قاسمی سولەیمانی فەرمانی چی بە حسن نەسروڵا كرد؟

پلانەكەی قاسمی سولەیمانی چی بوو؟

قاسمی سولەیمانی فەرمانی چی بە حسن نەسروڵا كرد؟

1869 خوێندراوەتەوە

قاسم سلێمانی دوای هاتنە دەرووەی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران، پەیوەندی بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەصائیبی ئەهلی حەقەوە دەكات و دەڵێت:" براكانم، فەرمانتان پێدەكەم ڕێگاكەی لەسەری ڕێكەوتووین بیگرنە بەرو كارە ڕاستەكە جێبەجێ بكەن".

 

،،

نووسه‌ر: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی سوله‌یمانی   بێ ئامانج نه‌بووه‌.

 

 لە پەیوەندی دووەمدا چەند كاتژمێرێكی دوای پەیوەندی یەكەم، قاسم سولەیمانی پەیوەندی بە حەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانەوە دەكات، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا، قاسم سولەیمانی بە حەسەن نەسروڵا دەڵێت:" براكەم بەرەی ئەمەریكاو یەهودییەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی گەلە كۆمەیەكن، بەم زوانە گەردەلولەكە دەستپێدەكات، خۆت ئامادەكە".

 

 

،،

قاسم سوله‌یمانی  ڕێنیشانده‌ری گروپه‌چه‌كداره‌شیعییه‌كانه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌نوێنه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران.

 

 

تەنها دوای هەفتەیەك لەم پەیوەندیانە، تەقینەوەیەك كاروانێكی سەربازی هێزەكانی ئەمەریكا كە بە ڕێگاوە بوون بۆ ناوچەی سەوز دەكاتە ئامانج و بەو هۆیە بەرپرسێكی سیاسی پایە بڵندی باڵوێزخانەی ئەمەریكاو سێ ئەندامی دیبلوماسی تیمی باڵوێزخانەی ئەمەریكاو ئەفسەرێكی سوپای ئەمەریكا كوژران.

 

دوابە دوای هێرشەكەی بەغداد لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دوو هێرشی جیاوازدا سێ سەربازی ئەمەریكی كوژران، دواتریش هێرش كرایە سەر چوار كەشتی ئیماراتی و سعودی و نەرویژی لەبەندەری فوجەیرەو هەروەها گەورەترین بۆری نەوتی سعودیە بەهێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان تەقینرایەوەو هەناردەی نەوتی بۆماوەی هەفتەیەك راگرت.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ٢٠١٩/٥/٢٣

 

author photo

 

 

ـ خویندكاری دكتۆرا. 

ـ لێكۆڵەر لە ناوەندنی ئیمارات بۆ لێكۆلینەوەی ستراتیژی.

ـ لێكۆڵەر لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆلینەوەی ستراتیژی.