ئاشتبونەوە لەگەڵ پارتی يان نیگەرانكردنی جەماوەری یەكێتی؟

ئاشتبونەوە لەگەڵ پارتی يان نیگەرانكردنی جەماوەری یەكێتی؟

359 خوێندراوەتەوە

هەرچەندە بەرهەم ساڵح،سەرۆك كۆماری عێراق خۆی حازر كردوە بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم،بەلام بەهۆی بە بنبەست گەیشتنی رێكەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی كەركوك هێشتا دیار نییە كە بەشداری دەكات یاخود نا.

لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی سەرۆك كۆماریان بانگهێشت كردوە و یەرۆك كۆماریش وەڵامێكی ئەرێنی بانگهێشتەكەی داوەتەوە بەڵام لەحاڵەتی پاشەكشەی یەیەكێتی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم كارێكی زەحمەت دەبێت بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار بەشداری ئەو مەراسیمە بكات.

بەرهەم ساڵح دەمێكە خوازیاری ئەوەیە كە كۆتایی بەگرژیەكانی لەگەڵ پارتی بهێنێت لەدوای ململانێی یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و شكاندنەوەی هاوكێشەكە بەقازانجی بەرهەم ساڵحدا.

ئەم بانگهێشتكردنە دەرفەتێك بوو بۆ رەواندنەوەی گرژیەكان و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندیەكان و لەلایەن بەرهم ساڵحیشەوە بەگەرمی پیشوازی لێكراوە.

بەپێی زانیاریەكانی دیبلرماتیك مەگەزین تیمی تەشریفاتی سەرۆكایەتی كۆمار ئێستا لە هەولێرن،بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی نەدراوە لەسەر بەشداری سەرۆك كۆمار لە مەراسیمەكەدا.

،،

 وەك چۆن ئاشتكردنەوەی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار گرنگە،راگرتنی دڵی یەكێتیەكانیش بەهەمانشێوە گرنگە. لەم دۆخەشدا راگرتنی هاوسەنگیەكە زەحمەتە و ئەگەر ناكۆكیەكانی یەكێتی و پارتی تا چەند كاتژمێری ئایندە قوڵببنەوە، ئەوا سەرۆك كۆمار یەكێك لەو دوانە لەدەستدەدات و دەبێت لە نیوان ئاشتبونەوە لەگەڵ پارتی و نیگەرانكردنی جەماوەری یەكێتی یەكێكیان هەڵبژێرێت.

هەرچۆنێك بێت وەك چۆن ئاشتكردنەوەی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار گرنگە،راگرتنی دڵی یەكێتیەكانیش بەهەمانشێوە گرنگە. لەم دۆخەشدا راگرتنی هاوسەنگیەكە زەحمەتە و ئەگەر ناكۆكیەكانی یەكێتی و پارتی تا چەند كاتژمێری ئایندە قوڵببنەوە، ئەوا سەرۆك كۆمار یەكێك لەو دوانە لەدەستدەدات و دەبێت لە نیوان ئاشتبونەوە لەگەڵ پارتی و نیگەرانكردنی جەماوەری یەكێتی یەكێكیان هەڵبژێرێت.

لەماوەی رابردودا پارتی لەو راستییە گەیشت كە دانپێدانەنانی ئەوان بە سەرۆك كۆماردا هیچ لە ئیعتیرافی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرۆكایەتی كۆمار ناگۆڕێت، بەهەمان شێوەش بەرهەم ساڵح لەوە گەیشتوووە بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمارێكی بەهێزبێت پێویستی بەوەهەیە كە ئیجماعی كوردی لەسەر بێت و بەشێكی ئەو كارەش بە پارتی دیموكراتی كوردستان دروست دەبێت.

هەرچنێك بووە دەبێت سەرۆك كۆمار چاوەڕێی چەند كاتژمێری داهاتوی دانوستانەكان بكات لە نێووان یەكێتی و پارتی كە تائێستا بە شێوەیەكی نێگەتیڤ كەوتۆتەوە.

لەم حاڵەتەشدا تەنها چارەیەك بریتی دەبێت لەوەی بەفەرمی یەكێتی سەرۆك كۆمار سەرپشك بكەن بۆ بەشداری و بەو هۆیەشەوە دەروازەیەك دەهێڵنەوە بۆ ئاشتی دوای نیشتنەوەی تۆفانەكە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری