هه‌شت ڕێگا بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن 

  هه‌شت ڕێگا بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن 

1028 خوێندراوەتەوە

 د. سامان نامیق

شێرپەنجەی قۆڵۆن دووەم هۆكاری مردنە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو بە یەكێك لەدەیەمین هۆكاری مردن دادەنرێت لەو وڵاتانەی كە دەرامەتی تاك تیایاندا بەرزە، بێجگە لەوەی بە سێیەم جۆری شێرپەنجەكان لەپیاوانداو دووەمین لەژناندا هەژمار كراوە، بەپێی راگەیاندنی دامودەزگا تەندروستییەكان.

 

،،

ماده‌ كهولییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه‌ به‌نه‌خۆشییه‌كانی قۆڵۆن.

 

 

شێرپەنجەی قۆڵۆن كەنەخۆشییەكی كوشندەیە ئەگەری توشبوونی زیاترە لەو كەسانەی كە بەڕێژەیەكی زیاتر لەچاو كەسانی دیكەدا ژەمە خۆراكییەكانیان چەورترە .

 

گرنگی وەزیفەی قۆلۆن لەمرڤدا بەمشێوەیە:

ئەو ئەندامەیە كە هەڵدەستێت بەكردرای هەڵمژین لەوەی ماوەتەوە لەئاوی سوێرو ریشاڵەكان دوای ئەوەی تێپەڕدەبن بەڕێخۆڵە باریكەداو نهێنی تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ئەو خواردنانەوەیە كە ریشاڵەكانیان تێدا كەمە.

 

مرۆڤ دەتوانێت خۆی ببپارێزێت لەم نەخۆشیە بە چەند رێگایەك:

 

خواردنەوە كحولییەكان: ئەگەرێكی زۆر بەرزیان هەیە بەوەی كە مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشییە بكەن هەر بۆیە پێویستە خواردنەوە كحولییەكان كەمتر بخورێنەوەو كەمبكرێنەوە بۆ (3) كوپ لە هەفتەیەكدا.

 

 

 

 

ئیسبرین: توێژەرەوانی بواری پزیشكی ئەوەیان خستەڕوو كە زۆر بەكارهێنانی حەبی ئیسبرین هۆكارە بۆ تووشبوون بە هەموو جۆرە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

گۆشتی سوور: رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە: خواردنی گۆشتی سوور رۆژانە بەبڕی (50) گرام دەبێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

قەڵەوی: یەكێكە لەدیارترین هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكەو بەرزبوونەوەی كێشی مرۆڤ دەبێتە هۆكاری گەشەسەندنی گرێی شپَرپەنجەیی (حمیدە) بۆ ترسناك لەقۆڵۆن و رێكەدا، هەربۆیە دابەزاندنی كێشی زۆر یەكێكە لەخۆپاراستنە گرنگەكان.

 

 

 جگەرە كێشان: ئەوانەی جگەرە كێشن زیاتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن بە بەراوورد بەو كەسانەی هیج جۆرە دووكەڵێك ناچێتە گەرویانەوە، ژنانی جگەرە كێش بەڕێژەی (19%) تووش دەبن بەم نەخۆشیە بەبەراورد بەو ژنانەی كە جگەرە كێش نین، هەربۆیە دووركەوتنەوەو واز هێنان لەگوزەركردنی دووكەڵ بە گەروودا ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە كەمدەكاتەوە.

 

 

 

 

 

كەمی ڤیتامین (دی): كەمی ڤیتامین دی لەو خواردنانەی كە مرۆڤ دەیخوات هۆكارە بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەشە سەندنی خێرای گرێی نەخۆشیەكە لەمرۆڤدا بۆ قۆناغی مەترسیدار بۆ زیادكردنی ڤیتامین دی لە لەشی مرۆڤدا پێویستە شیرو بەرهەمە شیرییەكان زیاتر بە كاربهێنرێت لە ژەمە خۆراكییەكاندا.

 

بێتاقەتی و رەشبینیی: بەجۆرێك لەجۆرەكان رەشبینی لەمرۆڤدا هۆكارە بۆ توشبون بەم نەخۆشیە بۆیە گەڕان بەدوای رێگەكانی دڵخۆشیداو گۆڕینی شێوازی ژیان لەڕووی وەرزش و جۆراوجۆركردنی ژەمە خۆراكییە تەندروستییەكان و وەرگرتنی بڕیار بەخۆپاراستن لەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن تەندروستیەكی باش دەخۆڵقێنی بۆ مرۆڤ و دوری دەخاتەوە لەئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیە.

 

نەكردنی پشكنین: نەكردنی پشكنین زۆرجار كێشەی تەندروستی شاراوە دروست دەكات بۆ مرۆڤ كە لەقۆناغێكی درەنگدا بەنەخۆشییەكە دەزانێ‌ هەر بۆیە پشكنینی نازور بە پێوەرێكی ئاڵتونی دادەنرێت بۆ زانینی تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن و ئەم پشكنینە زیاتر پێویستە بۆ ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لەسەر وو پەنجا ساڵەوەیە