ڕاپرسییه‌ك كاتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكاو ئێران دیاریده‌كات

له‌ 49% هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ترامپ ناڕازین‌و له‌39% پشتگیری سیاسه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن

ڕاپرسییه‌ك كاتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكاو ئێران دیاریده‌كات

360 خوێندراوەتەوە

 

  به‌گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی جه‌نگێكی خوێناوی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن له‌نێوان وڵاته‌كه‌یان و تاراندا، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ‌ و نیگه‌رانی لایان دروست كردووه‌.

  به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌ك كه‌هه‌ریه‌ك له‌ئاژانسی ڕۆیته‌رزو ئیبسۆس ڕۆژی سێشه‌مه‌ بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌نیوه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی ڕودانی جه‌نگێكی نزیك ده‌كه‌ن له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێراندا.

،،

له‌پێنج كه‌س چواریان بۆچونیان وابووه‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خێرای ده‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێكی ئێرانی.

به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌ك كه‌ شه‌روقول ئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌چێته‌ جه‌نگێكه‌وه‌ دژ به‌ئێران له‌چه‌ند ساڵی داهاتووی نزیكدا.

هاوڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن مه‌ترسیه‌كانی ئێران زیادیان كردووه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو. رأپرسیه‌كه‌ له‌نێوان ڕۆژانی 17 بۆ 20 ئایاری مانگی ڕابردوو ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا هاتوه‌ ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كی خێراو گشتگیر یاخود به‌شێك له‌سوپای ئێرانی ده‌كاته‌ ئامانج.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سایتی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری باسی له‌ورده‌كاری ڕاپرسیه‌كه‌ كردوه‌و نوسیویه‌تی له‌ 49% هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ شێوازی چاره‌سه‌ری تره‌مپ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ناڕازین، هه‌روه‌ك 39% پشتگیری سیاسه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی سایتی ئه‌لحه‌ده‌س له‌پێنج كه‌س چواریان بۆچونیان وابووه‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی خێرای ده‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێكی ئێرانی.

 هه‌ریه‌ك له‌مكوچم پانیكانی ڕویته‌رزو ئیبسۆس له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و به‌زمانی ئینگلیزی ڕاپرسییه‌كیان ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆ چونی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا چییه‌ له‌سه‌ر جه‌نگی پێشبینیكراوی نێوان واشنتۆن و تاران، له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا 1007 كه‌س كه‌ته‌مه‌نیان گه‌شتبووه‌ ته‌مه‌نی یاسایی به‌شداربوون، 377 له‌وانه‌ له‌دیموكراته‌كان بوون‌و هه‌روه‌ك 313 كه‌سیشیان له‌كۆمارییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌وته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكابوون.

گرژی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران مێژووییه‌، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوری زیاتر به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران، و ناردنی فڕوكه‌و هێزی جه‌نگی بۆ كه‌نداو گرژییه‌كانی برده‌ ئاستێكی باڵاوه‌ .

،،

كه‌مبونه‌وه‌ی ترس و جه‌نگه‌كانی ئێران به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ئێسته‌ ئیداره‌ی تره‌مپ پیاده‌ی ده‌كات و سه‌ركه‌وتوش بووه‌ له‌وه‌ستانی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی جیهانی، له‌زاری باتریك شاناهانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌رۆك ترامپ هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ نادات له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵكو ئه‌یه‌وێ‌ ڕێگه‌ له‌ئێران بگرێت جه‌نگی زیاتر به‌رپا نه‌كات. شاهان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌مبونه‌وه‌ی ترس و جه‌نگه‌كانی ئێران به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ئێسته‌ ئیداره‌ی تره‌مپ پیاده‌ی ده‌كات و سه‌ركه‌وتوش بووه‌ له‌وه‌ستانی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران.

  له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دوێنێ‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا هه‌واڵی جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی دوورخسته‌وه‌. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌نادۆڵ دۆخه‌كه‌ به‌ئاراسته‌ی هێور بوونه‌وه‌ ده‌چێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵكشانێكی زۆر له‌لێدوانی به‌رپرسه‌ ئێرانی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ده‌بیسترا.

ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ بوونی به‌رپرسانی سه‌ربازی له‌ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك جۆن بۆڵتنی گه‌وره‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ئاراسته‌ی جه‌نگ ده‌بات، به‌ڵام سیاسه‌تی تره‌مپ به‌ئاراسته‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ جه‌نگێكی نوێ‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی میهری ئێرانیش له‌ نیویۆرك تایمه‌وه‌ هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تره‌مپ به‌ وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ من ویستی شه‌ڕم له‌گه‌ڵ ئێراندا نییه‌.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی