خۆشەویستە ئەمەریكییەكەی ئەبوبەکر بەغدادی چی بەسەر هات؟

خۆشەویستە ئەمەریكییەكەی ئەبوبەکر بەغدادی چی بەسەر هات؟

1165 خوێندراوەتەوە

لە چاوپێكەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا، نەسرین ئەسعەد خێزانی ئەبوسەیافی بەرپرسی نەوت و دارایی داعش، باسی كایلا مۆلەر، خۆشەویستە ئەمەریكییەكەی ئەبوبەكر بەغدادی دەكات.

،،

ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، ده‌كه‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستی كه‌نیزه‌كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مریكییه‌كه‌ی.

 

  كایلا مۆلەر- كارمەندی فریاگوزاری ئەمەریكی، كەلە ساڵی ٢٠١٣ لە حەلەب لەلایەن داعشەوە ڕەفێندرا. نەسرین دەڵێت:" كایلا مۆلەر ماوەیەك لەماڵی ئێمە بووەو كەسێكی بەرێزبوو و ئازادیەكی تەواوی هەبوو، پارەیەكی زیاتر لەوانیتری دەدرایەو مامەڵەی تایبەتی لەگەڵ دەكراو جار جار بەغدادی سەردانی دەكرد".

 كایلا مۆلەر كە بە خۆشەویستەكەی خەلیفە ناسراوە، باس لەوە دەكرێت دوای ڕەفاندنی و مانەوەی لە ماڵی بەغدادیدا، كەوتبێتە خۆشەویستی ئەبوبەكرد بەغدادیەوەو بووبێتە كەنیزەكی بەغدادی، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ خێزانی بەغدادیدا، كایلا بۆماوەی چەند مانگێك دەبرێتە ماڵی ئەبو سەیافی هاوڕێی بەغدادی و بەرپرسی دارایی و نەوتی داعش لە شارۆچكەی شەدادی.

 

،،

خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌غدادی له‌ڕه‌قه‌ له‌ژێر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژرا.

 

  مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٥ لە ئۆپەراسیۆنێكی نهێنیدا لە شارۆچكەی شەدادی هێزەكانی ئەمەریكا بە هاوكاری دژە تیرۆری یەكێتی و ئاسایشی ڕۆژئاوا هەوڵیاندا كایلا مۆلەر ڕزگاربكەن كە زانیاریان پێدرابوو كەلە ماڵی ئەبو سەیافدایە لە شەدادی.

  بەڵام نەسرین ئەسعەد دەڵێت:" لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ٢٠١٤، بەغدادی بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا و بە بێ پاسەوان هاتووە كایلا مۆلەری لەگەڵ خۆی بردووەو دوای چەند مانگێك لە ڕۆشتنی كایلا مۆلەر و بەغدادی، درەنگانێكی شەو هێزەكانی ئەمەریكا هێرشیان كردە سەر ماڵەكەیان و لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ئەبو سەیافی هاوسەری و پاسەوانێكی كوژران و خۆشی دەستگیر كراوە".

 

 

كایلا مۆلەر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌غدادی

 

 نەسرین ئێستا لە هەولێر زیندانییەو سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. كایلامۆلەریش لە دوای ڕۆشتنی بۆ شاری ڕەقەو مانەوەی لەگەڵ بەغدادی لە كاتی بۆردومانێكی سەربازی ئەمەریكیدا بۆسەر شوێنی خۆ حەشاردانی بەغدادی لەباكوری شاری ڕەقە كوژراوە، بەڵام بەغدادی لەهێرشەكەدا ڕزگاری بوو، سەرەڕای ئەوەی بەسەختی بریندار بوو.

 

 

 دواتر هێزەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاند دڵنیانین لەوەی كایلا بەهۆی بۆردومانەكەوە گیانی لەدەستدابێ.

  لە بارەی شوێنی خۆ حەشاردانی خەلیفەی داعشیشەوە نەسرین ئەسعەدی دەڵێت:" لەدوای دەستگیركردنی، شوێنی خۆحەشاردان و مانەوەی ئەبو بەكر بەغدادی بۆ ئەمەریكیەكان ئاشكرا كردووە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە ئەمەریكییەكان ماڵەكەیان بۆردوومان نەكردووە، سەرەڕای دان پێدانانەكەی نەسرین ئەسعەدی لەسەر بوونی بەغدادی لەوماڵەدا".

 

author photo

 

 

ـ خویندكاری دكتۆرا. 

ـ لێكۆڵەر لە ناوەندنی ئیمارات بۆ لێكۆلینەوەی ستراتیژی.

ـ لێكۆڵەر لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆلینەوەی ستراتیژی.