مورسی (فرمێسك و کەڵبە)ی ئایدۆلۆژیا

مورسی (فرمێسك و کەڵبە)ی ئایدۆلۆژیا

351 خوێندراوەتەوە

پەیکار عوسمان

(ستەمکاریی هەوێ ی نیە، ستەمکار هەر ئەوەیە کە ستەمئەکات هەرکێ بێت، ستەملێکراو هەر ئەوەیە کە ستەمی لێکراوە هەرکێ بێت) ئەمە سەرەتایەکی سادەی ئینسانییەو هەموو ئینسانێك هەر لە شەریکەوەو بە فیترەت، ئەم فیوزەی تێدایە، بەڵام دواتر ئایدۆلۆژیا ئەیسوتێنێ! ئایدۆلۆژیا دێ هەوێ بۆ ستەم دروست ئەکاو پێناسە سروشتییەکەی ئەشێوێنێ و (هەرکێ) ئەگۆڕێت بۆ (من و ئەویتر)!

،،

مورسی (فرمێسك و کەڵبە)ی ئایدۆلۆژیا.

 

 

 ئیتر ستەمکار بە ڕەهایی ئەبێت بە (ئەو) تەنانەت ئەو کاتانەشی کە ستەملێکراوە! ئیتر ستەملێکراویش هەمیشە (من)م تەنانەت ئەوکاتەشی کە ستەم ئەکەم! کە ستەمیش هەوێ ی بۆ دروستبوو، ئیتر ڕەگەزی (ڕێژەییبوون) لە شتەکەدا نامێنێ و سیفەتی ڕەهابوون وەرئەگرێ، عەدالەت و ئینسافیش لە ڕێژەدایەو بێ ئینسافی و بێویژدانیش لە حوکمی ڕەهادایە.

 

 

 لێرەدا کێشەی من ئەوەنیە کە لە میسر ڕوویداوە، کێشەی من ئەوەیە کە لێرە ڕووئەدا، کێشەی من ئەو هەموو کەڵبەو نینۆکەیە کە لەگەڵ هەر پرسێکدا بۆیەکتری دەرئەهێنین! لەدنیادا زۆر شت ڕووئەدەن، بەڵام لای ئێمە تەنیا یەك ڕووداو هەیەو تەنیا ڕق ڕووئەدا!

 

 

 

  چونکە ئێمە هەموو ڕووداوەکان تەرجەمە ئەکەینەوە بۆ ڕق، ئیتر هەرچی ڕوویدابێت، دوای تەرجەمەکە جگە لە ڕق هیچی تر ڕووینەداوە! لێرەشەوە خەڵکانی تر، لە هەر شتێك بەرهەمێکی جیایان دەسئەکەوێ، بەڵام ئێمە لە هەموو شتەکان، هەر بەرهەمی ڕق ئەچنینەوە! من نەوشیروانم خۆشئەوێ، بەڵام هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەوانەدا نیە کە کێشەو جیاوازییان لەگەڵی هەیەو خۆشیان ناوێ..

 

 

 وەلێ هەنێکم بلۆککرد لەسەر ئەوەی، ڕێك لە ڕۆژی مردنەکەیدا ڕقیان ئەباراند بەسەریدا! ئەوە چ دڕندەییەکە تۆ شەڕ لەگەڵ جەنازەیەکدا بکەیت کە هیشتا ساردنەبۆتەوە؟ ئەوە چ بێشعورییەکە هەزاران کەس بۆی تەعزێباربن و تۆ لەبری موراعاتی هەستی تازەی ئەوان، خەریکی ڕقێکی کۆنی خۆت بیت؟ باشە لەبری ئەوەی (ڕق) ئەو کاردانەوە سەریعە بێشعورانەیەت پێبکات، ناکرێ (شعور) هەفتەیەك شتەکەت پێ دوابخات؟!

 

 

 

 

 

 هەر خۆم وەڵامئەدەمەوە: نەخێر ناکرێ، چونکە ڕق هەرئەوەیە کە بێشعورت ئەکات!! ئەمە بۆ هەموو ئەوانەش ڕاستە کە لە ڕۆژی مردنیدا ڕقیان بەسەر مامجەلالدا ئەباراند، هەروەها بۆ ئەوانەش کە لە دوێنێوە ڕق بەسەر مورسیدا ئەبارێنن.

 

 

  قەومییەکان ئەڵێن عەرەبە چاوی دەرئەهات، چەپەکان ئەڵێن ئیسلامییە چاوی دەرئەهات، ئاپۆچییەکان ئەڵێن تیرۆرستەو چاوی دەرئەهات.. ئیسلامییەکان خۆشیان، لەپاڵ خەمبارییان بۆ مورسی، دنیایەك ڕقیان بەسەر ئەوانیتردا باراند! دنیایەك ڕقیان بەسەر

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك