێبهێڵن. عێڕاق وەكو ناوچەیەكی كاریگەر لە نێوان ئێران و ئەمریكا, دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی لەبەردەم چەند هەڵبژاردەیەكدا هێشتووەتەوە. دەبێت پشتگیری لایەنێك بكات و دژی لایەنەكەی تر بوەستێت,

 

 یاخود دەبێت هەوڵی درووستكردنی پردێك بدات لە نێوان هەردوو وڵاتدە كە ئەمە ئەو شتەیە عێڕاقیەكان هەوڵی بۆ دەدەن. بە بڕوای عادل عبدامهدی, هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریكا نایەنەوێت شەڕ ڕووبدات و ململانێی نێوانیان كێشەی دروستكراون. هاوپەیمانەكانی ئێران لە عێڕاق دژی سەردانەكەی پۆمپیۆ بوون و معین ئەلكاچیمی سەركردە لە حەشدی شەعبی لە كۆنفراسێمی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە " ئەمریكیەكان لە ئێستادا لە قەیراندان, بەتایبەت بە كە یەكە سەربازیەكانیان لە عێڕاق و هەرێم شوێنیان زانراوە و بە ئاسانی دەتوانرێت هێرشیان بكرێتە سەر.

 

سوپای پاسدارانی ئێران، له‌كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا

 

 " ئەكاونتێك لە ئینستاگرام كە سەر بە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسە, وێنەیەكی قاسم سولەیمانی و فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەبو مهدی مهندیسی لە بەغداد پۆستكرددوە. ئەمەش لەكاتێكدا بووە كە ئەمریكا بە توندی دژی ڕۆڵی سولەیمانیە لە عێڕق. لە كۆتایدا, لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی سەبارەت بە ڕۆڵی عێڕاق لە نێوان ئێران و ئەمریكادا, وا دەردەكەوێت كە قەتەریش لە هەمان دۆخی عێڕاقدا بێت. تۆڕی ئەلجەزیرەی قەتەری لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كە لە 15ی ئەم مانگەدا,

 

 وەزیری دەرەوە محمد بن عبدالرحمن سەردانی تارانی كردووە و بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئاڵۆزیەكان لەگەڵ واشنتۆن. ئەلجەزیرە ڕاشیگەیاندووه‌ " ئامانجی سەردانەكە بۆ كردنەوەی دەرگایەكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی كێشە گەشەسەندووەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و دامركاندنەوەی ئەو دۆخە تەشەنەسەندووە."