کەسێک نییە چایەک لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بخواتەوە

کەسێک نییە چایەک لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بخواتەوە

568 خوێندراوەتەوە
 لەسەرجەم کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھیچ کات نوێنەرانی یەکێتی لە حوکمەتدا بارتەقای کابینەی رابردوو لاوازنەبوون، یەکێتیەکان زۆرجار بۆ رایکردنی مامەلەکانیان لەنێو وەزارەتەکانی پایتەختدا بەوانەشی کە وەزیرەکانی یەکێتی بوون پەنایان بۆ بەرپرسانی پارتی بردووە!
 بۆ مێژوو دەیڵێم یەکێتی بۆ چوار ساڵی ئایندە بە نەفەسی کاک قوباد لەحکومەتدا بەردەوامبێ ئەوا دەبێ لە ئێستاوە فاتیحە بۆ (ی ن ک) و سلێمانی بخوێنرێ! لەژیانم تەنھا جارێک کاک قوبادم دیوە.
،،

تەنکەر دەگرن و ئاوی درەختەکان دەدەن، لەوەش نەنگی تر کەناڵی روداوی زمانحاڵی پارتی بەرنامە لەسەر وشکبونی پارکی ئازادی بکاو لە ھەوڵی چارەسەرکردندابێ!

 لێ ئامادەنیم جارێکیتر بیبینمەوە، لێ داوام لەوانەیە کە لەنزیکەوە دەیناسن، چایەکی لەگەڵ بخۆنەوەو پێی بڵێن گرفتی ھەنوکەی خەلکی سلێمانی نەبونی خزمەتگوزاری و رێگاوبانە لەبری چارەسەرکردنی کێشەی جان کافێ و کافێ پاص و (کابرای شۆرت لەپێ)، ئەوەی کە رێگری لێکرا لەچونە ژورەوەی بۆ نێو فەرمانگەی پاسپۆرتی سلێمانی!
 با پیاسەیەک بە ناو شارەکەدا بکاو بزانێ چ وێرانەیەکە، شەقام و پارکەکان بەبەراورد بە ھەولێر لەچ ئاستێکدان! نەنگیەکی گەورەیە پارکەکانی شار و درەختەکانی شەقامی بازنەی مەلیک محمود وشکبن خەڵکی دڵسۆز بەخێرو سەدەقە، تەنکەر دەگرن و ئاوی درەختەکان دەدەن، لەوەش نەنگی تر کەناڵی روداوی زمانحاڵی پارتی بەرنامە لەسەر وشکبونی پارکی ئازادی بکاو لە ھەوڵی چارەسەرکردندابێ!
 پێی بڵێن، وازبێنێ لە بەرنامەی ئەڤین ئاسۆ و دەرکەوتن لە کەناڵەکانی پارتی بەڵکو خەڵکی بڕستی بڕا لە بیرۆکراسیەتی دامودەزگاکانی ھەولێر لە ھەمبەر خەلکی دەڤەری سلێمانی!
،،

لە ئێستادا خزمەتگوزاری لە سنوری قەڵەمرەوی حیزبەکەی لە پاشەکشەیەکی گەورەدایە بەجۆرێک ھیچ کات ھێندەی ئێستا بێ خزمەتگوزاری نەبووە!

 پێی بڵێن، سەردەمێک سلیمانی شاری شاران بوو، ئێستا لە گوندێکی گەورە دەچێ! یەکێتی قەرزاری خەلکی ناوچەکەیەو باشترین پاداشت لەبۆیان خزمەتکردنە، نەک سزادان!
 پێی بڵێن لە ئێستادا خزمەتگوزاری لە سنوری قەڵەمرەوی حیزبەکەی لە پاشەکشەیەکی گەورەدایە بەجۆرێک ھیچ کات ھێندەی ئێستا بێ خزمەتگوزاری نەبووە!
 دواجار پێشی بڵێن، با دەلاقەی زیاتر لەسەر حزبی شەھیدان دروست نەکا، مێژوو رەحم بەکەس ناکا، با کەمێک دەستبگرێ بە سەروەرییەکانی یەکێتی و دەسکەوتەکانی باوکیەوە. رۆژگارێک بە حیکمەتی مام سلێمانی ببو بە خۆشترین پارێزگای عیراق!