هەورامان عەلی
نۆبواکی نۆتۆ هارا؛ گه‌ڕیده‌و کۆمه‌ڵناسێکی یابانییه، که زیاتر له 40 ساڵی ته‌مه‌نی له‌نێو عه‌ره‌بدا به‌سه‌ر بردووه، ئه‌و ده‌یان شار، دێهات و ناوچه‌ی وڵاتانی جۆراو جۆری عه‌ره‌بی گه‌ڕاوه. سه‌رجه‌م سه‌رنج و تێگه‌یشتنه‌کانی خۆی، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌کان و هۆکاری دواکه‌وتویی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی له دووتوێی کتێبێک‌دا خستوه‌ته ڕوو که له ساڵی 2003 ده‌زگای ( جمل) به زمانی عه‌ره‌بی چاپیکردوه.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی عەرەب له ڕوانگه‌ی (نۆبواکی) یه‌وه بریتیین له:
- کێشەی عەرەب ئه‌وه‌یه که پێیانوایه ئاینه‌که‌یان هه‌موو زانستێکی پێداون، کتێبه پیرۆزه‌که‌یان ( قورئان) هه‌موو زانستێکی تێدایه! کابرایه‌کم ناسی 20 ساڵی ڕه‌به‌ق، جگه له‌و کتێبه هیچ شتێکی تری نه ده‌خوێنده‌وه. دواجار که بینیم هیچ نه‌گۆڕابوو، به‌رده‌وام هه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی هه‌مان کتێب بوو.
- گرنگترین شتێك که مرۆڤ هه‌ر له منداڵییه‌وه فێر ده‌کرێت، ئاین و پابه‌ندبونی ئایینییه. که‌چی هه‌رگیز، ئه‌م ئایندارییه نه‌یتوانی به‌ر به‌گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی بگرێت و ئاستی ڕێزگرتنی مرۆڤ له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌رێته سه‌ر، ئه‌وان چه‌نده پابه‌ندی بنه‌ما ئایینییه‌کانن، هێنده‌ش گه‌نده‌ڵن.
22 وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه
- بۆ ئه‌وه‌ی له که‌سایه‌تی عه‌ره‌ب بگه‌یت، ده‌بێت له مه‌فهومی ( حه‌ڵاڵ و حه‌رام بگه‌یت) له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌وه‌ی ئه‌وان به حه‌رامی ده‌زانن باشتر‌و زانستیتره، ئه‌وه‌شی به حه‌ڵاڵی ده‌زانن خراپتر و بێ ڕه‌وشتانه تره.
- له کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بیه‌کاندا ده‌رکه‌وتنی تاڵێك مووی سه‌ری ژن یان به‌شێکی جه‌سته‌ی نیشانه‌ی بێ ڕه‌وشتیه، به‌ڵام ئاساییه پیاوێك چوار هاوسه‌ری هه‌بێت له یه‌ك کاتداو ناوهنجیهکهیان له ته‌مه‌نی کچهکهیدابێت و هیچ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وشتیشی نییه.
- ڕه‌نگه بۆ ئێمه‌ى یابانیه‌کان زۆر قورسبێت تێبگه‌ین که نوسه‌رو ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌کان هه‌میشه پشتیوانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن! به‌شێك له به‌رهه‌مه‌کانیان پیاهه‌ڵدانی سه‌رۆك و کاربه‌ده‌سته باڵا ده‌سته‌کانه! هه‌روه‌ها به بۆنه‌و بێ بۆنه وێنه‌ی سه‌رۆکه‌کانیان له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکه‌وه به‌رزده‌کرێته‌وه، له فه‌رمانگه‌و شه‌قام و ته‌نانه‌ت له ماڵه‌کانیشیاندا هه‌ڵده‌واسرێت.
- کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌کان سیخناخن به یه‌ك بیروباوه‌ڕو ڕوانگه له‌سه‌ر تۆنی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار تامردن. بۆیه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بیربکه‌نه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك جل و به‌رگ له‌به‌ربکه‌ن، له زۆر بواردا جیاوازی جۆرێکه له تاوان.
نۆبواکی
- ئێمه یابانیه‌کان ئه‌زموونێکی تاڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازیه‌کان، عه‌ره‌به‌کان هێشتا تێنه‌گه‌شتون که ده‌سه‌ڵات په‌یداکردنی سوپا به‌سه‌ر میلله‌تدا جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌رپاکردنی جه‌نگی شێتانه، وڵاتیش وێران ده‌کات.
- به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ زۆر له توانای که‌سێك، یان چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ك گه‌وره‌تره، هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رکرده‌یه زۆر به‌هێزو بهتواناشبێت. لای -عه‌ره‌به‌کان شتێك نییه، ناوی دامهزراوهبێت، سه‌رۆکه‌کان هه‌مه‌کاره‌ن، بۆیه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لانکه‌ی ملهوڕی و ده‌سه‌ڵاته تۆتیالیتارو دیکتاتۆره‌کانه.
- پیاوی عه‌ره‌بی که ده‌چێته بازاڕ‌و فه‌رمانگه‌کان، مل به هه‌موو فه‌رمان و ملهوڕییه‌کی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی ده‌دات، جۆره‌ها سوکایه‌تی و بێمافی قبوڵ ده‌کات، به‌ڵام له ماڵه‌وه ده‌بێت به‌سه‌ر هاوسه‌رو منداڵه‌کانیدا زاڵ‌بێت و زۆرجاریش بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوتهكکاریان ده‌کات، ئه‌م دوو ڕووییه مرۆڤگه‌لێکی گه‌نده‌ڵ، درۆزن، بێ ئیراده‌و چه‌پێنراوی لێده‌که‌وێته‌وه.

- له کۆمه‌ڵگه‌کانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ( یابان) هه‌موو ڕۆژێك شتی نوێ فێر ده‌بین و زانیاری نوێ بۆ خه‌رمانه‌ی زانیاریه‌کانمان زیاد ده‌که‌ین. به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌کان که له‌سه‌ر زانیاریه‌کانی ڕابردوو ده‌ژین.
- له جیهانی ئه‌مڕۆدا کۆمه‌ڵگه‌کان چاویان له داهاتووه‌و پێیانوایه ئه‌وه‌ی هه‌یانه به‌س نییه‌و ده‌بێت بۆ داهاتوو بژین. ڕێك به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌کانه‌وه که پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆیان خراپه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو، چونکه پێیانوایه باوباپیرانیان له هه‌موو بوارێک‌دا گه‌شتونه‌ته حاڵه‌تی کامڵ بوون.
- هه‌ستنه‌کردن به لێپرسراویه‌تی له سیما زه‌قه‌کانی کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌کانه. ئه‌مه وایکردووه زۆر به زه‌حمه‌ت خائین و نیشتمانپه‌روه‌ر، قوربانی و جه‌لاد ، جیا بکه‌یته‌وه.
،،
شه‌ره‌ف و شه‌رمه‌زاری دوو بنه‌مایی ئه‌خلاقین، که عه‌ره‌بان زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه، له کاتێکدا هه‌رگیز پابه‌ندی نابن.
- هه‌رگیز حکومه‌ت به گرنگیپێدانه‌وه، هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ میلله‌تدا ناکات، بهڵکوههم فریویان ده‌دات و هه‌م گاڵته‌شیان پێده‌کات.
- هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی و نائارامی و توڕه‌یی سه‌راپایی کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بیه‌کانی ته‌نیوه. به‌ڕاده‌یه‌ك، نائارامی ڕق و کینه و توندوتیژی له شه‌قامی شاره‌کاندا شه‌پۆل ده‌دت.
،،
نووسه‌ر: ته‌نانه‌ت له بیروڕای ئاینیهکهشیاندا،عه‌ره‌ب پاداشتی خودا بۆ باوه‌ڕداره‌کانی جگه له سێکس شتێکی ئه‌وتۆی تر نییه.
- که هاوڵاتییه‌کی عه‌ره‌بی، موڵکی گشتی تاڵان و وێران ده‌کات، پێیوایه زیان به حکومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه ئه‌و پێیوایه سامانی گشتی موڵکی حکومه‌ته نه‌ك ئه‌و.
- هێشتا له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، شکاندن، سه‌رکوت، ترساندن و لێدان؛ به‌شێکن له په‌روه‌رده‌ی منداڵان، که‌چی هه‌ندێك ڕۆشنبیریان ده‌پرسن داخۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر له کوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه؟.
-شه‌ره‌ف و شه‌رمه‌زاری دوو بنه‌مایی ئه‌خلاقین، که عه‌ره‌بان زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه، له کاتێکدا هه‌رگیز پابه‌ندی نابن.
- عه‌ره‌به‌کان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، له‌سه‌ر سێکس، به ڕواڵه‌ت سێکس به پیس ده‌زانن و ده‌بێت دوای سێکس له‌ش پیسبوونی خۆیان ده‌رکه‌ن، ئینجا نوێژ بکه‌ن، به‌ڵام به‌کرده‌وه، په‌یوه‌ندی ژن و پیاویان تا ئاستی په‌یوه‌ندی سێکسی بچوكکردوهتهوه.
- ئه‌وان ژن ته‌نیا به که‌ره‌سته‌ی سێکس وێناده‌که‌ن و له عەقڵی خهوتویاندا سێکس پاڵنه‌ری زۆربه‌ی ڕه‌فتاره‌کانیانه، ته‌نانه‌ت له بیروڕای ئاینیهکهشیاندا، پاداشتی خودا بۆ باوه‌ڕداره‌کانی جگه له سێکس شتێکی ئه‌وتۆی تر نییه.
- له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا؛ مردوه‌کان ڕێڕه‌وی ژیانی زیندوه‌کان دیاری ده‌که‌ن، که چی ڕۆژ تا ئێواره، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان باسی دیموکراتی ده‌که‌ن. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی (نۆبواکی) باسیان ده‌کات کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت.