بیبه‌رى تون بخۆن تا له‌م نه‌خۆشیانه‌ به‌دوربن

بیبه‌رى تون بخۆن تا له‌م نه‌خۆشیانه‌ به‌دوربن

1359 خوێندراوەتەوە

توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان باس له‌ چه‌ندان سوودى سه‌رسوڕهێنه‌رى خواردنى بیبه‌رى تون ده‌كه‌ن بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، سوودو كاریگه‌رییه‌كانى بیبه‌رى تون به‌ جۆرێكه‌ كه‌ مایه‌ى سه‌رسوڕمان‌و هه‌م مایه‌ى گرنگیدانه‌ به‌ خواردنى ئه‌م سه‌وزه‌ سوود به‌خشه‌.

 

،،

له‌م به‌دواداچونه‌ ته‌ندروستییه‌ی دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین، 19 سوودی ڕاسته‌وخۆی بیبه‌ری توون له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ پێتان ئاشنا ده‌كه‌ین.

 

 

 توێژینه‌وه‌ زانستى‌و سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان به‌مجۆره‌ باس له‌ خواردنى سووده‌كانى بیبه‌رى توون ده‌كه‌ن:

 1- هاوکاری سوتاندنی وزە دەکات: له کاتی خواردنی لە %٨ی وزەی لەش دەسوتێنێت ، ئەمەش وادەکات لە کاتی خواردنیدا ئارەق بکەینەوه‌و لەشمان گەرم ببێت.

 

 

 2- ته‌ندروستی دڵ دەپاریزێت: لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن.

 

 

 3- ئازار کەمدەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک.

 

 

 

 

 4- تەمەن درێژ دەکات: توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرایکردووە ئەوکەسانەی بە بەردەوەمی بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی%۱٤کەمدەکات.

 

 5- دڵ خۆشتدەکات: بەهۆی ئەوەی یارمه‌تى مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵخۆشی دەربدات، له خەمۆکی و بێزاری دورمان دەخاتەوە.

 

 

 

 

 6- لە شێرپەنجە دەمان پارێزێت: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات كه‌ لەناو خوێن دروستدەبێت و سودێکی زۆری لە ڕێگریکردن له‌ نەخۆشییە کوشندەیە دەبێت.

 

 7- گەدە بەهێز دەکات: لە تازەترین توێژینەوەکاندا ده‌رکەوتووە، خواردنە توونەکانى وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن‌و ناهێڵن توشی برینداربوون و تێکچونی گەدە ببین.

 

 

 

 

 8- بیبەری تون دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و لە چەوری زیادە ڕزگارت دەکات.

 9- دەبێتەهۆی دووربوونمان لەنەخۆشیەکانی دڵ و خوێن بەرەکان لە ڕەقبوون دەپارێزێت.

 

 10- دەورانی خوێن ئاسان دەکات‌و لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەمانپارێزێت.

 

 11- بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە بەسوودە، شەکری ناوخوێن هاوسەنگ دەکات‌و ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

 

 12-کرداری هەرس کردن خێرادەکات ولەحاڵەتی قەبزی دەمانپارێزێ.

 

،،
زیاتر له‌ ڤیتامینێك له‌نێو ئه‌م خۆراكه‌دا(بیبه‌ری توون) هه‌یه‌، كه‌ سوود به‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

 

 

 13- ئێش وئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە بۆ توشبوانی ڕۆماتیزمه‌ بەسوودە.

 

14- بۆسەرئێشە سودی هەیەو ئازارکەم دەکاتەوە.

 

 15- ئێش وئازاری( ددان)کەمدەکاتەوە بەشێوازێک پارچەیەک بیبەری تون تەڕبێت یان وشک ئەخرێتە سەرئەو(دانە)یان پوکی نەخۆس وئازارەکەی کەم دەکاتەوە.

 

 

 

 

 16- بۆ ئەو کەسانەی کەکێشەی (پرۆسات)یان هەیە زۆر بەسودەو ناهێڵێت زیاد بکات.

 

 17- ڤیتامینەکانی( B وC) تێدایەو دەوڵەمەندە بەمادەی(مەگنیسیۆم وئاسن وپۆتاسیۆم).

 

 

 

 

 18- بۆلەناوبردنی بەکتریاو کرمی ناوگەدەو ڕێخۆڵەکان و دوانزەگرێ زۆربەسودە.

  19- دەوڵەمەندە بەماددەی( بیتاکارۆتین) کە ڤیتامین (A) بۆ جەستە دابیندەکات.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك