ڕۆژی جیهانی قودس كێ دیاریكردو بۆچی دیاریكرا؟

حەسەن ڕۆحانی لە ڕۆژی جیهانی قودسدا چی وت؟

ڕۆژی جیهانی قودس كێ دیاریكردو بۆچی دیاریكرا؟

233 خوێندراوەتەوە

لەزۆرێك لەوڵاتانی ئیسلامشی وە ئەو وڵاتانەی كەلەگەڵ ئێراندا هاو ئاواز و دۆستن ئەم یادە دەكرێتەوە.

 

،،

به‌ڕێپێوان و دژایه‌تی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌، ڕۆژی قودس له‌به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئیسلامی به‌رز ڕاده‌گیرێت.

 

 

ڕۆژی جیهانی قودس كە بەزمانی فارسی پێی دەوترێ‌ (روز جهانی قدس) ڕوداوێكی ساڵانەیە دژ بەسیاسەتی داگیركاری ئیسرائیلە بۆشاری قودسی یەكەمین ڕووگەی موسڵمانان.

 

هەندێك وڵاتی عەرەبی و ڕێكخراوی عەرەبی و ئیسلامی لەسەرتاسەری جیهان ڕیپێوان سازدەكەن دژی ئیسرائیل.

 

تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانە گرنگی تەواو بەم بۆنە دەدەن و بۆمەبەستی سیاسی خۆیان بەكاری دەهێنن.

 

ڕێپێوانی پشگیری له‌ گه‌لی فه‌له‌ستین، به‌به‌شداری گه‌وره‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌تارانی پایته‌خت

 

كێ‌ ئەم ڕۆژەی دانا بەڕۆژی قودس؟

لەلایەن خومەینی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پێشنیاری ئەوە كرا كە هەینی كۆتایی هەموو ڕەمەزانێك وەك ڕۆژی قودس ناوزەد بكرێت وەك پاڵپشتیەك بۆ خەڵكی فەڵەستین و قودسی داگیركراو خەڵكی چالاكی و دروشمی جۆراو جۆر دژ بەئیسرائیل و ئەمەریكا بڵێنەوە ،ئەم پێشنیارەی خومەینی هەتا ئێستەش كاری پێدەكرێت.

 ئەمڕۆ لەتاران چی ڕویدا؟

ئەمڕۆ تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێپێوانێكی گەورەی دژ بەداگیركاری ئیسرائیل بەخۆیەوە بینی ، وێڕای بەشداری حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆمارو گەورە بەرپرسانی تری ئەو وڵاتەوە ڕێپێوانەكە بەدەركردنی ڕاگەیەندراوێك كۆتایی هات.

 

،،

داواكاری خۆپیشانده‌ران، ڕوخان و له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بوو!

 

 لە ڕاگەیەندراوەكەدا پێداگری لەسەر ڕزگاركردنی قودسی پیرۆز وە لابردن و لەناوبردنی ئیسرائیل كرایەوە، بەیاننامەكە ئیسرائیلی بەنەخۆشی شێر پەنجە ناوبردو داوای نەمانی ئەو وڵاتەی كرد.

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی نوسیویەتی داواكاری خەڵك بریتیبووە لە پاڵپشتی تەواوی بەرگریكارانی فەلەستینی بكرێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخشەی بەدفەڕی سەرۆكی ئەمەریكا دژ دەوڵەتانی ئیسلامی.

 

بەیاننامەكە دژبە ڕێكەوتنی سەدەش ڕاوەستا و بەتوندیش دژ بە هەوڵی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی هەندێك لە سەركردە عەرەبیەكانی دەوڵەتە عەرەبیەكان هەڵوەستەی كرد، هەروەك كۆنگرەی مەنامەی بەكۆنگرەی ئیسرائیل و ئەمەریكا ناوبردو بەتەواوی دژی بوو.

 

به‌شداری سه‌رۆك كۆماره، له‌ڕێپێوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پایته‌خت

 

 لای خۆیەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێرانیش لەمیانی وتارێكیدا وتی پەیامی ڕۆژی قودس ئەوەیە كە فەڵەستین بەنەمری ئەمێنێتەوە و قودسیش هی موسڵمانانە.

 

ڕۆحانی وتیشی دوژمنانی ئیسلام لەدوو ساڵی ڕابردودا بەرنامەڕێژیان كردوە بۆ بەستنی كۆنگرە دژ بە قودس و سەرجەمیان سەركەوتوونەبوون.

 

ڕۆحانی وتیشی خەڵكی فەڵەستین 71 ساڵە خەباتدەكات دژی زایۆنی و هاوكات ئێرانیش 40 ساڵە بەدروشمی جۆراو جۆر پاڵپشتی قودس دەكات.

 

 

 

 لای خۆشیەوە موحەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران لەتوێتێكدا كەبەزمانی عەرەبی بڵاوی كردوەتەوە نوسیویەتی قودس بۆ فرۆشتن نیە

زەریف لەتویتەكەیدا ئەوەشی نوسیوە كە هەندێك لەسەركردەكانی عەرەب وادەزانن پاڵدانەوە بەناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلەوە وادەكات حەزەكانی بەدەستبهێنن لەكاتێكدا ئەو خۆی ناتوانێت كیانی ئیسرائیل بپارێزێت چۆن دەتوانێ‌ ئەوان پاڵپشتی بكات؟

 

،،

خومه‌ینی هه‌موو كۆتا هه‌ینییه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زانی به‌ڕۆژی قودس دیاری كردووه‌.

 

 

لەساڵی 2016ی ڕابردوو بەبەشداری خەڵكی هەریەك لەوڵاتانی ئێران و عێراق و یەمەن و بەحرەین و لوبنان و فەڵەستین و تونس و میسرو سوریا و هاوكات ساڵی 2017ش ئەمەریكا و ئەفغانستان و مالیزیاو نەیجیریاو سعودیە، ئەم یادەیان كردەوە.

 

ئەمساڵ لەتاران بەبەشداری حەسەن ڕۆحانی و موحەمەد جەواد زەریف و بەرپرسە باڵاكانی ئێران، وە لەبەغدادش بەبەشداری فراوانی حەشدی شەعبی،هاوكات موسڵمانانی نوێژخوێنی مزگەوتی قودسیش كە ژمارەیان 250 هەزار كەس دەبوو بەشداری فراوانی ئەو یادەیان كرد.

 

هەروەها لە دیمەشقی پایتەختی سوریاو لەوڵاتی جەزائیریش وەك پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین ئاڵای ئەو وڵاتە بەرزكرایەوە و دروشمی ئازادی بۆ فەڵەستین ئەوترانەوە.

 

 

سەرنج: چڵ ساڵ لەمەو پێش و دوای سەركەوتنی خومەینی لەشۆڕشەكەیدا لەساڵی 1979 كۆتا هەینی هەموو مانگێكی ڕەمەزان وەك ڕۆژی جیهانی قودس ناوزەد كراو وڵاتان و خەڵكانی بەشدار بەردوشمی جۆراو جۆر هاوسۆزیان بۆ خەڵكی فەڵەستین و قودسی داگیركراو دەردەبڕن.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی