کەرکوک ،وپارێزگارو دەسەڵاتەکانی

کەرکوک ،وپارێزگارو دەسەڵاتەکانی

284 خوێندراوەتەوە

لەدوای (۱٦)ی ئۆکتۆبەری ساڵی (۲۰۱۷) ولەدەستدانی نیوەی خاک وخەڵکی کوردستان بەکەرکوکی دڵ وقودسی کوردستانیشەوە ، ئیتر ململانێیەکی نالۆژیکی وناشەریفانە دەستی پێکرد لەسەردانانی پارێزگارێکی کورد بۆکەرکوک لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان ، کەهەموو ئاستەکانی گرتەوە .

،،

پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی یه‌كێتییه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ش سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌و شاره‌ ده‌زانن، به‌ڵام به‌شێكیان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشاری سیاسی، دان به‌و ڕاستییه‌دا نانێن.

 

 بەبڕوای من گەرکوردێک بکرێتەپارێزگارو وەک پشکی حیزبیش وەربگیرێت ، ئەوابەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانیە لەبەردوو هۆکار یەکەم هەموان بەپارتیشەوە ئەوەدەزانن کەیەکێتی لەوشارەدا جەماوەریترەو لەدواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەکۆی (۱۲)کورسی کەبەرکەوتەی پارێزگاکەیە یەکێتی بوەخاوەنی (٦)کورسی واتا نیوەی کورسیەکانی کەرکوک.

  بەڵام چەند پرسیارێک لێرەدا خۆی قوتدەکاتەوەو پێویستیان بەوەڵامی جدییە، ئیترنازانم پارتی ویەکێتی شەن وکەوی پرسیاروئەگەرەکانیان کردوە، یان لەم بابەتەشدا وەک هەموو ڕوداووپێشهاتەکانی تر بێ پلان وبێ پیلانن.

 

 

 

 پرسیار ئەوەیە ؛ ئایاکەشارەکەبەتەواوی وپێش شانزەی ئۆکتۆبەرکەئیدارەکەی لەلایەن کوردەوەبەڕێوەدەبرابەپارێزگارو زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیشەوە چی بۆکەرکوک کرا ؟

و سەدی چەندی ماددەی (۱٤۰)ی دەستوری عێراق جێبەجێکراوە ؟

ئایا لەئێستادا کورد لەوشارەدا چ دەسەڵاتێکی سیاسی وسەربازی هەیە ؟

و بەهێزی ولاوازییەکەی بەبەراورد بەپێش (۱٦)ی ئۆکتۆبەر چەندەوچۆنە ؟

 

 

 

ئایایەکێتی وپارتی ساڵ ونیوێک زیاترە ململانێیانەو ڕێکنەکەوتوون لەسەردانانی پارێزگارێک بۆکەرکوک ، ئەوەیان زانیوە کەمترلەو ماوەیەی ماوە کە هەڵبژاردن بکرێت بۆئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەکەرکوکیشەوە ؟

تۆبڵێیت گەرپارێزگارێکی کورد بۆشارەکە دابنرێت بتوانێت ئەوکارەنایاساییانەی لەدوای (۱٦)ئۆکتۆبەرکراون لەسنوری پارێزگاکە هەڵیانبوەشێنێتەوەوڕاستیان بکاتەوە ؟

ئایالەلایەن حکومەتی ناوەندو لایەنەپەیوەندیدارەکانیەوە تاچەند هاوکار ویاریدەدەری ئەوپارێزگارەکوردە دەبن لەکاروبارەکانیداو هەڵوەشاندنەوەی ئەوبڕیارەنایاساییانەی دەرکراون وگەڕاندنەوەی ئەوبەڕێوەبەرەکوردانەی کەلەسەرکارەکانیان دورخراونەتەوەولادراون ؟

 

 

 

 پرسیارگەلی تری تایبەت زۆرن بەڵام ئێمەتەنها ئاماژەمان بەهەندێکیان داوە ، بۆیە بمانەوێت ونەمانەوێت ، پێمانخۆشبێت یان نا دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لەم هەلومەرجەی ئێستادا گەر کوردێکی سۆپەرمان ئاساش بێت ڕایکردنی کارەکانی بەسانایی نزیکەلە ئەستەم و ڕووبەڕووی دنیایەک چەندوچون دەبێتەوەو زاڵبونیش بەسەریاندا ئاسان نیە.

 بۆیەخوازیارم بەزوویی پارێزگارێکی کورد بۆشارەکەدابنرێت ،و هیوادارم بەدەمەوەهاتنی پارتیش بۆدیاریکردن ودانانی پارێزگاری شارەکە تەنهاوتەنها لەبەر خاتری زووپێکهێنانی حکومەتی هەرێم و چوونەژێرباری یەکێتی نەبێت وبەس بۆبەشداریکردنیان.

 

 خوازیاریشم لەنوێنەرانی کورد لەبەغداد هاوکاروپشتیوانی ڕایکردنی کاروبارەکانی پارێزگاری نوێی کەرکوک بن وهێندە بیرتەسکانەوحیزبیانە بیرلە ئایندەی ئەوشارەو خەڵکەستەمدیدەکەی نەکەنەوەو چیدیکە خاک وخەڵکەکەی نەکەنە قوربانی ململانێ حیزبیەکانی خۆیان ، چونکە کەرکوک خوێن لەجەستەی دەچۆڕێت و خەڵکەکەشی بەتەواوی نائومێددەکەن.

  لەکۆتاییدا پێویستە ئەوڕاستیەبڵێین کەلەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە تاکو نەمانی دەسەڵاتی کوردی لەوپارێزگایەدا کورد نەتوانیبوی ئیدارەیەکی سەرکەوتوی شارەکەبکات.

،،

له‌كه‌ركوك ، كورد پێویستی به‌یه‌ك ریزی و ئاشته‌وای سیاسی نێوان حزبه‌ كوردستانیه‌كان هه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌نه‌یارانی كورد و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.

 

  و نەپلانیان هەبوو بۆئایندەی شارەکەو ڕێگەخۆشکردن بۆژیانێکی پێکەوەیی لەنێوان پێکهاتەجیاوازەکانی پارێزگاکە تاکو لانی کەم سۆزێکی ڕاستەقینەیان لەزیهینیاندا بەرامبەر بەکوردو ئیدارەی کوردی بچەسپایەو بونایەتە هاوکارێکی باشی نەتەوەی کورد.

 ماوەتەوەبوترێت کورد بۆکەرکوک وناوچەدابڕێنراوەکان پێویستی بەکوردبون ، یەکڕیزی ، تەبایی و پێکەوەژیانی ڕاستەقینەیە ، نەک حیزبایەتی ، جودایی ، ململانێی ناشەریفانەو چاڵ هەڵکەندن وپاشقولگرتن لەیەکدی . ــ عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ......... ۳-۷-۲۰۱۹ زاینی .