بۆچی ئێران دەیەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنێت؟

بۆچی ئێران دەیەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنێت؟

2301 خوێندراوەتەوە

دوای ١٦ كاتژمێر لە خستنە خوارەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكی، ئەمشەو حوسیەكانی یەمەن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی جازانی سعودیەو تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە، ئەم هێرشە دوای هەڕەشەكانی كۆنگرێس و دۆناڵد ترەمپ دێت لە ئێران، بەوەی ئێران سزای خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكە وەردەگرێت.

 

،،

تەنها مانگێكە سزاكانی بەتەواوی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام تەنگەتاوەو لە ژێر فشارێكی زۆردایەو ئابورییەكەی خەریكە تەواوی دادەڕووخێت.

 

 

  لە هەمان كاتدا دوێنێ لە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكە، ترەمپ بە نهێنی نامەیەكی ئاراستەی ئێرانییەكان كردووەو پێیڕاگەیاندوون پێوویستە گفتووگۆ بكەن و ئەمەریكا شەڕی ناوێت، بەڵام عەلی خامنەئی ئەمڕۆ وەڵامی ترەمپی داوەتەوەو ڕاگەیاندووە ئێران نایەوێت گفتووگۆ لەگەڵ ئەمەریكا و ترەمپ بكات.

 

  بەڵام، دووبارە كردنەوەی هێرشەكان ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران گوێ بەهەڕەشەكانی ئەمەریكا نادات، چونكە ئێران ماوەی تەنها مانگێكە سزاكانی بەتەواوی بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام تەنگەتاوەو لە ژێر فشارێكی زۆردایەو ئابورییەكەی خەریكە تەواوی دادەڕووخێت و ناتوانێت بۆماوەیەكی زۆر بەرگەی سزاكانی ئەمەریكا بگرێت، بۆیە دەیەوێت ناوچەكە ڕووبەری جەنگ بكاتەوە لەڕێگەی هێرشی سنوردارەوە.

 

،،

لە ڕێگەی پاسەوانانی شۆڕشگێر( الحرس الثورى) و میلیشیا شیعەكانی هاوپەیمانیەوە ٣٧ هێرشی كردوەتە سەر ئەمەریكاو وڵاتانی هاوپەیمانی.

 

 

 ئەم هێرشانەی ئێران بەرەو زیادبوون دەچێت، بەجۆرێك تەنها لە ماوەی ئەم مانگەدا لە ڕێگەی پاسەوانانی شۆڕشگێر( الحرس الثورى) و میلیشیا شیعەكانی هاوپەیمانیەوە ٣٧ هێرشی كردوەتە سەر ئەمەریكاو وڵاتانی هاوپەیمانی لەوانە:

 

  ١- ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكی و دوو هێرشی موشەكی بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغداو كردنە ئامانجی كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی باڵوێزخانەكەی لەبەغدادو هیرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی لە شارۆچكەی بەلەد و شاری موسڵ.

 

 

 

 

 ٢-میلیشیاكانی حوسی، بە چەك و فڕۆكەی ئێرانی ٣٠ هیرشیان كردوەتە سەر فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان و پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی سعودیە، لەوانە ( تەقاندنەوەی بۆری سەرەكی نەوتی سعودیەو هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەكانی ئەبها و جازان و تەقاندنەوەی وێستگەی ئاو و كارەبای جازان و كردنە ئامانجی پاڵاوگە نەوتییەكانی كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعودی).

 

 

 

 

٣- هەر لەمانگەدا لە گەرووری هورمز و كەنداوی عومان، دوو هێرشی كردوەتە سەر كەشتییە نەوت هەلگرەكان و شەش كەشتی نەوت هەڵگری نەورویژی و یابانی و ئیماراتی و سعودی كردوەتە ئامانج.

 

 

 

 ئایا ترەمپ تاك لایەنە دەسەڵاتی هێرشكردنە سەر ئێرانی هەیە؟

هەرچەندە ترەمپ پێشتر ١٦٠ جار هۆشداری دابووە ئێران كە هەڵەیەكی گەورە دەكات ئەگەر هێرش بكاتە سەر ئامانجەكانی ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی، بەڵام ئێران چەندینجار هەڵە گەورەكەی كرد و ترەمپیش بێوەڵام بوو، لەكاتێكدا بەپێی یاسای ( دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی شەڕ)ی ساڵی ٢٠٠٢، ترەمپ دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس هێرش بكاتە سەر ئێران.

 

 

 

 

  لە ڕابردووشدا ترەمپ ئەو دەسەڵاتەی بەكارهێنا بۆ هێرشكردنە سەر ڕژێمەكەی بەشار لە سوریا. بەڵام بێدەنگی ترەمپ سەڕەڕای گێچەڵ و هێرشەكانی ئێران، پەیوەندی بەناوخۆی ئەمەریكاوە هەیە

چونكە ترەمپ ساڵی ٢٠١٦ بەڵێنی بە دەنگدەرانی دابوو كە لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا جەنگ لە ڕۆژهەلات هەڵناگیرسێنێ و ژمارەی سەربازانی ئەمەریكا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست كەمدەكاتەوە، بۆیە لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕدا ترەمپ متمانەی دەنگدەرانی لەدەستت دەدات و مەترسی هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بدۆڕێت.

 

،،

ئەگەر كۆنگرێس هەڕبڕیارێك بدات(جه‌نگ)ئەوا بڕیاری دیموكرات و كۆماریەكانیشە پێكەوەو ترەمپ بەرپرسیار نابێت.

 

 هەربۆیە ترەمپ بۆ خۆدەربازكردن لەو دۆخەی تێیكەووتوە، تۆپەكەی هەڵداوەتە گۆڕەپانی كۆنگرێس و داوای لێكردن بڕیار لە هەڵوێستی ئەمەریكاو چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئێران بدەن.

 بەم هەنگاوەش ترەمپ خۆی لە ئیحراجبونێكی گەورە ڕزگاركرد، چونكە ئەگەر كۆنگرێس هەڕبڕیارێك بدات ئەوا بڕیاری دیموكرات و كۆماریەكانیشە پێكەوەو ترەمپ بەرپرسیار نابێت.

 ئێران بۆچی دەیەوێت جەنگ هەڵگیرسێنێ حسەین سەلامی جێگری فەرماندەی پاسەوانانی شۆڕشگێر( الحرس الثورى) ئێرانی لە دوای خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكە ڕایگەیاند خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكییەكە پەیامێكە بۆ ئەمەریكا كە ئێمە ئامادەین بۆ شەڕ و ڕێگەنادەین ئەمەریكا هاوشێوەی ڕژێمەكەی سەددام برسیمان بكات و دواتر هێرش بكاتە سەرمان.

 

،،

ئێران پێیوایە كە ترەمپ لە دۆخێكی هەستیاردایەو نایەوێت هیرش بكاتە سەر ئێران.

 

 بەڵكو بەبەهێزی دەجەنگین و ئامادەین بۆشەڕ. ئەم وتەی سەلامی، لە جێگای خۆیدایە چونكە ئێران نایەوێت بەهۆی سزا ئابورییەكانەوە وەك گورگێكی بەستراوەی برسی بەهێواشی بمرێت، بەڵكو هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ڕزگار بوون لە داهاتووشدا تا فشار و سزاكانی لەسەر توند تر بكرێت هێرشی زیاتر ئەنجامدەدات.

 چونكە ئێران پێیوایە كە ترەمپ لە دۆخێكی هەستیاردایەو نایەوێت هیرش بكاتە سەر ئێران، بەهۆی مەترسی لە ناڕەزایەتی ناوخۆی، ئێران ئەم خاڵە لاوازەی ترەمپ بەكار دێنێت و لێرە و لەوێ هیرش دەكات.

 بۆ ئەوەی ترەمپ ناچار بكات دەست هەڵگرێ لەبەشێك لە داواكاری و مەرجەكانی، بەڵام پێناچێت ترەمپ دەسبەرداری مەرج و سزاكان بێت تا ئەو كاتەی بەتەواوی ئێران لاواز و بێهێز دەكات و دەهێنێتە سەر مێزی گفتووگۆ، چونكە سزاكان ئابوری ئێران دادەڕوخێنێت و تێچوو زیانی زۆر كەمترە بۆ ئەمەریكا بەرواورد بە بژاردەی سەربازی.

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی