ناچارن، جامی زەهری پێكەوە كاركردن بخۆنەوە!

ناچارن، جامی زەهری پێكەوە كاركردن بخۆنەوە!

458 خوێندراوەتەوە

كەم نین ئەو ڕەخنەنانەی كەبەدرێژای مێژوو ڕووبەڕووی گەلی كورد و ڕامیاریستەكانیانی كرابێتەوە لەسەر دوور لەیەك و دووبەرەكی و دژایەتی یەكتر، هەمیشە و هەركات هەلێك هاتبێتە پێشەوە لەڕووكەشدا هەمووان پێشوازیان لێ كردووە، بەڵام لەناوەڕۆك و پشت پەردەدا دژ بەیەك كاریان كردووە و هەریەكەیان ویستوویانە بەپێی ئەقڵەتی خۆی هەنگاو بنێت، هەمەش نەك تەنیا خۆیانی ڕووبەڕووی شكست كردووەتەوە، بەڵكو بگرە گەورەترین ماڵ وێرانی بۆ ئەم گەلە سادە و پەرەتە بەركەوتووە.

،،

 لەباشور و ڕۆژئاوا مەزنترین دەستكەوتمان بەدەست هێناوە لەدوای چەندین سەدە و بەردەوامیش بەرەو پێش دەچین.

 

 ئێستا و ئەم سەردەمەش كەتێدا دەژین هەمان ئەو هەلەزێڕینانەینە كە هاتووەتە پێش بۆ ئەوەی بگەین بەو ئامانجەی كە لەدوای لەدەست دانی ئەمپراتۆرە مەزنەكەی مادەوە كاری بۆ دەكەین و خەونی پێوە دەبینین.

 

كۆبونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كان، له‌ ڕۆژی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم

 

 

 لەباشور و ڕۆژئاوا مەزنترین دەستكەوتمان بەدەست هێناوە لەدوای چەندین سەدە و بەردەوامیش بەرەو پێش دەچین، بەڵام كێشەی مەزن ئەوە ئێمە دوور لەیەك كار دەكەین و هەموو وزە و تواناكانمان پەرتوو بڵاون و بێ كاریگەرن، بەدەست هێنانی دەستكەوتی مەزنیش بەم شێوەیە بەدەست نایەت، ماڵەكە لەیەك ترازاوە و بەدوو بەرەكی پێكەوە نانرێت.

 

 

  

 

  پێویستی بەیەكخستن و نزیك بوون و پێكەوە كاركردنە تاوەكو بەسەركەوتووی لەم قەیرانانەی بەرۆكی ئەم نیشتیمان و ناوچەی گرتوو، نەچووە و بچێت هێشتا هەلی گەورەمان لەبەردەستە بتوانین چەوتییەكان ڕاست بكەینەوە ئەمەش هەمووی لەبەیەكەوە بوون دێتە بەرهەم.

،،

جامە ژەهرەی پێكەوە كاركردن بنۆشن.

 

 ڕەنگە نێوانەكان زۆر بن، ڕەنگە قەیرانەكان زۆر بن، ڕەنگە زۆر ڕق ئەستور بین بەرامبەر بەیەكدی و بەردەوام كای كۆن بەبادا بكەین، بەڵام ئەوەش ڕوونە ئەگەر هەرنەتوانین بەیەكەوە كاربكەین، ئەگەر بمانەوێت سەركەوتوو بین لەناچاریشدا بێت دەبێت ئەو ( جامە ژەهرەی پێكەوە كاركردن بنۆشن ).

 

 ئەمەش بەگۆڕانكاری لە بیر و هزری بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمەدا دەبێت، بەدەر لەوە هەمان تاسە و هەمان حەمامەكەی ڕابردووە.

 

author photo
دەرچوی بەشی زانستە ڕامیارییەكان
بەڕێوەبەری ناوەندی حەمرین بۆ توێژینەوەی ستراتیژی