ئه‌وانه‌"محمد مورسی" يان كوشت

ئه‌وانه‌"محمد مورسی" يان كوشت

1296 خوێندراوەتەوە

  ن: دیڤید ھیریست سەرنوسەری پێگەی "میدڵ ئیست ئای "

و: يه‌حیا نه‌وزه‌ر علی

  یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی میسر بەشێوەیەکی دیموکراسی ڕوبەڕوی کۆتاییەکی تراژیدی بویەوە ھاوشێوەی ساتەکانی کۆتایی ساڵی یەکەمی حوکمکردنی.

 

،،

به‌رواری چونه‌ سه‌ر حكوم و مردنه‌كه‌ی یه‌ك به‌روار بوو.

 

 بەرواری مردن خۆی لەخۆیدا گرنگە، محه‌مه‌د مورسی وەفاتیکرد لە ڕۆژی ١٧_٦_٢٠١٩، پاش حەوت ساڵ لە ھەمان ئەو ڕۆژەی کە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆتاییھات بەھۆیەوە ھەڵبژێردرا بەسەرۆک.

 بەدرێژایی ماوەی زیندانی مورسی دەستبەسەر بوو لە زیندانی تاکەکەسیدا، لەماوەی شەش ساڵی زیندانیدا تەنھا سێجار ڕێگە دراوە بەوەی خێزانی ببینێ، دەسەڵات ھەلی زۆری لەبەردەستبوو لەو ماوەدا کۆتایی بەژیانی پیاوێکی نەخۆشی شەکرە بھێنێ دور لەچاوی خەڵکی کە بە دەست کێشەی فشاری خوێنیشەوە دەناڵێنێ.

 بەڵام ویستیان خەڵکی میسر بزانن سەرۆکی پێشوویان مردووە، بۆیە پێویستبوو بۆیان ئەوە بە ئاشکرا ڕووبدات، ھەر ئەوەش ھۆکاری ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممە بوو کە مورسی تێدا بە ئاشکرا نمایشتی مردنی کرا،

 

 

 

 دڵڕەقترین فیرعەون

ھەرگیز ڕاستیيەکە نازانین ، چونکە دوژمنی مورسی کەسێکە کە مورسی دیاریکرد بۆ سەرۆکایەتی سوپا، ئەوەی کاری کرد بۆ ڕوخاندنی کە سیسیيە، ھەرگیز ڕێگە نادات بە لێکۆڵێنەوەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر نھێنیەکانی مردنی مورسی.

  ئێستا میسر لەلایەن کەسێکەوە حوکم دەکرێ کە دڵڕەقترە لە ھەر فیرعەونێک بەدرێژی مێژوو، تەنانەت ئەگەر مورسی بەشێوەیەکی ئاسایی و مردنێکی ئاسایی لەنێو زینداندا بمرێت.

 کێ بەرپرسیارە لە مردنی لەبەردەم دادگای مێژوودا؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە چەند ئاسان و بێکێشەیە ھەموو دەستی تاوان بۆ سیسی درێژبکرێت، چەند بەسوودە سەرکردە ئەوروپیەکان شانیان بتەکێنن و بەزمانێکی ڕۆژھەڵاتناسیيەوە لێدوان بدەن وەک لێیان چاوەڕێ دەکرێ، بڵێن ڕژێمی وەک سیسی بابەتێکە لەسەری ڕاھاتووین " لەم ناوچە دراوسێ سەختەدا".

 

 

 

 کاردانەوەی ڕانەگەیەنراوی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر قەسابخانەی گۆڕەپانی ڕابیعەی عەدەوی پاش چەند ھەفتەیەک لە کودەتا سەربازیيەکە ئەوەبووە کە یاریدەدەرەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەمریکا ناتوانێت ھاوکاری میسر بکات ئەگەر میسریەکان یەکتر بکوژن.

  ئەو لێدوانە بەتەنھا خۆی ڕوونی دەکاتەوە بۆچی ئەوروپا ھەڵدەوەرێت ! کاردانەوەی ئۆباما لەسەر خراپترین قەسابخانە لە گۆڕەپانی ڕابیعە لەدوای قەسابخانەکەی مەیدانی " تیانانمین" لە چین، بریتی بووە لەگەڕانەوە بۆ یاری گۆڵفکردن.

 

 مورسی خرابوویە زیندانێکی تاکە کەسی بۆ ماوەی شەش ساڵ، چەندجار بەرپرسە ئەوروپیەکان فشاریانکرد لە سیسی لەو ماوە درێژەدا بۆ سەردانیکردنی مورسی؟ یەکجاریش داوایان نەکردووە !!

 کاتێک جۆنکیری یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەوڵیدا بەڕازیکردنی بەپێویستی فشارکردن لەسەر سیسی بۆ ڕێگەدان بە خاچی سوور بە گەیشتن بە زیندانیيە سیاسیەکان، ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی وەڵامی دانەوە کە "سیاسەتێکم نیشان بدەن کە میسریەکان والێنەکات ھاوار بکەن بەسەرمدا بەھۆیەوە !!".

 

،،

كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب، له‌مساڵدا له‌شه‌ره‌م شێخ بوو.

 

 

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسەر ڕوداوەکان لەسەروو یاساوە ڕێگە بە چەند سەردانی گرنگ و باڵا دراوە بۆ سیسی لەماوەی زیندانی کردنی مورسیدا؟ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 فەڕەنسا فڕۆکەی جۆری "میسترال" ی پێفرۆشت، ئەڵمانیا ژێردەریایی سەربازی پێفرۆشت، ڕێگەدرا بە سیسی بە میوانداری سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی و یەکیەتی ئەوروپا لە شەره‌مشێخ لەمساڵدا.

  بە بیانووی پشتیوانی سیستەمی جیھانی، وە لەجێی ئەوەی سیسی وانەیان لێوەرگرێ لە بارەی مافی مرۆڤەوە، بەپێچەوانەوە سیسی وانەی پێدەدان، وتی بە سەرۆکە ئەوروپیەکان لەبارەی بەرزبونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدان لە میسر کە لەسێدارەدانی زیندانیەکان بەشێکە لە "ئینسانیەتمان" کە جیاوازە لە " ئینسانیەتی ئەوروپی" !!

 

 

 

 وە "دونالد تاسک" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی وتی لە کۆنگرەکەدا:" سیستەمی جیھانی لەسەر کۆمەڵێک بنەما و پایە بنیاتنراوە کە تووشی ھەڕەشە بووەتەوە بەشێوەیەکی ئاشکرا " وەھەروەھا وتی :" لێرە لە شەرمولشەیخ ڕێککەوتین کە ھەردولا کاردەکەین بۆ بەرگریلێکردنی، وە چارەسەکان کە ھەموو لایەک تێیدا بەشدار دەبن ئەوە ڕێگە نمونەییەکەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیيەکان لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیھانی ".

 

 پەیوەندی سیسی چیە بە سیستەمی جیھانی کەبنیاتنراوە لەسەر "بنەما و پایە" ئەی بەڕێز "دۆنالد تاسک" ؟ لەگەڵ کێ سوعبەت ئەکەیت ؟!

سەرۆکی میسر لەسەروو قانونەوە وەستاوە، لەدەرەوەی ھەڵبژارن و پەرلەمان، دوور لەھەموو چوارچێوەیەکی یاسایی تەنانەت ئەو دەستورەش کەخۆی دایناوە، ئەو شتانە ھەمووی وەک مەقاش بەکاردێنێ بۆ حوکمکردن، ئەو تا زیندوبێت حوکم دەکات.

 بەشێوەیەکی ڕەھا مورسی لە زینداندا توایەوە، لەبیرکرا لەلایەن ھەموو لایەکەوە جگە لە ژمارەیەک لە چالاکی مافی مرۆڤەوە نەبێت ئەوانیش خۆیان دەبینیەوە لەوەی ھاوار دەکەن لەژورێکی بەتاڵدا و جیھان ڕێگەی خۆی گرتووەتەبەر و ئەو پیاوەیان لەبیرکرد کە ھەموولایەک سەردانیان دەکرد !

 لەگەڵ گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بە کۆشکی سپی، تەنھا چاوپۆشی نەکر لەو چەوساندنەوەی سیسی ئەنجامی دەدات بەرامبەر سیاسیە بەرھەڵستکارەکانی بەتەنھا، بەڵکو کارەکانی سیسی بەرزدەنرخاند.

  کاتێک پرسیار کرا لە ترەمپ کە پشتیوانی ھەوڵەکانی سیسی دەکات بۆ مانەوە لەدەسەڵات بۆ پانزە ساڵیتر؟ دۆناڵد ترەمپ وتی:" پێموایە کارێکی باش دەکات.

 نازانم لەبارەی ئەو ھەوڵانەوە بەڵام ئەتوانم بڵێم کارێکی زۆرباش دەکات، سەرۆکێکی مەزنە" ئێستە کێ بەرپرسە لە مردنی مورسی؟ وەڵامەکەی ئەوەیە سەیری دەوروبەرت بکە ئەوانەی خۆیان بەڕێبەری جیھانی ئازاد دەزانن.

 

 

  میراتی مورسی

 مورسی لە بۆشاییەوە نەمرد، ئەگەرچی بابەتەکە وادەرەکەوێ ئەمڕۆ ، من و ھاوڕێی ڕۆژنامەنوسم "باتریک کینغسلی" کۆتا ڕۆژنامەنوس کە چاومان کەوت بە مورسی پێش ھەفتەیەک لەکارلادانی لەکاتێکدا دەسەڵات لەژێردەستی دەردەچوو، مورسی شکستی ھێنا بەگشتی لەوەی ئاسان لە وتارەکانی تێبگەیت، بەڵام دوو وتاری زۆر گرنگی پێشکەشکرد

 

لەماوەی یەک ساڵی تەمەنی حوکمیدا، یەکەمیان وتاری سوێندی یاسایی کە مورسی ئەیویست لە مەیدانی تەحریر سوێند بخوات لەبەردەم شۆڕشگێڕاندا کە ئەویان گەیاندە دەسەڵات.

  بەڵام ڕایگەیاند کە سوێندەکە لەبەردەم دادگای دەستوری دەخوات کەبەتەواوتی لەلایەن دەوڵەتی ھاوتەریب بەڕێوەدەبرا، کە کەسانێک لەو دادگایەدا ئەندامبوون بەھەموو ڕێگەیەک ھەوڵی بەرھەڵستی مورسیان دەدا لەکۆتاییدا مورسی ئەوەی ئەنجامدا کەلێی چاوەڕێ دەکرا و دووجار سوێندخواردنەکەی ئەنجامدا.

 یەکێکیان لەبەردەم دادگای دەستوری و دەوڵەتی ھاوتەریب و ئەویتریان لەبەردەم گەلی میسر لە مەیدانی تەحریر وەک ئێستە زانیمان، مورسی پۆستی گەورەی بۆ "حەمدین سەباحی" و "ئەیمەن نور" پێشنیار کردبوو  داوای لە "ئەیمەن نور" کردبوو کە حکومەتێک پێک بھێنێت بەو شێوەی خۆی دەیخوازێت.

 

 

 

 ڕەنگە جێگەی پێکەنین بێت کە مورسی پێشنیاری کردبوو بۆ ئەیمەن نور کە با پێکھاتەی حکومەتەکەی "سیسی" تێدابێت وەک وەزیری بەرگری، حەمدین سەباحی و ئەیمەن نور لەکاتی خۆیدا دانیان نەدەنا بەوەداو ئێستە دوای تێپەڕبونی کات دانیان پێدانا کەپێشنیاریان بۆکراوە لەلایەن مورسیيەوە.

  وە ھەروەھا ئێستە ئەوەیش دەزانین کە جوڵانەوەی "تمرد" کە جوڵانەوەیەکی میللی بوو دامەزرا بۆ پڕکردنەوەی پەڕەی تایبەت بە ناڕەزایەتی دژی مورسی لەلایەن ھەواڵگیری سوپای میسر بەڕێوەبراوە بە دانپێدانانی ئەندامانی دامەزرێنەری ئەو جوڵانەوەیە.

 ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئیخوان موسلیمین بەدورن لە بەرپرسیاریەتی ئەوەی ڕویدا، ھەر لەسەرەتاوە سەرۆکی ئیخوانی حوکمی بەسەردا درابوو لەھەموو ئەگەرەکاندا.

  وە ئیخوان لەکۆمەڵێک وێستگەدا دەستبەرداری مەیدانی تەحریر بوو بۆ پشتیوانی سوپا، کۆمەڵێ ھەڵەی گەورە و پێشبینی ھەڵەیان ئەنجامدا، بەڵام ئەو ھەڵانە تاکە ھۆکاری ئەوە نەبوون کە ڕویاندا دواتر پاڵەوانی دیموکراسی مورسی خۆی پیاوێکی دڵسۆز بوو، بەڕاستیش دیموکراسی بوو، لەزۆربەی ئەو ساڵەی کە حوکمی کرد بەتەواوەتی دەسەڵاتی نەبوو، کەوتە نێو خولگەیەکەوە زۆرگەورەبوو بۆی.

،،

مورسی :" گەلی میسر، ئێوە سەرچاوەی دەسەڵاتن، دەسەڵات ئەبەخشن بەوەی دەتانەوێ، لەوانەی وەردەگرنەوە کە نەتانەوێ " کە لە ئایەتێکی قورئان ئیلھامی وەرگرتووە ".

 

 کێ بەرپرسیارە لە مردنی مورسی ؟

ھەموومان، تەنھا سیسی و ڕژێمی سەربازی دەوروبەری و داعش سودمەند دەبن لەکوشتنی کە داعش ئاواتی جەھەننەم و خراپتر لەوەیان ئەخواست بۆ مورسی، پێی گەیشت ئەوەی مورسی لە گۆڕەپانی ئازادی"میدان التحریر" وتی شایەنی دوبارە کردنەوەیە، کاتێک وتی:" گەلی میسر، ئێوە سەرچاوەی دەسەڵاتن، دەسەڵات ئەبەخشن بەوەی دەتانەوێ، لەوانەی وەردەگرنەوە کە نەتانەوێ ".

  کە لە ئایەتێکی قورئان ئیلھامی وەرگرتووە " دەسەڵات ئەدەیت بەکەسێ کە بپەوێ، دەسەڵات دائەڕنی لەکەسێ کە بتەوێ" لێرە ئیسلامیەک ھەیە ئەڵێ بەخەڵکی ئێوە سەرچاوەی دەسەڵاتن پاراستی شۆڕش.

 

 کۆتا وتاری مورسی پەیامی دیموکراسی ھەڵگرتبوو، لە وتاری کۆتاییدا نەوەکانی ئایندەی دواند و وتی:" ئەمەوێت کچانم بپارێزم کە دەبنە دایک لە ئایندەدا، وە منداڵەکانیان فێر دەکەن کە باوانیان بەڕاستی پیاو بوون، سەریان شۆڕنەکرد بۆ ستەم، لەگەڵ گەندەڵکاران دەستیان نەرم نەکرد و نەڕۆشتن وەبەھیچ شێوەیەک دەسبەرداری نیشتمان و شەرعیەتیان نەبوون ".

 

 

 

 " شۆڕشەکە بپارێزن، ئەو شۆڕشە بپارێزن کە بە عەرەقی نێوچەوان و خوێنی شەھیدەکانمان بەدەستمانھێناوە، گرنگ نیە لایەنگری منی یان نەیاری منی گرنگ ئەوەیە ئەوەی بە دوو ساڵ و نیو بەدەستمان ھێناوە بەخۆپیشاندان.

 لایەنگری یان نەیاری ئاگاداربە شۆڕشەکەتان لێنەدزن " ئەوە ڕویدا کە مورسی وتی، شۆڕشەکەیان لێدزین، تەنھا لەلایەن سوپاوة نا کە ڕێگەی نەدەدا سەرۆکێک لە ئیخوان موسلیمن بەردەوامبێت لەسەر حوکم.

 بەڵکو شۆڕشەکە دزرا لەلایەن نوخبەی لیبڕاڵی قاھیرەوە کە مورسیان بە دیکتاتۆرێکی ئیسلامی وەسف دەکرد، ھەروةھا دزرا لەلایەن ئەو سیاسیانەی درۆیانکرد وتیان مورسی بەتەواوەتی دەستی گرتووە بەسەر دەسەڵاتدا بۆخۆی و ڕێگە نادات بەبەشداری ھیچ لایەنێکیتر.

 

 مورسی تەمەن و ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ ئەو گەلەی کەدەست بەرداریبوون، ئەگەر "سەید قوتب " بوو بە پاڵەوانی ئیسلامیەکان لە ئیخوانەکان و جیھادیەکان "القاعیدە" ئەوا میراتی مورسی میراتێکی دیموکراسی "پاڵەوانی دیموکراسیە" ئەو پیاوەی ئێستە لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان بەرز ڕادەگیرێ و بە سەرۆکی شەھید ناودەبرێ.

 لەزەتێک لە مردنی دەبات کە ھەرگیز لەژیانیدا لەزەتی ئاوای نەچەشتبێت،  پەیمانیدا ھەتا کۆتایی ژیانی کە بەھیچ شێوەیەک دان بە کودەتا سەربازیەکەدا نەنێت کە لەسەرکار لایدا، ئائەوەیە میراتی مورسی و ئەو میراتەش زۆر موھیمە.