موحەممەد مورسی شه هیدی شۆڕش وهێمای قۆناغێکی جیاواز

موحەممەد مورسی شه هیدی شۆڕش وهێمای قۆناغێکی جیاواز

599 خوێندراوەتەوە
هەواڵی لەناکاوی کۆچی دوایی دکتۆر مورسی،سەرلەنوێ خەڵکێکی زۆری لەبەردەم پێویستیی دووبارە خوێندنەوەی شۆڕشەکانی ناوچەکەودژە شۆڕش وخیانەتی بەشێ لەشۆڕشگێڕان وهاوپەیمانێتی شەڕوخراپەی ناوخۆیی ودەرەکی بۆ لەباربردنی ئەم شۆڕشانە،ڕاگرتەوە.

،،
بەرەو زیندان ڕاپێچیان کردو سەرەنجام کردیشیان بەدوا مەنزڵگەی ژیانی!!وەك ئەوەی کۆماریخوازی واتای حوکمڕانی جەنڕاڵەڵە سەرکوتگەراکان بگەیەنێ !!

 

 مورسی یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسرو شۆڕشی تەواو نەکراوی میسریەکان بوو.سندوقەکانی دەنگدان وڕای هاوڵاتیان گەیاندبوویە کورسی دەسەڵات، بەڵام سەربازگەی دژە شۆڕش نەیتوانی تاماوەیەکی زۆر ئەم واقیعە قبوڵکات،هەربۆیە جارێکی تر لەڕێی سوپاو پۆستاڵەکانی ستەمکاری سیاسی وئیستبدادەوە.

 

 بەهاوکاری هێزە دەرەکیەکان وبەشێ لەخۆبەلیبراڵ زانە درۆزنەکان ودینیە پاساودەرەکانی ستەم وگەندەڵی،کودەتایان بەسەر دیموکراسی وئیرادەی خەڵکدا کردو سەرۆکی خاوەن ڕەوایی دیموکراسیان بەرەو زیندان ڕاپێچ کردو سەرەنجام کردیشیان بەدوا مەنزڵگەی ژیانی!!وەك ئەوەی کۆماریخوازی واتای حوکمڕانی جەنڕاڵەڵە سەرکوتگەراکان بگەیەنێ !!

 

 

 

بەدەر لەهەڵەسیاسیەکانی تەوژمەکەی دکتۆرمورسی،هاتنە سەرکاری ئەم پیاوە لەوسیاقە سیاسیەدا،ئاماژەیەکی گرنگ بوو بەسەرەتای ئاڵو گۆڕێکی گرنگ لەفیکرو ستراتیژی ئیسلامیەکاندا.

 

 ئەویش گواستنەوەبوو لەستراتیژی بنیاتنانی دەوڵەتی ئیسلامی بەمانا ئیسلامیە حەرەکیە تەقلیدیە باوەکەیەوە بۆ بەشداری لە بیناکردنی سیستم وئەزموونێکی سیاسی دیموکراسی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی تردا لەچوارچێوەی دەستورێکی مەدەنی وڕێزگرتن لەفرەیی فیکری وسیاسی ودینیدا،واتە گواستنەوە لەحوکمی ئیسلامیەوە بۆحوکمی ئیسلامیەکان لە چوارچێوەی تەوافوقێکی نیشتمانی ودوڵەتی مەدەنی نوێدا.

 کەئەگەر ڕێگای گەشەکردنی سروشتی لێ نەگیرایە،ئەم ڕەوتە دەیتوانی گەشەی سروشتی خۆی بکات وسەرەنجام بەشداریەکی بنەڕەتی لەچارەسەرکردنی ئەو بنبەستە سیاسیەدا بکات کە بۆدەیان ساڵ دەبێت کۆمەڵگەکانی ئەم ناوچە بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

 

 هەموو ئەوەش لەڕووی فیکریەوە تێپەڕاندندنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی نوێ وفیکری تەقلیدی ئیخوان وگەڕانەوەبوو بۆبۆچوون وفیکری ئیسڵاحخوازەگەورەکانی سەدەی نۆزدەهەمی دنیای ئیسلام لەوێنەی تەهتاوی وئەفغانی وکواکیبی، دەربارەی دەوڵەت،کەپێی لەسەردەوڵەتی دادپەروەری وئازادی ومەشروتە،واتە دەستوری ودیموکراسی دادەگرت بەپاراستنی شوناسی ئیسلامی کۆمەڵگەوە.

 

 ئەم واقیعەش وایکرد سەرکوت وکوشت وبڕو زیندانی کردنی مورسی وهەزاران هاوڕێبازی لەپێشووتر جیاوازبێت،چونکە بەشداریان لەشۆڕشێکی جەماوەریی نائایدۆلۆژی ودواتر پرۆسیەکی تازە سەرپێکەوتووی دیوکراسی وەك بەرکەوتەی شۆڕش ودەرکەوتنیان وەك قوربانی لەچوارچێوەی ستراتیژی بەرەی دژەشۆڕش بۆلەباربردنی شۆڕشی گەل وئەزموونە دیموکراسیەکەی،ناسنامەیەکی نوێی سیاسی وئەخلاقی پێدان.

 

،،
ڕەنگە کۆچی دوایی مورسیش ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لەخەباتی گەلی میسرو ئازادیخوازەکانی ناوچەکە لەپێناو ڕووبەڕوو وەستانەوەدژبە ئیستبدادو سەرکوت.

 

 بەوەش بەوئەندازەی شەهیدو زیندانی کینە بوون بەرامبەر تەوژمەکەیان،بەوئەندازەو زۆرتریش بوونەهێمای خەبات بۆدیموکراسی وئازادی ودادپەروەری وتێکۆشان دژبە ستەمکاری وسەرکوت.ئەوەش شەرەفێکی گەورەیە بۆیان.

 

 ڕەنگە کۆچی دوایی مورسیش ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لەخەباتی گەلی میسرو ئازادیخوازەکانی ناوچەکە لەپێناو ڕووبەڕوو وەستانەوەدژبە ئیستبدادو سەرکوت.

 

 

 هەروەهادەرگای سازانێکی نوێش لەنێوان هێزە شۆڕشگێڕەکانی میسردا بکاتەوە،بەحوکمی ئەوەی گێڕانەوەی مورسی وەك ڕەمزی ڕەوایەتی لای ئیخوان نامێنێ ودەستەکان بەڕووی بژاردەی جیاوازدا دەکاتەوەو مرونەتی شۆڕشگێڕانەی زۆرتریان پێ دەبەخشێ.

 

 سەرەخۆشی بۆگەلی میسروهاوڕێبازانی وئازادیخوازان و پاداشتی شەهیدی ئازادی بۆ دکتۆرمورسی و ئایندەیەکی پڕلەموژدەو سەرکەوتن بۆگەلی ستەملێکراوی میسرو تەوژمەشۆڕشگێڕەکەی وگەلانی ناوچەکەوپێش هەمووشیان نەتەوەی مەزنی کوردو گەلی سەربەرزی کوردستان.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك