باڵی هەڵۆكانی ناو یەكێتی، دەیانەوێت ئەم پلانە جێبەجێ‌ بكەن؟

دوای شكستی دانوستانەكان یەكێتی چەند پرسێكی مەترسیدار تاوتوێدەكات

باڵی هەڵۆكانی ناو یەكێتی، دەیانەوێت ئەم پلانە جێبەجێ‌ بكەن؟

2643 خوێندراوەتەوە

وتارو لێدوانە گڕدارەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، بەهێزكردنی باڵی هەڵۆکانی ناو یەکێتی بەدوای خۆیدا هێنا، لە كۆبونەوەی سەركردایەتی ئەو حیزبەشدا دەنگی ئەو باڵە زاڵبوە بەسەر كەشی كۆبونەوەكەدا. كه‌ دوێنێ كەسە دیارەكانی ناو ئەو ئاراستەیە  لە نامەیەكی چەند خاڵیدا   ئاراستەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیان كردووە.

 

،،

لاهوری شێخ جه‌نگی په‌یامێكی نوێ،  له‌ساڵیادی حزبه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و داوا ده‌كات سنورێك بۆ پارتی دابنرێت.

 

 

دوای لێدوانە   توندەکەی دوێنێی لاهور شێخ جەنگی بەرامبەر پارتی کە وتی: پێڵاوێكی لاستیکی مناڵێكی كەركوكی دەخەمە دەمی ئەو کەسانەی تەخوینی یەکێتی دەکەن. هەندێ لە ئەندامە باڵاکانی یەکێتی بە رێبەرایەتی ناوبراو چەند خاڵێکیان ئاراستەی حزبەکەیان كردووە.

 

بەپێی ئەو دۆكیۆمێنتەی دەست دیپلۆماتیک مەگەزین كەوتووە، پەیامەكە چەند خاڵێكی سەرەكی لەخۆدەگرێت كە ئەمانەن:

 

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

 

،،

لامه‌ركه‌زیه‌ت یه‌كێكه‌ له‌داوا سه‌ره‌كییه‌كانی شێخ جه‌نگی و  هه‌ڤاڵه‌كانی.

 

 

یەکەم: چیتر بۆ یه‌كلاكردنەوەی پارێزگاری كەركوك چاوەڕوانی پارتی ناکەن

 

لە خاڵی یەکەمی نامەکەدا ئەوە هاتووە کە لەمەودا یەکێتی چاوەڕوانی پارتی نەکات بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵکو هەوڵدەدەن لەرێگەی بەغداوە پرسەکە چارەسەر بکەن و پارێزگارێک دابنێن.

 

دووەم: لێدانی زەنگی دوو ئیدارەیی

 

لەبڕگەیەکی دیکەی خاڵەکاندا باڵی هەڵۆکانی ناو یەكێتی، كارتی دوو ئیدارەیی یان لامەركەزیەت بە رێگەیەكی گونجاو دەزانن ئەگەر پارتی بەبێ‌ ئەوان حكومەت پێكبهێنێت.

 

كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی (ئه‌رشیف)

 

هەرچەندە ئەم بابەتە لەسەرەتای دانوستانەکانیان لەگەڵ پارتی لەرێگەی هەندێ سەرکردەوە باسیان دەکرد، بەڵام جێبەجێکردنی ئاسان نەبوو بۆیان، بەڵام جارێکی دیکە دەیانەوێت بابەتەکە بوروژێننەوە.

 

بەپێی زانیاریەكان ئەو ئاراستەیەی ناو یەکێتی داوا دەکەن بەچڕی بابەتەکە تاوتوێ بکەن و لەدانیشتنی داهاتووی گشتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەیان بابەتەکە تەوەرێکی سەرەکی بێت.

 

 

سێیەم: هەڵوێستێكی یەکگرتوو و دژی سیاسەتی پارتی

 

"هەرکەسێک دژی سیاسەتی یەکگرتووی حزب بێت، کە یەکگرتووی ناوخۆیی و بەرهەڵستی کردنی سیاسەتی تاکرەوانەی پارتییە ئەوا سزا دەدرێت"

كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

 

 

ئەمەش بەشێکی دیکەی پەیامەكەیەی  بەردەم سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەکەیان.

کە تیایدا داوا دەکات لە تەواوی ئەندام و سەرکردەکانی حزبەکە یەکگرتوو یەك هەڵوێست بن بەرامبەر بە پارتی

لە ئێستادا ئەوە بەدی دەکرێت کە زۆرێک لە سەرکردەکانی یەكێتی بەیەک ئاواز قسە دەکەن،بەتایبەت سەبارەت بە کەرکوک.

بەپێی زانیاریەكان ناوەرۆكی ئەم خاڵە نیگەرانی ئەو سەركردانەی یەكێتی پیشاندەدات لە بروسكەی پیرۆزبایەكەی قوباد تاڵەبانی، كە لەدەرەوەی هەڵوێستی حیزبەكەی بروسكەی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كرد

 

،،

له‌ناو یه‌كێتیدا دژایه‌تی كردنی پارتی، داوای زۆرینه‌ی كادیرانیانه‌.

 

 چوارەم: رەتكردنەوەی كاندیدكردنی فەرەیدون عەبدولقادر

 

لە یەکێکی دیکە لەخاڵەکاندا ئەوە خراوەتە روو كە فەرەیدون عەبدولقادر كاندیدێكی رەتكراوەیە و لەلایەن كۆسرەت رەسوڵەوە بڕیاری كاندیدكردنی نەدراوە و خۆشی رەتیكردۆتەوە،بۆیە ئەندامەکان داوایان کردووە کە مەکتەبی سیاسی بە کۆی دەنگ بریار لەسەر ئەندامێک بدات.

 

هەرچەندە ئەم خاڵانە بەناوی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نوسراون، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تاکو ئێستا کۆدەنگیان لەسەر نییەو ئەو ئەندامانە دەیانەوێت بەناوی دڵسۆزانی نێو یەکێتی کاری جدی لەسەر بکەن.

 

 

،،

لێدوانه‌ تونده‌كه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی، قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌ران كردووه‌.

 

 

لە ئێستا لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی ئەو رایە زاڵە کە دەبێت دژایەتی پارتی بکرێت، و هەموو دژایەتییەکی پارتی و بەپەرچدانەوەی وتەی سەرکردەکانی پارتی دژی یەکێتی لەنێو زۆرێک لە رێکخستنەکان پشتگیری دەکرێت.

 

بۆ نموونە لێدوانە توندەکەی دوێنێی لاهور شێخ جەنگی، هەرچەندە نیگەرانی هەندێ لە سەرکردەکانی یەکێتی و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی بەداوی خۆیدا هێناوە، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە رێکخستنەکانەوە پێشوازی لێدەكرێت

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان