لە ئامێدی، بە چ جۆرە چەكێك لە هێزەكانی پەكەكە دراوە؟

گومان دەكرێت توركیا لە ئامێدی بە چەكی لێزەر لە پەكەكەی دابێت؟

لە ئامێدی، بە چ جۆرە چەكێك لە هێزەكانی پەكەكە دراوە؟

535 خوێندراوەتەوە

ئەكرەم گەللی - دهۆك

چەند ڕۆژ لەمەوبەر كاروانێكی هێزەكانی پەكەكە كە بەپێی زانیاری دیپلۆماتیك مەگەزین لە پانزە گەریلای پەكەكە پێك هاتبوون لە دەڤەری ئامێدی بوونە ئامانجی فروكەكانی توركیا، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی پەكەكە لەناو براون، تا ئێستا زانیاری تەواو بەردەست نییە لەو بۆردومانە زیانی گیانی هەیە یان نا.

 

،،

لە بەدواداچوونی دیپلۆماتیك مەگەزین، زانیاری ئەوە ئاشكرا بووە كەو ئەو چەكەی بەكار هاتووە دەنگی زۆر نەبووە.!

 

یەكەم جارە شوێنێكی وا بۆردومان دەكرێت

ئەو شوێنەی بۆردومانكرا جادەی سەرەكی نێوان دهۆك – ئامێدییە‌و تەنیا یەك كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدی دوورە، هاولاتیانی ئەو ناوچەیە هەستیان بە ترسێكی گەورە كردووە، شاهێد حاڵێك بە دیپلۆماتیك مەگەزینی ڕاگەیاند:" لەم ناوچەیە ئەوە بۆ یەكەمجارە شوێنێكی وا نیزیك بۆردومان بكرێت، ئەمەش هاڵاتیانی ناوچەكەی توڕە كردووە، وەكو ئەوان دەڵێن خەریكە ماڵەكانی ئێمەش بۆردومان دەكرێن".

 

ئاسه‌واری هێرشكه‌

 

بۆردومانەكە بەچەكی لێزەر بووە

لە بەدواداچوونی دیپلۆماتیك مەگەزین، زانیاری ئەوە ئاشكرا بووە كەو ئەو چەكەی بەكار هاتووە دەنگی زۆر نەبووە,،كە لەكاتی پێشوتردا هەیبوو، هەر بۆردومانێك كە كرابێت دەنگێكی زۆری لێدروست بووە، بەڵام هی ئەم جارە هیچ دەنگێكی وای نەبووەو سەڕەرای ئەوە لە جارانی پێشوتر نێزیكتربووە.

 

بەپێ‌ زانیاری دیپلۆماتیك، گومان هەیە ئەو چەكەی گەریلاكانی كردووەتە ئامانج، چەكی لێزەر بووبێت,، ئەمەش هەم قسەی هاوڵاتیانیشەو هەمیش ئاسەواری شوێنی بۆردومانەكە ئەو گومانە زیاتر دەكات، گەر ئەو چەكە لێزەر بێت، ئەوە یەكەمجارە توركیا بەچەكی لێزەر لە هێزەكانی پەكەكە بدات لە باشوری كوردستان.

 

 

چاودێری گەریلاكان كراوە

l 70nhmئەم بۆردومانەی سوپای توركیا دوای ئەو هێرشەی پەكەكە دێت بۆ سەر بارەگایەكی توركیا لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ، كە بەپێی ڕاگەیاندنی پەكەكە 20 سەربازی توركیا كوژراون لەو هێرشەدا، جگە لە سوتاندنی چەندین كەلو پەلی سەربازی و ئۆتۆمبێل لە نێو ئەو بارەگایەدا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك