پرۆسەی ئاگر بەست لەسوریا شكست دەیەنێت

پرۆسەی ئاگر بەست لەسوریا شكست دەیەنێت

1149 خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 24/2/2018 دا لەدوای چەندین كۆبوونەوە و گفتۆگۆ بەكۆی دەنگی هەر 15 ئەندامەكەی ئاگربەستی لە تەواوی سوریادا راگەیاند بەمەبەستی گەیاندنی هاوكاری مرۆی و تەندروستی بەلێقەوماوانی شەری ناوخۆ لەسوریادا بەتایبەتی لەناوچەی غوتەی رۆژهەڵات.


ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش نەچوە بواری جێبەجێكردنەوە لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستاش شەر لەسوریا نەوەستاوە و لایەنە ناكۆكەكانی ناو سوریا هەوڵی سود وەرگرتن دەدەن لەم ئاگربەستە بەمەبەستی فراوانكردنی سنوری خۆیان.


بریارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەكگرتووە كان لە سەر پێشنیاری پرۆژەیەكی ووڵاتی سوید و كوەیت بوو كە داوای راگەیاندنی ئاگربەستیان لەتەواوی سوریا دەكرد بەهۆی روودانی كارەساتی مرۆییەوە.


هەرچەندە هەندێك لە هاوكارییە مرۆییەكان گەیەندراونەتە غۆتەی رۆژ هەڵات و بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەی سوریا كە شەری سەختی تیادایە لە نێویشیاندا عەفرین بەڵام بەهۆی بەردەوامبوونی شەرەوە ئاستەنگی گەورە دروست بووە و هاوكارییەكان لە ئاستی گەورەی كارەساتەكاندانین.

،،

بەپێی پرۆژە بریاری ئاگربەست كە لەلایەن ووڵاتی سوید و كوەیتەوە ئامادەكرا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگی لەسەردا بە كۆی هەر 15 ئەندامەكەی و بریاری 2401 بۆ دەركرا ماوەی ئاگربەستەكە 30 رۆژ دەبێت و تەواوی سوریا دەگرێتەوە یەكسەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 
بڕیاری ئاگر بەست لە سوریا چی لەخۆ دەگرێت؟
بەپێی پرۆژە بریاری ئاگربەست كە لەلایەن ووڵاتی سوید و كوەیتەوە ئامادەكرا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگی لەسەردا بە كۆی هەر 15 ئەندامەكەی و بریاری 2401 بۆ دەركرا ماوەی ئاگربەستەكە 30 رۆژ دەبێت و تەواوی سوریا دەگرێتەوە یەكسەر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


مەبەست لەم ئاگربەستە بریتیە لە گەیاندنی هاوكاری مرۆی و تەندروستی بە لێقەوماوانی شەری ناوخۆ لە سوریادا بەتایبەتی لەناوچەی غوتە بەڵام ئەم ئاگربەستە گروپە تیرۆرستیەكان ناگرێتەوە لەبەر ئەوە سوریا دەستی كراوە دەبێت بۆ بەردەوامی دان بەشەری گروپەكانی ئەلقاعیدە و پاشماوەكانی داعش، ئەم خاڵەش یەكێكە لە هۆكارەكانی شكستهێنانی پرۆسەی ئاگر بەست لە سوریادا لەبەر ئەوەی سوریا بەیارمەتی روسیا و ئێران بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەستی گروپە تیرۆرستیەكان و سوپای سوریای ئازاد.


هەر بەپێی بریارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەم ئاگر بەستە تەواوی سوریا دەگرێتەوە واتە عەفرینیش بەشێك دەبێت لێی هەرچەندە لە پرۆژە یاساكەدا بەهیچ شێوەیەك باسی عەفرین نەكراوە بەڵام لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە هێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین فراوانتر و زیاتر بوون.
چۆن ئاگر بەست راگەیەندرا؟


لەدوای ئەوەی هەردوو وولاتی كوەیت و سوید پرۆژەیەكیان پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووە كان كرد بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگر بەست، ئەنجومەنی ئاسایشی دەستی كرد بە گفتو گۆكردن لەسەری بەڵام لەسەر پێشنیاری روسیا دووجار دەنگ دان لەسەری دواخرا.


هەرچەندە 14 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر لە سەرەتاوە ئامادە بوون كە دەنگ بدەن بە راگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی سوریادا بەڵام بەهۆی روسیاوە دەركردنی ئەم بریارە دواكەوت بۆ رۆژی شەممە 24/2/2018.


لەرۆژی شەمە كاتژمێر 11,20 خولەكی شەو بەكاتی كوردستان ئەنجومەنی ئاسایش بەكۆی دەنگی ئەندامەكانی بریاری ئاگربەستی لەتەواوی سوریا راگەیاند.
نیكی هالی باڵوێزی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند"ئێمە دواكەوتین لە راگەیاندنی ئاگربەست دەبوایە زوو تر ئاگربەستمان رابگەیاندایە و رەخنەی توندی لە رووسیاش گرت كە كاتی كوشتووە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی كە زۆر ترین هاولاتی مەدەنی ببنە قوربانی لە چەند رۆژی رابردوودا".
گرنگی پێگەی غۆتەی رۆژهەڵات ؟


غوتەی رۆژ هەڵات دەكەوێتە رۆژ هەڵاتی دیمەشقی پایتەخت بە درێژی 104 كم، تەنها 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری دیمەشقەوە دوورە.


بەپێی ماڵپەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان "نزیكەی 400 هەزار هاولاتی مەدەنی لەم شارەدا ئەژین، بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیانیانەوە بە دۆزەخی سەرزەوی وەسفكراوە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە".


پێگەیەكی گرنگی هەیە ئەم شارە بەو پێیەی سنورێكی فراوانی لەگەڵ دیمەشقی پایتەخت هەیە و هەوەها بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سوریا لە كۆشكەكانی دیمەشقیەوە دەروانێت بەسەر ئەم شارەدا.

 

،،

لایەنە شەركەرەكانی ناوسوریا ئامادە نین كە پابەندی ئەم ئاگر بەستە ببن بۆیە لەدوای راگەیاندنی ئاگر بەستیشەوە شەرو ناكۆكیەكانی ناوسوریا بەردەوامی هەیە.


چی روودەدات لە غوتەی رۆژهەڵات؟
زیاتر لە 5 ساڵە شاری غوتە لەژێر گەمارۆدایە و هاولاتیان لەبارودۆخێكی زۆر سەختدا ژیان بەسەر دەبەن .


ماوەی (5) ساڵە گروپە توندرە و یاخیبووەكان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەم شارەدا شەری رژێمی سوریا دەكەن وە سوریا بەهاوكاری روسیا و ئێران رۆژانە بۆمبارانی ئەم شارەدەكات.


بەر لە راگەیاندنی ئاگر بەست لە 24/2/2018 نزیكەی یەك ساڵ دەبوو كە هیچ هاوكارییەكی تەندروستی ومرۆی نەگەشتوبووە ئەم شارە ئەمەش وای كردبوو كە بارودۆخی هاولاتیان زۆر سەخت بێت.


بەپێی رێكخراوی پزیشكانی بێسنور لە" لەماوەی تەنها یەك هەفتە بەر لە راگەیاندنی ئاگر بەست لەم شارەدا زیاتر لە 520 كەس بونەتە قوربانی و 2500 كەسیش برینداربوون وە نەخۆشخانەكان پربوو بوون لە بریندار".


بەپێی راپۆرتێكی نیۆرك تایمز یش " بە دەیان هەزار چەكدرای گروپە تیرۆستیەكان و پاشماوەی داعش و گروپە توندرەوە ئیسلامیەكان و گروپی فەیلەقی شام و بەشێك لە سوپای سوریای ئازاد لەم شارەدا دەژین و شەری رژێمی سوریا دەكەن بەبەردەوامی".


هەوەها بەپێی راپۆرتێكی گاردیانیش " لە 19/2/2018 ەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 5600 كەس بریندار بوون لە غوتەی رۆژ هەلات ".
بۆچی ئاگر بەست شكستی هێنا؟


لایەنە شەركەرەكانی ناوسوریا ئامادە نین كە پابەندی ئەم ئاگر بەستە ببن بۆیە لەدوای راگەیاندنی ئاگر بەستیشەوە شەرو ناكۆكیەكانی ناوسوریا بەردەوامی هەیە.


لەلایەك سوریا و رووسیا بە هاوبەشی بەردەوامن لە سەر بۆمبارانكردنی غۆتەی رۆژهەڵات بەبیانووی ئەوەی گروپە یاخی بوو تیرۆرستیەكان هێرش دەكەنە سەریان و لەلایەكی ترەوە توركیا هێرشەكانی خۆی زیاتر و فراوانتر كردووە بۆ سەر عەفرین.


سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەكانی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد ئەوەی راگەیاند"زۆر بەی خەڵكی غۆتەی رۆژ هەڵات دەیانەوێت لەوشارە دەربچن و خۆیان رزگار بكەن لە ژێر دەستی تیرۆرستان".


سوریا بەهاوكاری روسیاو ئێران بە بیانووی رزگار كردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستیشەوە شەری نەوەستاندووە و ئاگر بەستی وەك دەر فەتێك بینووە بۆ فراوانكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی و گەرانەوەی ئەو شوێنانەی كە لەلایەن گروپە تیرۆرستیەكان و سوپای سوریای ئازادەوە كۆنترۆڵكراون.
توركیاش وەك لایەنێكی كاریگەری شەری سوریا تەنها یەك رۆژ لەدوای راگەیاندی ئاگربەستەوە ئەوەی راگەیاند"كە ئاگر بەستی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا كاریگەری نابێت لەسەر هێرشەكانیان بۆ سەر عەفرین و بەردەوام دەبن".


رژێمی سوریا و توركیا ئامادە نین كە پابەندی ئاگربەست ببن بۆیە بارودۆخی ناوخۆی سوریا وەك خۆی بەشێوەیەكی ئاڵۆز و ناجێگیر دەمێنێتەوەو رۆژ لەدوای رۆژ ژمارەی قوربانیەكانی سوریا لە بەرزبوونەوەدایە.

 

،،

هەرچەندە ووڵاتە زلهێزەكان زۆر بەیان لەگەڵ ئاگربەستدان بەڵام رووسیا لەم قۆناغەدا ئامادە نیە پابەندی ئەم ئاگربەستە بێت و وەك دەرفەتێك بەكاری دەیەنێت بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی كە ساڵانێكە بەدەست گروپە توندرەوەكان و سوپای ئازادەوەن بگەرێنریتەوە ژێر دەسەڵاتی رژێمەكەی بەشار ئەسەد.

 

ووڵاتە زلهێزەكان داوای پابەند بوون بەئاگربەست دەكەن

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆرس جۆنسۆن لەسەر ماڵپەری وەزارەتەكەی لە لێدوانێكیدا كە 5/3/2018 بلاو كراوەتەوە رایگەیاندوە" لەناخەوە نیگەرانین بە بەردەوامبوونی شەر لە غوتەی رۆژ هەڵات و رژێمی ئەسەد بەهاوكاری هێزی ئاسمانی روسی هێرش دەكەن".


هەروەها جۆنسۆن ئاماژەشی بەوەشداوە "داوادەكەین لە روسیا و رژێمی سوریا كە دەست بەجێ‌ شەر رابگرن بۆ ئەوەی كەبتوانن هاوكاری مرۆی بگەیەننە تەواوی هاولاتیە مەدەنیەكانی غۆتەی رۆژ هەڵات".


سەرۆكی فەرەنساش ئیمانیۆل ماكرۆن سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین ئەوەی راگەیاند" پێویستە توركیا پابەندی ئاگر بەست بێت لەبەر ئەوەی ئەم ئاگربەستە هەموو سوریا دەگرێتەوە بە عەفرینیشەوە "،بەڵام توركیا نەك پابەندی ئەم ئاگر بەستە نەبووە بەڵكو هێرشەكانیان زیاتر و فراوانتر كردووە بۆ سەرعەفرین لەدوای راگەیاندنی ئاگر بەستەوە.


وولاتی ئوسترالیا وەك یەكێك لە ئەندامەكانی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتووە كان لەناو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووە كان رایگەیاند " ئیدانەی رژێمی سوریا دەكەین چونكە بەسەدان كەس بوونەتە قوربانی لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە بەهۆی هێرشەكانی رژێمی سوریاوە".


وەزیری دەرەوی روسیا سێرگۆ لاڤرۆڤ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا" كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەكاری نەكرد بوو بۆ راگەیاندنی ئاگر بەست بەمەبەستی چونە بواری جێبەجێكركردنەوەئەوان بەخێرای هێرشكردنە سەر غوتەی رۆژهەلاتی نزیك دیمەشق یا ئیدلیب كۆتای پێنایەنن و روسیا پشتگیری رژێمی سوریا دەكات بە بۆمباران كردنی ئەو شوێنانە تاوەكو كۆتایهاتنی تیرۆر لەم وولاتەدا".


هێزەرت ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریكاسەبارەت بە ئاگر بەستی سوریا ئەوەی راگەیاند " ئاگر بەستەكە تەواوی سوریا دەگرێتەوە و داوا لە لایەنەكان دەكەین پێوەی پابەند بن"


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش "داوا دەكات كە سەرجەم لایەنەكان پابەندی ئاگر بەست بن و ئاگر بەست تەواوی سوریا دەگرێتەوە".

سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش "لاینەكان شەر لە سوریا ئاگادار دەكاتەوە و داوا دەكات كە پابەندی ئاگربەست ببن".


هەرچەندە ووڵاتە زلهێزەكان زۆر بەیان لەگەڵ ئاگربەستدان بەڵام رووسیا لەم قۆناغەدا ئامادە نیە پابەندی ئەم ئاگربەستە بێت و وەك دەرفەتێك بەكاری دەیەنێت بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی كە ساڵانێكە بەدەست گروپە توندرەوەكان و سوپای ئازادەوەن بگەرێنریتەوە ژێر دەسەڵاتی رژێمەكەی بەشار ئەسەد.


توركیاش بە بیانووی پاراستنی سنورەكانی بەردەوامە لە سەر هێرشەكانی بۆسەر عەفرین و لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە هێرشەكانی فراوانتر و زیاتر كردووە ئەمەش كاریگەری تەواوی هەبووە لە سەر بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان لە ناو كانتۆنی عەفرین و دەورو بەری.


لەئامادەكردنی ئەم راپۆرتە سودمان لەم سەرچاوانە وەرگرتووە

-1ANNE BARNARD and HWAIDA SAAD, Despite U.N. Cease-Fire, Syrian Forces Begin New Attacks in Rebel-Held Enclave,https://www.nytimes.com/2018/02/25/world/middleeast/syria-united-nations-ceasefire-ghouta.html.

2-un, Airstrikes, shelling continue in Syria despite Security Council‌s ceasefire call – top UN officials, https://news.un.org/en/story/2018/02/1003801.

3-Press release,Foreign Secretary statementonSyrianceasefire, Foreign Secretary Boris Johnson has issued a statement calling for Russia and the Asad regime to fully implement UN Security CouncilResolution 2401,https://www.gov.uk/government/news/foreign-secretary-statement-on-syrian-ceasefire.


4- theguardian,Syria attacks: 'There can be no justification' for bombing civilians, Australia tells regime,https://www.theguardian.com/world/2018/mar/03/syria-attacks-there-can-be-no-justification-for-bombing-civilians-australia-tells-regime.

5- theguardian,Aid convoy enters besieged Syrian enclave, https://www.theguardian.com/world/2018/mar/05/aid-convoy-enters-besieged-syrian-enclave-eastern-ghouta.
6- SARAH EL DEEB AND BASSEM MROUE, Associated Press , Still No Cease-Fire in Syrian Enclave; Russia Orders a PauseWith a U.N. cease-fire failing to take hold, Russia has ordered a limited "humanitarian pause" for an embattled rebel-held area east of Syria's capital ,https://www.usnews.com/news/world/articles/2018-02-26/despite-cease-fire-10-more-killed-in-rebel-damascus-suburbs.

7- By Laurence Norman in Brussels andThomas Grove in Moscow ,Russia Not Ready to Implement Cease-Fire in Syria, Official Says https://12newsonline.com/russia-not-ready-to-implement-cease-fire-in-syria-official-says/.

8-Foreign minister says end to hostilities will come only when all sides agree on how to execute U.N.-backed truce, https://www.wsj.com/articles/russia-not-ready-to-implement-cease-fire-in-syria-official-says-1519682081

 

author photo

توێژەری سیاسی

بەکالۆریوس لە زانستە سیسیەکان