ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین

" پارتى هانى كادیره‌كانى ده‌دا جنێو به‌ دكتۆر نه‌جه‌مه‌دین بڵێن‌و یه‌كێتیش ده‌یووت دكتۆر هه‌ڵبژرارده‌ى مامه‌"

 ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین

606 خوێندراوەتەوە

 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

  1

هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر گرتنه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ به‌رله‌ دكتۆر پێوویسته‌ 99%ی سه‌رانی به‌غداو عیراق و هه‌رێم له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی بگیرێن، چونكه‌ كۆی سیسته‌مه‌كه‌ به‌رهه‌مهێنی گه‌نده‌ڵی و نادادی و جیاوازی چینایه‌تی و سته‌مه‌، یانی نه‌ك دكتۆر ده‌رناچێت كه‌س ده‌رناچێت له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌.

  ئه‌م رژێمه‌ی ئێستای عیراق له‌ 2003به‌ دواوه‌ به‌به‌رنامه‌ گه‌نده‌ڵی و سته‌م به‌رهه‌مدێنێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، دكتۆر نه‌جمه‌دین له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا یه‌كێكه‌ له‌ هه‌زار، ئه‌وه‌ فایه‌ق شێخ عه‌لی له‌ وه‌ڵامی نه‌زاهه‌ی عیراقدا كه‌ وتبوویان گه‌نده‌ڵی له‌ عیراقدا زۆركه‌می كردووه‌ و له‌ 01% وتبووی له‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵیتان كردوو دوو سفری پێش یه‌كه‌كه‌تان دزی!.

،،

پێم سه‌یره‌ هه‌ر ئه‌و دوانه‌ ئه‌و كاته‌ی نه‌جمه‌دین پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو، هانی كادیره‌كانی خۆیانده‌دا جنێو به‌ دكتۆر بده‌ن و به‌ ڕه‌گ و ره‌گه‌مایدا بێنه‌ خواره‌وه‌.

  2

ئه‌خباری لوبنانی باس له‌ناوه‌ندگیری عه‌لاوی و پاره‌دانی پارتی ده‌كات بۆ به‌ردانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، بۆ عه‌لاوییه‌كه‌ دڵنیام به‌ به‌لاش ئه‌وه‌ ناكات، به‌ڵام بۆ ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ئه‌خبار باسی ده‌كات و راسته‌و خۆ ناوی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان دێنێت، پێم سه‌یره‌ هه‌ر ئه‌و دوانه‌ ئه‌و كاته‌ی نه‌جمه‌دین پارێزگاری كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوو، هانی كادیره‌كانی خۆیانده‌دا جنێو به‌ دكتۆر بده‌ن و به‌ ڕه‌گ و ره‌گه‌مایدا بێنه‌ خواره‌وه‌.

ئاخر جنێو نه‌ما به‌و دكتۆره‌ی نه‌ده‌ن، ئه‌و ده‌م ئێمه‌و مانان ئه‌وه‌مان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانی و پێمان نه‌شیاو بوو، ئێستاش ئه‌و دڵخۆشیه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی به‌ رانبه‌ر گرتنه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانین، ئاخر یه‌كێتی ئه‌و ده‌م ده‌یانگوت ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مامه‌و له‌ دنیادا وێنه‌ی نییه‌.

،،

من دكتۆر براده‌رمه‌ قسه‌و باسی زۆریشمان له‌ سه‌ر پرسی كه‌ركوك و كورد به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌.

 3

ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ گرتنه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین سه‌ره‌تای لێپرسینه‌وه‌ بێت له‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كمان نییه‌، به‌ مه‌رجێك گه‌نده‌ڵه‌ مه‌ترسیداره‌كانی تریش بگیرێن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ درێژكراوه‌ی سیناریۆیه‌كی قێزه‌ونه‌و تێیدا ئه‌م پیاوه‌ ده‌كرێته‌ قوربانی گه‌مه‌و یاریتر، ئه‌وه‌ شه‌رمێكی گه‌وره‌یه‌ هه‌ر كوردێك ئه‌و شێوازه‌ گرتنه‌ی پێخۆش بێت.

 من دكتۆر براده‌رمه‌ قسه‌و باسی زۆریشمان له‌ سه‌ر پرسی كه‌ركوك و كورد به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌، منیش ره‌خنه‌و سه‌رنجم له‌ سه‌ری هه‌بووه‌و پێشموتووه‌، به‌ڵام له‌ دیدێكدا هاوبه‌ش بووین كه‌ پێویسته‌ كه‌ركوك له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدایا جۆرێك له‌ خۆ خاوه‌نی هه‌بێت، ده‌ی ئه‌و كاته‌ هه‌ردوكیشمان ته‌خوین كراین، ئاوه‌زی سیاسی كوردی به‌ پێی نه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ یاری به‌ وشه‌ی ته‌خوین ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ نه‌زانی كۆمه‌ڵگه‌ بوو هێنرابووه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێت پیاوێكی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت كونسڵه‌كان بكوژێت !.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك