تێچووی سەردانەکەی ترامپ بۆ بەریتانیا

خەرجی سەردانەکەی ترامپ ۱٨ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینییە

تێچووی سەردانەکەی ترامپ بۆ بەریتانیا

966 خوێندراوەتەوە

خالید ڕەنجدەر

ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/٦/٣ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی مەلیکە ئێلیزابیت سەردانی بەریتانیا دەکات و ٣ ڕۆژ دەمێنێتەوە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە: ترامپ کێ و چ ئامێر و سوپایەک لە گەڵ خۆیدا دەبات؟

،،

تره‌مپ، زیاتر له‌فڕۆكه‌یه‌ك له‌گه‌شته‌كانیدا به‌كارده‌هێنێت.!

 

 

  ترامپ دوو فڕۆکەی نەفەر هەڵگر و دوو کۆپتەری شەڕ و یەک کۆپتەری گەورەی جۆری سيكورسكي و دوو ئوتومۆبێلی لیمۆنزین (یەکێکان بۆ شوێن ونییە) و کاروانێک لە ئۆتۆمۆبێلی سەرۆکایەتی لە گەڵ خۆیدا دەبات.

 

  ئەم فڕۆکە و ئوتومۆبێلانە گوللـە نەبڕن. جگە لەمانە ترامپ هەموو منداڵەکانی خۆی و ژنەکەی و ژنی منداڵەکانی لە فڕۆکەی (ئێر فۆرس) کە دووەم فڕۆکەی گوللـە نەبڕە، دەبات. فڕۆکەکەی خۆی و فڕۆکەی منداڵەکانی سیستەمی تەشویش دروستکردنی تێدایە و، جگە لەوەش توانای فڕێدانی تیشکی هەیە بۆ ئەوەی ڕاکێتی دژە فڕۆکە کە شوێن ئاگری فڕۆکە دەکەوێت، بەهەڵەدا بەرێت. فڕۆکەکان توانای شەڕکردنیان لە ئاسماندا هەیە.

،،

ته‌نها چێشتخانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك، ده‌توانی خوانی 100 كه‌س ئاماده‌ بكات.

 

 

 دەشتوانن هەر لە ئاسمان بەنزینیان تێبکرێت. ترامپ و پاسەوانەکانی پانتایی ٤٠٠٠ پێی چوارگۆشەیان هەیە تێیدا بجوڵێن. ئەو پانتاییە لە سێ ئاست پێکهاتووە.

 

یەکەمیان تایبەتە بە خودی ترامپەوە و، دووەمیان تایبەتە بە یەکەیەکی پزیشکییەوە کە مێزێکی نەشتەرگەریی هەیە و، سێیەمیان هۆڵێکە بۆ کۆبوونەوە و نانخواردن و، دوو چێشتخانەی بچووکیشی هەیە کە دەتوانێت خواردن بۆ نزیکەی ١٠٠ کەس دروست بکات.

 

شاژنی به‌ریتانی، له‌پێشوازی ترامپدا 

 

 جگە لەمانە بەشێک بۆ ڕۆژنامەوانان و، بەشێک بۆ گەورە بەرپرسان و پیاوانی ئاسایش و فەرمانبەران و سکرتێرەکانی سەرۆکە. پێش گەیشتنی فڕۆکەکەی ترامپ بۆ لەندەن، چەنە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە فڕۆکەخانە دەنیشنەوە.

 

  ئەمانە ئوتومۆبێلەکانی سەرۆک و پاسەوانەکان و پیاوانی ئاسایش و گەورە بەرپرسانییان تێدایە و، تەنانەت کۆپتەری گوللـە نەگڕیشیان تێدایە. ترامپ جێگرێکی سەربازیی لە گەڵدایە کە تەنها ئەو جانتایە هەڵدەگرێت کە (کودی) نهێنی تێدایە و بە کۆی سیستەمەکە دەگووترێ (فوتباڵ)، واتە تۆپی پێ.

،،

ترامپ 150 پاسه‌وانی ته‌نها نهێنی له‌گه‌ڵدایه‌، بۆ پارێزگاری كردن لێی.

 

 

 ئەو کودانە تایبەتن بە چەکی ئەتۆم و چۆنییەتی بەکارهێنانی. هەروەها ترامپ دوو ئۆتۆمۆبێلی لیمۆزین و چەندین ئوتومۆبێلی هەڵگری دەزگای پەیوەندی لە گەڵدایە، لە سەر زەوی ترامپ یەکێک لە لیمۆزینەکان بەکار دەهێنێت و، ئەوی تریشیان بۆ شوێن ونییە و هەمان ژمارە و هەمان ڕەنگ و مۆدیلە و ناویان کادیلاکە.

 

 ئەم جۆرە ئوتومۆبێلە کێشەکەی (٩) تۆنەو پەنجەرەکانیشی گوللـە نەبڕن و ناشکرێنەوەو، چەکی گازی فرمێسک ڕێژیان هەیە و کامێرەی تایبەتیان لێ بەستراوە کە لە شەویشدا دەبینن و، تەلەفۆنیان تێدایە پەیوەستە بە مانگی دەستکردەوە. هەمیشە ترامپ لە سەردانەکانیدا ١٠٠٠ پاسەوانی لە گەڵدایە کە ١٥٠ کەسیان سەر بە دەزگای نهێنین کە پارێزگاریی لە سەرۆک دەکەن.

 

 

ترامپ و ئیڤانكای خێزانی

 

 پزیشک و چێشت لێنەر و ڕۆژنامەنووسەکان ٧٥٠ ژووریان لە ئوتێل بۆ گیراوە. جگە لەمانە هەمووی (١٠٠٠٠) پۆلیسی بەریتانیاش لە هەموو شارەکانی بەریتانیادا لە ئامادەباشیدا دەبن و شەقام و کۆڵانەکانی لەندەن کۆنترۆل دەکەن.

 خەرجی ئەم سەفەری ترامپ زیاتر لە ١٨ ملیۆن جونەیهی ئیسترلینییە و خەرجی پۆلیسی بەریتانیاش (١٤) ملیۆن جەنەیهی ئیستەرلینییە.