ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی عێراق بۆسەرفەری حەج بەرز دەبێتەوە بۆ ٥٠ هەزار کەسو لەو زیادەیەش ڕێژەیەكی بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئاینی بە " دیبلۆماتک مەگەزین"ی ڕاگەیاند كە عێراق ئەو ڕێژەیە وەکوخۆی ساڵانە ئاشکرا ناكات.
،،
ڕێژهی ئهو حاجیانهی دهیانهوێت سهفهری حهج بكهن، نزیكهی دوو ههزاری حاجی زیاتره لهساڵی ڕابردوو كهبهشێك لهو حاجیانه پهرلهمانتارن و كهسانی حكومین.
مەریوان نەقشبەندی وتی:" نزیکی ٣٠٠٠ کەس لە دەرەوەی تیرو پشکو ڕێکارە یاسایەکان دەچنە حەج، ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ ئەندام پەڕلەمانی عێراق داوای سەفەری حەجیان کردووە.
بۆیە من زۆر تەرکیز ناخەمە ژمارەکانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان بۆئەمساڵ نزیکەی شەش هەزارو شەشسەدو هەشتا كەس سەفەری حەج دەکەن، کە ئەمە بەراورد بەساڵانی ڕابوردو هەزارو هەشتەدو هەشتاحاجی لەساڵانی ڕابوردو زیاترە.

ئەم زیادەیەش لەسەر ئەو پشکەیە کە حکومەتی سعودیە بەڵێنی بە عادل عەبدولمەهدی دابوو، بۆیە ئەو ڕێژە زیادەیە بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە".
سەبارەت بە وادەی ڕۆیشتنی حاجیان و دەستپێکردنی ڕۆیشتن بۆ عەرەبستانی سعودیە، مەریوان نەقشبەندی وتی:" حاجیانی عێراق بەگشتیو حاجیانی هەرێمی کوردستان بەفڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی سەفەردەکەن.

واتە بابەتی دانانی گەشتەکان هەمووی پەیوەندی هەیە بە دەستەی فڕۆکەوانی عێراقەوە، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات".
مەریوان نەقشبەندی باسیلەوەشکرد کە حاجیانی هەرێمی کوردستانی هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواو کردوەو لەماوەی ١٥ ڕۆژدا هەموو حاجیانی هەرێمی كوردستان دەگەنە عەرەبستانی سعودیە.
،،
حكومهتی ههرێمی كوردستان، ههموو ئامادهكارییهكی لهوڵاتی بهرامبهر تهواوو كردووه، بۆ ئهوهی حاجیانی كوردستان ههموو خزمهتگوزارییهكنیان بۆ دابین بكرێت و كۆمپانیاكانیش پێویسته پابهندی ڕێنماییهكان بن.
سەبارەت بە پرسی شوێنی حەوانەوەی حاجیان لە سعودیە، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئاینی دەڵێت: بۆشوێنو حەوانەوە، هەرلە دەستپێکدا لیژنەیەک لەوەزارەتی ئەوقاف چوون بۆ ئامادەکرەنی ڕێوشوێن بۆحاجیانو جێگەکانیان گرتوەو هیچ ئیشکالیەتێک لەو بابەتەدا نییەوئەوکۆمپانیانانەی کە حاجیان دەبەن، ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری گشتی بەڕێوبەرایەتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستاندا دەبنو جیا لەوەش لیژەنەیەک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش تایبەت بۆ چاودێریکردنی پرۆسەكە ئامادەكراون".