له‌ ئێران بڕیار به‌ ده‌ست كێیه‌؟

په‌رله‌مان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى شۆراى نیگاباندا

له‌ ئێران بڕیار به‌ ده‌ست كێیه‌؟

165 خوێندراوەتەوە

 تارق تاهیر به‌رزنجى

 یاساى بنه‌ڕه‌تى ئێران دواى شۆڕش، له‌ 15ى نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى 1979دا له‌ڕاپرسییه‌كى جه‌ماوه‌ریدا، بڕیارى له‌سه‌ر درا، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆككۆمار كه‌ له‌ ساڵى 1989 سازكرا په‌سه‌ند كرا.

  ئه‌م یاسایه‌ گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ یه‌كه‌م یاساى بنه‌ڕه‌تى نوسراوه‌ كه‌ له‌ پراكتیكیدا پیاده‌ بكرێ‌و به‌ته‌واویش پشت به‌ئاین ببه‌ستێ و وه‌ك و یاسایه‌كى كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانى شۆڕشى ئیسلامیشدا هاوته‌ریب بێت، هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه‌ لایه‌نێكى تایبه‌تى تریشى هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌پابه‌ندبوونى به‌كاره‌كته‌رى شیعییه‌وه‌.

،،

شه‌ش كه‌سى تێگه‌شتوو له‌( زه‌مان و مه‌كان) كه‌تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێت ته‌فسیرێكى نوێى ئه‌وتۆ بۆ ئاین بكه‌ن كه‌بشێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو ده‌وڵه‌تێكى مۆدێرندا ببێته‌ یاساى كۆمه‌ڵگه‌.

 سیسته‌مى سیاسى له‌ چوارچێوه‌ى یاساى بنه‌ڕه‌تیدا شوراى نیگابان ئه‌م شورایه‌ له‌شه‌ش فه‌قییه‌، واته‌ شه‌ش كه‌سى پسپۆڕى زۆر به‌توانا له‌یاساكانى ئیسلام پێكهاتووه‌‌.

 شه‌ش كه‌سى تێگه‌شتوو له‌( زه‌مان و مه‌كان) كه‌تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێت ته‌فسیرێكى نوێى ئه‌وتۆ بۆ ئاین بكه‌ن كه‌بشێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو ده‌وڵه‌تێكى مۆدێرندا ببێته‌ یاساى كۆمه‌ڵگه‌.

  هه‌روه‌ها شه‌ش یاسا زانیش له‌شوراى نگیگاباندا ئه‌ندامن كه‌له‌یاساكانى ئیسلام و فیقهدا پسپۆڕن، شوراى نیگابان له‌به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانى په‌ڕله‌ماندا مافى ڤیتۆى هه‌یه‌. واته‌ هه‌موو یاسایه‌كى په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌بێت شوراى نیگابان پێیدا بچێته‌وه‌.

،،

  كارى په‌رله‌مان له‌باشترین حاڵه‌تدا ته‌فسیركردنى یاساكانه‌ نه‌ك دانانیان. چونكه‌ لای ئه‌وان یاساكانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر هه‌بوون و ده‌بێ پیاده‌ بكرێن، به‌ڵام هه‌میشه‌ هه‌موویان ڕوون نین.

 ڕابه‌ر ڕابه‌ر به‌پێى ماده‌ى 107ى یاساى بنه‌ڕه‌تى خومه‌ینى وه‌كو مه‌رجه‌ع (ڕاوێژكارى رۆحى) و وه‌كو ڕابه‌ریش له‌لایه‌ن زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى خه‌ڵكه‌وه‌ دانى پێدانراوه‌و، په‌پێى ئه‌مه‌ش مه‌نداتى ئه‌وه‌ى پێدراوه‌ وه‌كو ویلایه‌تى مه‌رجه‌ع ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌سه‌روى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌وه‌بێت.

  به‌پێى یاساى بنه‌ڕه‌تى ساڵى 1979 خودى ڕابه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ى خواره‌وه‌ى هه‌یه‌:

ـ فوقه‌هاكانى ئه‌ندام له‌شوراى نیگابان و به‌رزترین ئیداره‌ى یاسایى یا قه‌زاییه‌كان دیارى ده‌كات .

- هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودایه‌، واته‌ ڕابه‌ر فه‌رمانده‌ گه‌وره‌كان و سه‌رۆكى سوپاى پاسداران داده‌مه‌زرێنێ و له‌سه‌ركاریش لایان ده‌بات.

  • ئه‌نجومه‌نى به‌رگرى نه‌ته‌وه‌یى ئۆرگانیزه‌ ده‌كات و سه‌رۆكى فه‌رمانده‌ى هه‌رسێ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ (هه‌وایى، زه‌مینى و ده‌ریایى ) دیارىده‌كات. 
  • ده‌سه‌ڵتى فه‌رمى هه‌یه‌ كه‌ جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێ و هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان‌و سوپا مۆبیلیزه‌ بكات.
  • - دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار، ده‌سه‌ڵاتى په‌سه‌ندكردنى ئه‌و له‌ده‌ستى ڕابه‌ردایه‌.
  • -دواى پێشنیازكردنى دادگاى باڵا یان په‌ڕله‌مان، ڕابه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌ركردنى سه‌رۆككۆمارى هه‌یه‌، بۆنمونه‌ خومه‌ینى له‌كاتى خۆیدا به‌نى سه‌درى سه‌رۆككۆمارى به‌م شێوه‌یه‌ له‌كار لابرد. به‌كورتى، ڕابه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسا ده‌ركردن و ڕاپه‌ڕاندن و دادوه‌رى كۆنترۆڵ ده‌كات. 

 په ڕله‌مان به‌پێى یاساى بنه‌ڕه‌تى ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانان له‌ده‌ستى په‌رله‌مان، (مه‌جلیسى شوراى ئیسلامى) دایه‌ كارى په‌رله‌مان له‌باشترین حاڵه‌تدا ته‌فسیركردنى یاساكانه‌ نه‌ك دانانیان. چونكه‌ لای ئه‌وان یاساكانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر هه‌بوون و ده‌بێ پیاده‌ بكرێن، به‌ڵام هه‌میشه‌ هه‌موویان ڕوون نین.

 ئه‌ركى ڕونكرنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌و داڕشتنى یاسا و ڕێسا پێویسته‌كانیتر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى په‌رله‌مان، له‌ژێر ڤیتۆى شوراى نیگاباندا. سه‌رۆككۆمارو حكومه‌ت سه‌رۆككۆمار كه‌ خاوه‌نى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ناو حوكمه‌تدا له‌هه‌ڵبژاردنێكى ڕاسته‌وخۆدا بۆماوه‌ى چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆى هه‌یه‌ یه‌كجاریتر خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و ده‌شبێ یه‌كێك بێت له‌و كه‌سانه‌ى كه‌خاوه‌نى (تواناو لێهاتوییه‌كى سیاسى و ئاینى )بێت.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك