ئەم هەرێم ودەسەڵاتە چ پێناسەیەک هەڵدەگرێت؟

ئەم هەرێم ودەسەڵاتە چ پێناسەیەک هەڵدەگرێت؟

252 خوێندراوەتەوە

ئەوەی هەرێمی کوردستانی پێدەناسرێتەوە، قەیرانە هەمەچەشنەکانیەتی، ئیتر دارایی، سیاسی، یاسایی وخزمەتگوزاری و هتد بێت۰جگە لەمانە هەرچەند مانگەو قەیرانێکیتر بۆ پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دروست دەبێت، یاخود دروست دەکرێت.

 

،،

تائێستا نه‌مانتوانیوه‌ خاوه‌نی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆبین.

 


باشە چ مەعقولیەتێکی تێدایە دوو ڕۆژ تەماتەو پیاز لەئێرانەوە هاوردەی هەرێم نەکرێت کیلۆی تەماتە بگاتە (۲۰۰۰)دووهەزار دینار لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان جگە لەوەی خاوەنی باشترین زەوی بەپیتە ، دەشتوانرێت لەخاکەکەیدا پێداویستی ( ۱۰ )دە ملیۆن هاوڵاتی لەسەوزەو میوە بەتەواوی دابینبکرێت وبەرهەم بهێنرێت۰


کەی ڕەوایە چەند ڕۆژێکی کەم تورکیا هاوردەی هێلکە بۆهەرێم وعێراق ڕابگرێت، تەبەقێک هێلکە نرخەکەی ( ۲۰۰٪)بەرزببێتەوە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان خۆی خاوەنی ( ۱٤۰۰)هەزارو چوارسەد کێڵگەی پەلەوەرییە و گەرحکومەت خۆی هاوکاریان بێت ئەوا زۆر لەپێداویستی زیاتری دانیشتوانی هەرێم دەتوانرێت مریشک وهێلکەش بەرهەم بهێنن وبگرە هەناردەشی بکەن.

 

،،

تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ سود له‌به‌رهه‌مه‌ناوخۆییه‌كانی خۆشمان وه‌ربگری.

 


باشە وڵاتێکی وەک ئێران بۆ دەتوانێت تەنها لەساڵی (۲۰۱۸)دا بڕی ( ۹٥ )نەوەدو پێنج هەزارتۆن تەنها ماست هەناردەی وڵاتان بکات و بایی ( ۸٥)هەشتاوپێنج ملیۆن دۆلاریش بەعێراق وهەرێمی کوردستان بفرۆشێت ؟

  لەکاتێکدا سەردەمانێک نە عێراق و نەهەرێمیش پێویستیان بەسەتڵێک ماستی هاوردەی هیچ وڵاتێك نەبوو، بەڵام بێ پلانی وادەکات کەلەوڵاتێکی بەرهەم هێنەوە ببیتە بەکاربەرێکی تەواو،و هەمیشە چاومان لەدەستی دەرەوە بێ.

 سەیرنەبێت بەلاتانەوە لەسەر ئەوهەموو گوێزەی هەورامان وناوچەکانیتری هەرێم کە بەرهەم دێن کەچی مانگانە بایی ( ۱٥)پانزە ملیۆن دۆلار گوێزی ڕوسی وئێرانی وئۆکرانی و۰۰۰۰۰۰هتد، هاوردەی هەرێم دەکرێت، کەساڵانە دەکاتە ( ۱۸۰)سەدوهەشتاملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

 

 

 
خاکی هەرێمێک کەهێندە بەپیت بێت وهەموو ڕەگەزەکانی کشتوکاڵی بەزیادەوە تێدا بێت، چ مەنتقێکی تێدایە ساڵانە تەنها ( ٥٤)پەنجاوچوارهەزارتۆن میوەی تێدا بەرهەم بهێنرێت، لەکاتێکدا ساڵەکە هەرێم ودانیشتوانەکەی پێویستیان بە ( ٥۳۰)پێنج سەدوسی هەزارتۆن میوەهەیە.


یاخود ساڵانە هەرێم بۆپێداویستی دانیشتوانەکەی پێویستی بە ( ۲۰۰)دووسەد هەزارتۆن برنج بێت، کەچی ساڵەکە بتوانرێت تەنها ( ٥ -- ٦ )پێنج بۆشەش هەزارتۆن بەرهەمی برنجت هەبێت.

 

،،

هاورده‌كردنی شمه‌ك ستانداردی جیهانی تێپه‌ڕاندووه‌.

 


هەرێمی کوردستان تەنها هاوردەکەری سەوزەو میوە نییە، بەڵکو قۆپچەوسوزن و واشەروبرغوش هەرهاوردە دەکات، ئاخر کارەساتە نەتوانیت لەساڵی (۲۰۱۸)دا (۷)حەوت شەقامی تازە بنیادبنێیت ودروستی بکەیت، ڵام هەرلەوساڵەدا ( ۱۳۷)سەدوسی وحەوت هەزار ئوتومبێلی هەمەجۆر هاوردەبکەیت ولەهاتوچۆی هەرێمدا تۆماربکرێت.


بەپێی ستانداردی جیهانی نابێت هیچ وڵات وهەرێمێک هاوردەی کاڵاوشمەکی لە( ۳۰٪)تێبپەڕێت، بەڵام هەرێمی کوردستان بەگشتی هاوردەی کاڵاوشمەکی (۸۰٪)ی تێپەڕاندوەو هەندێ کاڵاوشمەکی ڕۆژانەشی لەنمونەی وشکە گەیشتۆتەلە ( ۹٥٪) وزیاتریش.

 

 

 
بەرپرسانی هەرێم جگە لەوەی نەخواستیان بوەو نە ئیرادەشیان هەبووە تاکوهەرێم لەبەکاربەرەوە بکەنە بەرهەمهێن، نەشبونەتە هاوکاری جوتیاران و وەبەرهێنەرانی بوارەکەو ئەو بودجەیەشی بۆسێکتەری کشتوکاڵ کەئاسایشی خۆراکی پێوەبەندە.

  ساڵانە کە تەرخاندەکرێت هەرگیز ناتوانرێت کشتوکاڵی لەو پوکانەوەی تێیکەوتوە پێ ڕزگاربکرێ و بەرەو بوژانەوەو گەشەکردنی ببات.

  وە لەلایەن کەسانی شارەزاو ئەکادیمیانی بوارەکەوە چەندین ڕاپۆرت وڕاسپاردەو پلانی زانستی دراوەتە بەرپرسانی پەیوەندیدار بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەوان دەڵێی نەبایان دیوە نەباران.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك