مهروان گهڵاڵى
نەبونى كۆمەڵ بە ڕەقەمێكى گەورە بە بۆچونى من پەیوەستە بە چەند خاڵێك،ھەندێ ھۆكار دەرەكین، وەھەندێكیش ناوخۆیین، من ئاماژە بەھەندێكیان دەكەم:
یەكەم: پەیووەستە بە مێژووى دروست بوونییەوە، بۆ بەرگرىكردن لە مەزڵومیەتى نەتەوەكەى، كاتێ ماموستایان ھەستیان بە زەرورەتى راگەیاندنى حزبێكى ئیسلامى كرد،حیزبە عهلمانیەكان جەماوەرى كوردستانیان برابەش كردبوو، بە ھەموو چین و توێژەكان.
دووەم: زۆرینەى خەڵكى كوردستان پەیوەستن بەم دوو حزبە دەسهڵاتدارەوه، لە ڕووى مادیىو مهعنەوییەوە.
سێیەم: زۆرینەى خەڵك جیاكارى دەكات لە نێوان حیزبی ئیسلامىو ئیسلام، بۆیە لاى زۆر ئاسایە لەخزمەت حیزبێكى عهلمانیدابێت، كە بەرژەوەندییەكانى خۆى لەوێ دە بێنێتەوە.
چوارەم : بوونى چەند حیزب و تێڕوانینێكى جیا بۆ خودى كارى ئیسلامى، وە دژایەتیكردنى یەكتریش لەو پێناوەدا.
پێنجەم : سود وەرنەگرتن لەو دەرفەتانەى كەھاتوونەتە بەر دەرگەمان.
شەشەم: بوونى ھێزى چەكدار لەدەستى حیزب، كە زۆر جار بە ناحەق دژ بە تەوژمى ئیسلامى بەكار ھێنراوە.
حەوتەم : نەبونمان لە سەرچاوەى بڕیاردان.
ھەشتەم: نەبوونى سامانێك كە خزمەتى خەڵكى خۆت و جەماوریشى پێبكەیت.
نۆیەم: ڕەنگ نەدانەوەى ئەو بنەما ئیسلامیانەى كە حیزبمان لەسەریان دروستكردوە، لە ئۆرگانەكانماندا.
دەیەم: سستى كاركردنمان لە ناو جەماوەر.
یازدەھەم: بوونى لەمپەرى زۆر بۆ كارە ئیسلامییەكەمان، كە دەیان پیلان دارێژراوە بەناحەق بۆ لێدان و سجنكردن و شهھیدكردنى ئەندامان، كە ھیچ ئەندامێكى ئەم حزبە لێى بێبەش نەبووە ھەرلەجەنابى مامۆستا عهلی باپیر تا برایانى مەكتەبی سیاسی و سەرجەم ئەندامان ھەریەكەو بەقەد خۆى پشكى بەركەوتووە.
دوانزەھەم: كارى ئیسلامى واتە پەیوەستكردنى خەڵك بە حەڵاڵ و حهرام و جوڵەكردنە بە پێچەوانەى حەزو ئارزووەكان كە زۆر قورسە، ھەر بۆیەش پێغەمبەران درودى خودایان لەسەر بێت گەر پۆلێنى خەڵكیان بكەین كەمترینى خەڵكیان لە گەڵدابوون.
سێزدەھەم: ھەڵسهنگاندنى جەمعێكى ئیسلامى ھەڵەیهكى كوشندهیە بە زۆرى و كەمى شوێنكەوتوانى لەسەنگى مەحەك بدرێت، چەندى پابەندبوون بە مهبدەئەكان ورهنگدانەوەى لە كارى رۆژانەى ماھیەتى ئەم جەمعە دیارى دەكات.
ئەوەو چەندان خاڵىتر ھۆكارن كە كۆمەڵى ئیسلامى رەقەمێكى گەورە نییە لە كوردستان،كە پێم خۆشنەبوو ھەموو خاڵەكان باس بكەم، ھەندێكیان بۆ ناو كۆنگرە جێدێڵم.
نوسینى ئەم بابەتەم بۆ بەرچاوڕوونى ئەندامانى كۆمەڵە، كە حیزبەكەمان نەبۆتە رەقەمێكى گەورە ھى پاشگرە ئیسلامیەكە نییە ھى ئەم خاڵانەو چەندانىترن، كە بەربەست بوون لەبەردەم كۆمەڵ، خوازیارم بابەتیانە ههڵبسهنگێنرێت.
دێمە سەر ئەوهش كە پاشگرى ئیسلامى نەمێنێ چى رودەدات