ھیلالی شیعی ئامەنجە لە مێژینەکەی ئێران

ئێران ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ى هیلاى شیعییه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ تاران‌و قوم دوور بخاته‌وه‌

ھیلالی شیعی ئامەنجە لە مێژینەکەی ئێران

427 خوێندراوەتەوە

 کۆژین سدیق

لەدوای دروستبوونی بەھاری عەرەبی و دەرکەوتنی ئەو زانیارییە نھێنیانەی کە ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات کە رووبەروی راستەوخۆی ئێران ببێتەوە، ئێرانییەکان پشتوێنەیەکی بەھێزیان بەناوی ھیلالی شیعی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفغانستان و ئاسیا دروستکرد، ئەم پشتوێنەیه‌ کار بۆ ئەوەدەکات کە ئێران وەک ئەوەی ئێستا کە ھەیە بپارێزت و بەبەھێزی بمێنێتەوە.

،،

ئێران، ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی بۆ په‌ره‌دان به‌هیلالی شیعی له‌ناوچه‌كه‌دا.

 

 پێگەی ئێران لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو گۆڕانێکی زۆر بەسەردا ھاتووەو بۆتە ھۆی ئەوەی کە ھەژمونی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە زیاد بوون بکات، ئەم گۆڕانەش ئێرانی وەک وڵاتێکی زلھێز و پێشەنگی وڵاتە ئیسلامییەکان دەرخستوە.

 ئێران پێیوایە کە دەوڵەتێکی سەرەکییە لە ناوچەکەدا، بەو پێیەی خاوەن پێگەیەکی ستراتیژی گرنگ و کەڵتورێکی دێرین و دانیشتوانێکی زۆری ھەیە،سەرباری ئەوەی کە خاوەن توانایەکی ئابوری بەھێزە.

 

،،

ڕژێمی ئێستای ئێران بە پێچەوانەی سەردەمی شاوە ئیسلام بەگشتی و ئاینزای شیعە بە تایبەتی وەک ئامڕازێک بەکارئەھێنێت.

 

ھەوڵی ئێران بۆ ھەژمون لە ناوچەکە تەنیا پەیوەست نییە بە ئێستاوە کە سەردەمی کۆماری ئێرانە بەڵکو ئەو ھەوڵە لە سەردەمی شاوە دەستی پێکردووە.

  ڕژێمی ئێستای ئێران پێیوایە کە دروستکردنی ئێرانێکی بەھێز پێویستی بە دروستکردنی ڕژێمێکی ئیسلامی نوێیەو ھەر لەو پێناوەدا ڕژێمی ئێستای ئێران بە پێچەوانەی سەردەمی شاوە ئیسلام بەگشتی و ئاینزای شیعە بە تایبەتی وەک ئامڕازێک بەکارئەھێنێت.

 

 

 

 لە دوای کۆتای ھاتنی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران ستراتیجیەکی نوێی گرتە بەر. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئێران کاری لەسەر ناردنە دەرەوەی شۆڕش و ھاندانی وڵاتانی دیکە بۆ شۆڕشی ھاوشێوە کرد.

 ئەوەی کە گۆڕانی لەم ستراتیجیەتەدا کرد کۆمەڵێک ھۆکاربوون لەوانە، ڕوونەدانی ئەو شۆڕشانە، زیانی گیانی و ئابووری بەھۆی جەنگ، ڕاگرتنی پلانەکانی پەرەپێدان و کەڵەکەبونی ئەزمونی پیاوانی ئایینی لە دەسەڵات و حوکمڕانیدا.

 کۆی ئەم ھۆکارانە پاڵی بە ئێرانەوە نا تا ستراتیجێکی دیکە بگرێتە بەر. چەمکی ھیلالی شیعی، چەمکێکی سیاسیەو بەکارھێنانی بۆ یەکەمجار لەلایەن شای ئەردەن مەلیک عەبدوڵڵای دووەمەوە لە دیسەمبەری ٢٠٠٤ لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەمیانەی سەردانێکی بۆویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکارھاتووە.

 

،،

ئه‌رده‌ن، هۆشداری له‌ مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رایی به‌ وڵاتانی ئیسلامی سونه‌ مه‌زهه‌ب گه‌یاندووه‌ له‌ناوچه‌كه‌داەیەکی.

 

 بەپێی ھەندێک سەرچاوە، ئەم ھیلالە لە ئەردەنەوە لەشێوەی ھیلالێکدا درێژدەبێتەوە تا کوەیت، یان بە واتایەکیتر وڵاتانی ئێران، سوریا، بەحرەین، عێراق، یەمەن، لوبنان دەگرێتەوە.

 بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەکیتر،شای ئەردەن لە چەمکی ھیلالی شیعی زیاتر مەبەستی ( ئێران،عێراق، سوریا، لوبنان) بووە ھۆشداری داوەتە وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆڵ و ھەژموون و ھەیمەنەی ئێران لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

 

 

 ئامەنجی ئێستا ئەم ھیلالە لە زۆر شوێن کاری تەواوی خۆی دەکات، لە غەززە بەتەواوەتی لەژێر رکێفی خۆیدایە لە لیبیا شەری بەوەکالەت بووە بە شەڕی راستەوخۆ، لە سوریاش بەتەواوەتی کایەکە لەشەر موشەکە بوەتە شەری دەستەو یەخە و، لە عێراقیشدا بەتەواوەتی کاری دیبلۆماسی خۆی دەکات و لە زۆر شوێنیش حوکمم دەکات.

،،

ئێرانییه‌كان بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌یان، زۆر هه‌نگاویان ناوه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

 

  ئەمە لەکاتێکدایە ئەم دەسەڵاتە گەیشتەوە ئەفریقا و خواروی ئاسیاش ھەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە درەنگتر ناڵەی موشەک و گرمەی ئێف ٣٥ بگاتە ئاسمانی ئێران، ئێرانییەکان لەبەرامبەر پاراستنی وڵاتەکەیان زۆر شتی گەورەتریان لە ناوچەکەدا کردووە.

  لە لایەک بەگژی ئەمریکا دادەچن لەلایەک بەگژی ئیسرائیل داو لە لایەکی تر تەنگی بە سعودیەکان ھەڵچنیوەو دەیانەوێـت زۆر وڵاتیتر تێوە بگلێنن بۆ ئەوەی تاران و قوم لە شەڕ بپارێزن.

 سوود لە کتێبی "ھەژموونی ھیلالی شیعی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست"دا، بنراوه‌.