ئەمەریكاو ئەوروپا، چۆن مامەڵە لەگەڵ داعشە گەڕاوەكانی وڵاتەكانیاندا دەكەن؟

1200 منداڵی هەتیوی داعش لە چاوەڕوانی ئایندەیەكی نا دیاردان

ئەمەریكاو ئەوروپا، چۆن مامەڵە لەگەڵ داعشە گەڕاوەكانی وڵاتەكانیاندا دەكەن؟

483 خوێندراوەتەوە

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسەرەتای دروستبونیەوە، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی زۆرترین پشكیان بەركەوت لە ڕۆشتنی خەڵكی بۆ نێو ئەو ڕێكخراوە، بەڵام وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكاش بێبەش نەبوون لەڕۆشتنی خەڵك بۆناو داعش، ئێستەو دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەفەرمی نەمانی ئەو ڕێكخراوە توندڕەوەی لەسوریا ڕاگەیاندو عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش هەمان ڕاگەیاندنی لەعێراق بڵاو كردەوە، بەڵام دوای نەمانی داعش، چیرۆكی جۆراو جۆر لەناویان دێتە بەرباسكردن و ئەبێت بەباسی گرنگی میدیاكان، نوێترین باسی نێو میدیا عەرەبی و جیهانیەكانیش چۆنیەتی مامەڵەی ڕۆژئاوایە لەگەڵ داعشە گەڕاوەكان بۆ وڵاتی خۆیان، لەنێو ئەو وڵاتانەش ئەمەریكایە كەخۆی سەركردایەتی دروستكردن و لەناوبردنیشی كردون،سایتی دەقایق نێت لەوبارەیەوە نوسیویەتی دوای ئەوەی هەزاران چەكداری تیرۆریستی داعش لە سوریاو (بەدەستی هێزەكانی هەسەدە) دوا مۆڵگەیان لەدەستدەدەن و زۆربەیان بەدیلی دەكەونە دەستی سوپای هەسەدە.

 

،،

زۆربەی ئەو چەكدارانەی لەڕیزەكانی داعشدابوون بەزۆری خەڵكی وڵاتی بەلجیكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەرتانیا، هۆڵەندا و دانیمارك بوون.

 

  بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەرلەمانی ئەوروپا لەساڵی 2016دا ژمارەی چەكدارە بیانیەكانی داعش بە چوار هەزار چەكدار مەزەندە دەكرێت، لەو ژمارەیەش لە 30% گەڕاونەتەوە وڵاتەكانی خۆیان، ژمارەی داعشە هەڵهاتووەكان بۆساڵی 2017 زۆر زیادی كردووە ئەمە جگە لەوەی زۆرێكیشیان كوژراون.

زۆربەی ئەو چەكدارانەی لەڕیزەكانی داعشدابوون بەزۆری خەڵكی وڵاتی بەلجیكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەرتانیا، هۆڵەندا و دانیمارك بوون.

هێزەكانی هەسەدە سەدان چەكداری تیرۆریستی داعشیان بەدیلی كەوتە دەست لەناو ئەو دیلانەشدا ژمارەیەك چەكداری بیانی هەبوون،بەڵام كاتێك ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لەسوریا ڕاگەیاند هەسەدە وەك ناڕەزایی لەو بڕیارە وتی بوونی ئەو چەكدارانە لای هەسەدە ئەستەمە.

،،

ئه‌ندمێكی داعش (بیانی)، دوای ئەوەی سێ‌ ساڵە ماڵ و وڵاتی خۆی بەجێهێشتووە، ئێستە داوا دەكات بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆی (بەریتانیا).

 

 

هەربۆیە ترەمپ داوای لە هاوپەیمانە ئەورپیەكانی كرد 800 چەكداری بەندكراوی داعش بگێرنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان و دادگاییان بكەن هاوكات هەڕەشەی ئازادكردنی كردن.

شامیما (شەیما) بیگۆم، كچە خوێندكارە نۆزدە ساڵە بەریتانیەكەی نێو داعش، ساڵی 2015 لەبەنسیلی گرینی باشوری لەندەنەوە دوای هەڵهاتن خۆی دەگەیەنێتە سوریا بۆلای سوپا تیرۆریستیەكەی داعش،لەوێ‌ دوای ئەوەی دوو منداڵی وەك خۆی دەڵێ‌ لەبەر بێ خۆراكی لەبار دەچێت، ساتەوەختی لەدەستدانی باغۆز هەڵدێت بۆ پاراستنە منداڵی سێیەمی نێو سكی كە بەوتەی شامیما (شەیما) نۆ مانگ بووە.

 

 

 

دوای ئەوەی سێ‌ ساڵە ماڵ و وڵاتی خۆی بەجێهێشتووە، ئێستە داوا دەكات بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی خۆی (بەریتانیا)، بۆ ئەوەی چاودێری منداڵەكەی بكات، بەبێ‌ ئەوەی پەشیمانی دەرببڕێت بەو هەڵاتنەی بۆ ناو داعش.

شامیما (شەیما) لەگەڵ دوو هاوڕێی كچیدا ئەچنە نێو داعش و ئەوان لەژیاندا نەماون، ئەمیش وەك ڕۆژنامەی تایمز باسی كردووە لە كەمپێكدایە لەسوریا لەنێو نزیكەی 39 هەزار بەندكراوی تردا ژیان دەگوزەرێنێت، داوایكرد بیگەڕێننەوە وڵات و زێدی خۆی.

 لەلایەكی ترەوە هەر هەمان سەرچاوە "دەقایق" نێت، نوسیویەتی زیاد لە 1200 منداڵی هەتیوی داعش چاوەڕێی ئایندەیەكی نەزانراو دەكەن.

 

 

 

داعشەكان چۆن دابەشبوون بەسەر وڵاتانی ئەمەریكی و ئەوروپیدا؟

یەكەم: ئەمەریكا

لەئەمەریكا 250 كەس وڵاتیان بەجێهێشتووە یاخود ویستویانە بچن بۆناو داعش، 50 كەسیان هەر لەناوخۆی وڵاتدا دەستگیركراون، 64 كەسیان لەگەڵ توندڕەوەكاندا جەنگاون، 22 یان كوژراون، 12 یان گەڕاونەتەوە بۆ ئەمەریكا، لەو 21 كە نۆیان كاری توندڕەویان ڕووبەڕو كراوەتەوەو ئەوانی تریشیان چارەنوسیان نادیارە.

دووەم: بەرتانیا

بن والاس وەزیری كاروباری ئاسایشی بەریتانی ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی بەرتانی لەسوریا مافی گەڕانەوەیان هەیە بۆ وڵات، بەڵام وڵاتەكەی بەرپرسیاریەتی ترسناكی ئەوان هەڵناگرێت، لای خۆشیەوە ئەلێكس بۆنگز سەرۆكی دەزگای هەواڵگری بەریتانی ڕایگەیاند ئەگەرچی ترسیش بن بۆ وڵات، نابێ‌ ڕێگە لەگەڕانەوەیان بگیرێت.

بەڵام ساجید جافیدی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند هیچ گومانی نییە كە دەبێ‌ ڕێگە لەگەڕانەوەی شامیما (شەیما) بیگۆم بگرن.

 

 

 

سێیەم: فەرەنسا

كریستۆف كاستانەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی وڵاتەكەی ڕێگری ناكات لەگەڕانەوەی هاوڵاتیانی ڕاكردوی بۆ سوریا، بەڵام بەند دەكرێن و دەبرێنە بەردەم دادگا، هەروەها فەرەنسا كار دەكات بۆ دانانی نەخشەیەك بۆ گێڕانەوەو سەرلەنوێ‌ بنیادنانەوەی منداڵە هەڵاتووەكان.

چوارەم: بەلجیكا

هەتا ئێستە تەنها بڕیاری وەرگرتنەوەی ئەو منداڵانەی داوە كە تەمەنیان لەخوار 10 ساڵیەوەیە، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان لەنێوانی 10 بۆ 18 ساڵیدایە هەریەكەیان بەگوێرەی كەیسەكەیان دەتوانن بگەڕێنەوە.

 

 

 پێنجەم: هۆڵەندا

فەردیناند گرابەرهاوسی وەزیری دادی ئەو وڵاتە وتی هۆڵەندا لەهەوڵی گەڵاڵەی هەماهەنگیە لەگەڵ هەسەدە بۆ گێڕانەوەی ژن و منداڵە بەندكراوەكان، بەڵام هاوس ئەوەشی وت كە ئەوە پێویستی نییە لەسەر حكومەت ئەو داعشانە بگێڕێتەوە بۆ هۆڵەندا.

شەشەم: دانیمارك

 

ئەم وڵاتە لەساڵی 2014 وە بەرنامەیەكی بەناوی بەرنامەی نمونەی ئارهۆس داناوە، بەمەبەستی تێكەڵكردنەوەی گەڕاوەكان بەكۆمەڵگە.

بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە مامۆستاو پزیشكی دەرونی و پۆلیس و پسپۆڕانی پەروەردەیی كردووە هاوكاری پێویست پێشكەش بكەن بۆ دەربازكردنی گەنجان لەبیری توندڕەوی.

 

 

 

حەوتەم: سوید

لەساڵی 2016 دا بەڕێگەی جیاواز نزیكەی 300 هاوڵاتی سویدی پەیوەندیان بەداعشەوە كردووە، نیوەی ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە، هەروەك 50 كەسیان كوژراون، هەرچی گەڕاوەكانە حكومەتی سوید لە ڕێگەی بەرنامەی دوبارە ئامادەكردنەوەوە (شوێنی نیشتەجێبون ،كار،خوێندن ،و هاوكاری مادیەوە) دەیان باتەوە ناو كۆمەڵگای سوید.

هەشتەم: مەگدۆنیا

یەكەمین وڵاتی ئەوروپی بوو، داعشەكانی گەڕاندەوە وڵات و لەساڵی 2018 داداگاییكردن، كەژمارەیان تەنها 7 كەس بون.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی