هۆكاره‌كانى خەستبوونەوەی خوێن چییه‌؟

كام خواردنانه‌ له‌ خه‌ستبوونه‌وه‌ى خوێن ڕزگارت ده‌كات؟

هۆكاره‌كانى خەستبوونەوەی خوێن چییه‌؟

612 خوێندراوەتەوە

 

 

د. سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب

 

 

خەستبوونەوەی خوێن لەهەرکەسێکدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە چالاکی کەمتر بێتەوە و تووشی سەرئێشەی قورس و بێتاقەتی ببێت.

 

هەندێک کەس لە کاتى خوێن بەخشیندا کاڵی ڕەنگی خوێن بە تەڕی و تۆخی ڕەنگەکەی بە ئاماژەیەک بۆ خەستی خوێن دەزانن، لەکاتێکدا ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە ناتوانرێت خەستی خوێن بە چاو ببینرێت، تەنها لە ڕێگای پشکنینی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە ئەم حاڵەتە دیاری دەکرێت.

 

،،
  1. ئەو کەسانەی لە شوێنە بەرزەکانی وەک شاخەکاندا یان ئەو شوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی ئۆکسجینی کەمە دووچاری خەستی خوێن دەبن.

 

هۆکارەکانی_خەستی خوێن:

 

  1. بەشێک لە هۆکارەکانی خەستی خوێن پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە، بەڵام دیارترین هۆکاری ئەم حاڵەتە بوونی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و دڵە کە دەبنە هۆی کەمبونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا.

 

  1. ئەو کاتەی کە ئۆکسجینی پێویست بە لەش نەگات، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەمە خڕۆکەی سووری زیاتر لە لەشدا دروست دەبن وئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

 

  1. بەکەمبونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا هۆڕمۆنێک بەناوی (ئاریتروپویتین) لە گورچیلەدا دەردەدرێت کە دەبێتە هۆی چالاک کردنی ئێسک بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری زیاتر تا بتوانێت کەمی ئۆکسجین کە دەچێت بۆ بەشەکانی لەش قەرەبوو بکاتەوە.

 

  1. ئەو کەسانەی لە شوێنە بەرزەکانی وەک شاخەکاندا یان ئەو شوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی ئۆکسجینی کەمە دووچاری خەستی خوێن دەبن.

 

  1. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی ترە بۆ خەستبوونەوەی خوێن، هەروەها ئارەقکردنەوەی زۆر و سکچوون دەبنە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

 

  1. یەکێکی تر لە هۆکارە سەرەکیه‌کانی خەستی خوێن #جگەرەکێشانە، بە جگەرە کێشان ئۆکسجینی کەمتر بە بەشەکانی لەش دەگات و ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

 

  1. هەروەها نەخۆشییەکانی ئێسک، نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە لە گەورە ساڵان و نەخۆشییەکانی منداڵدان لە خانماندا هۆکارن بۆ خەستبوونەوەی خوێن.

 

 

خەستی خوێن بەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە دروست دەبێت، ئەگەر ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن لە پیاواندا زیاتر لە ١٨ و لە خانماندا زیاتر لە ١٦ گرام بۆ دسی لیتر بێت، ئەوە خەستی خوێن ڕوودەدات.

 

 

وە ئەگەر ڕێژەی PCV لە خوێن دا لە سەدا 55 زیاتر بوو ئەو کەسە تووشی خەستی زۆری خوێن بووە.

وە پشکنینێکی تر هەیە بۆ دیاری کردنی ئەو نەخۆشییە کە ئەنجامەکەی زۆر دەقیق و ڕاستە ئەویش فەحسی مۆلیکولەری خوێنی

نەخۆشەکەیە بە جیهازی پێشکەوتووی PCR.

 

،،

بە ناوبانگترین شل كەرەوەی خوێن ئاسپرینە بەڵام بە گشتی زۆربەی خواردنەكان و میوەكانیش بە ڕێژەیەكی زۆر لە كەرەستەی سالیسیلاتیان تێدا بەدی دەكرێت.

 

چۆن خەستیی خوێنت كەم دەكەیتەوە؟

 

ڕێژەی خەستی خوێنی هەموو كەسێك پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ چۆنێتی سڵامەتی جەستەی. ئەگەر خوێن بە ئاسانی خەست بێتەوە و بیبەستێ ئەوە بە دڵنیاییەوە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار بەدی دێنێت و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر خوێن زۆر شل و تراو بێت و خەستێكی گونجاوی نەبێت ئەوە نەخۆشی گەلێكی وەك خوێنبەربوونی لووت، خوێنبەربوونی زۆر لە سووڕی مانگانەدا، دیتنی خوێن لە ناو میزدا و تەنانەت ئەگەر ئەو كەسەی كە خوێنی تراوە و خەستێكی گونجاوی نیە ئەگەر لە ڕووداوێكدا پێویستی بە نەشتەرگەری بێت ئەوە لە نەشتەرگەرییەكەدا تووشی كێشەی لەدەست چوونی خوێنی زۆر دەبێت و هەر ئەوەش بۆخۆی زۆر مەترسیدارە.

 بە گوتەی وێبسایتی «MSN»كەرەستەیەك لە خوێندا هەیە كە دەبێتە هۆی شل و تراو كردنەوەی خوێن كە ناوی سالیسیلات (Salicylates) ە و ئەو كەرەستەیە پێشی وەرگرتنت ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینی كا دەگرێت و ناهێڵی خوێن زۆر خەست بێتەوە. ڤیتامین كا گرینگترین كەرەستەیە بۆ خەست كردنەوە و بەستنی خوێن لە دەمارەكاندا.

بە ناوبانگترین شل كەرەوەی خوێن ئاسپرینە بەڵام بە گشتی زۆربەی خواردنەكان و میوەكانیش بە ڕێژەیەكی زۆر لە كەرەستەی سالیسیلاتیان تێدا بەدی دەكرێت.

 

ئەو خواردن و دەرمانە سروشتیانەی كە دەبنە هۆی شل كردنەوەی خوێن ئەمانەن:

 

- گیا و_بەهارات: هەندێك لە بەهارات و گیا سروشتیەكان سالیسیلاتی زۆریان تێدایە و سوودێكی بەرچاویان بۆ كەمكردنەوەی خەستی خوێن هەیە.بیباری سوور، زەنجەفیل، شیود، جاترە، زەردەچێوە، كەلەم، پنگە، پیواز، زەیتوون، كاهوو و بیباری كەسك و تازە ڕۆڵیكی بەچویان هەیە.

 

ـ میوەكان: ترێ، گێڵاس، فڕاوڵە، نارنج، پرتەقاڵ 

 بوونی ڤیتامین ئی لە خوێندا بۆ پێشگرتن لە خەستی خوێن یەكجار پێویستە و ڤیتامین ئی دەبێتە هۆی ئەوەی كە خەستی خوێن لە ئاستێكی گونجاودا خۆى ڕابگرێت.

 

،،

دەبێ ئاگادار بین كە هەموو كەس پێویستی بە شلكردنەوەی خوێن نییە.

 

 بادام، گوێز، فستق، زەیتی زەیتوون و گوڵەبەڕۆژە و نیسك و برینج و باقلا لێوڕیژن لە ڤیتامین ئی. هەنگوین، سركە، ڕۆنی ئۆمێگا٣ یارمەتیدەری ڤیتامین ئین بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن بچنە ناو خانەكانی جەستەوە و خوێن شل بكەنەوە.

 

دەبێ ئاگادار بین كە هەموو كەس پێویستی بە شلكردنەوەی خوێن نییە.

بۆ نمونە ئەو كەسانەی كە دەرمان بۆ دەرمانكردنی بەستنی خوێنیان دەخۆن نابێ بە هیچ جۆرێك لەو خواردنانە كەڵك وەرگرن لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی كێشە و نەخۆشی زۆر لە خوێنیان دا. گەورەترین یاسایەك كە بۆ پێشگرتن لە خەست بوونەوەی خوێن هەیە ئەوەیە كە دەبێ خواردنی گۆشتی سوور و چەوری زۆر كەم بكرێتەوە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك