بۆچى جه‌مال عه‌بدولناسر له‌ ئیخوان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌؟

بۆچى جه‌مال عه‌بدولناسر له‌ ئیخوان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌؟

453 خوێندراوەتەوە

 لە میسر مێژووی سەر هەڵدانی گروپە چەكدارییە ئیسلامییەكان هاوكاتە لەگەڵ دامەزراندنی ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمیندا لە ساڵی ١٩٢٧، كە ئەو ڕێكخراوە ساڵی ١٩٣٤-١٩٣٦ گروپی چەكداری نهێنی دروستكرد كە ئەركیان كردنە ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا و هێزە ئەمنییەكان و سوپای پادشای میسر بوو، سەركردەی ئەوباڵە سەربازیەی ئیخوان جەمال عه‌بدولناسر بوو كە دواتر بوو بە سەرۆككۆماری میسر.

 

،،

جه‌مال عه‌بدوالناسر یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامه‌ دڵسۆز و چالاكه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی حسن بنا، به‌ڵام دواتر به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن  بناوه‌ خیانه‌تی لێكراوه‌، گۆڕانكاری به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ناسردا هات.

 

 

 عقیل دەمرداش یەكێك لە سەركردەكانی نزیك لە ئیخوان لە كتێبی( الان اتكلم) دەڵێت:" عه‌بدولناسر گەنجێكی چالاكی ئیخوانی بوو و یەكێك لەدیارترین ئەوكەسانە بوو حەسەن بەننا پشتی پێدەبەست.

 

 بەڵام دوای ئەوەی ساڵی ١٩٣٨ لە فەرماندەی باڵی سەربازی ئیخوان لادراو وعه‌بدولڕه‌حمان سندی خرایە جێگەی، جه‌مال عه‌بدولناسر زۆر گوێی بە بڕیارەكانی ئیمام حەسەن بەننا نەدەداو پێیوابوو خیانەتی لێكراوە.

 

 

 

 

  بەڵام بەردەوامبوو، وەك سەركردەیەكی چالاكی ئیخوان لەناو سوپادا مایەوە. ئەو گرروپە چەكدارییەی ئیخوان ساڵی ١٩٤٨ پلانی تیرۆركردنی مه‌حمود نەقراشی سەرۆكوەزیرانی میسریان داڕشت‌و بە هۆی ئەوەی نەقراشی باشا لە ١٩٤٨/٩/٨ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەو قەدەغەكردەكردنی ڕێكخراوی ئیخوانی دەركرد.

 

 دوای ٢٠ ڕۆژ لەو بڕیارە لە ١٩٤٨/٩/٢٨ یەكێك لەئەندامانی ئەو گروپە بەناوی عه‌بدولمه‌جید ئەحمەد حه‌سن لە ناو بارەگای ئەنجومەنی وەزیراندا مەحمود نەقراشی تیرۆركرد.

 

 

  لە بەرامبەردا بەریتانیەكان و دەسەڵاتی مەلەكی میسر وەك تۆڵە كردنەوە لەدوای چوارمانگ لە تیرۆر كردنی نەقراشی باشا شەوی ١٩٤٩/٢/١٢ حه‌سه‌ن بەننای ڕابەرو دامەزرێنەری ئیخوانیان تیرۆر كرد.

 

 بەڵام لە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی مەلەكی لە میسر لەسەر دەستی جەمال عه‌بدولناسر و هاوڕێكانی، جەمال عه‌بدولناسر لە ئیخوان هەڵگەڕایەوەو بڕیاری قەدەغەكردنی كۆمەڵەكەی دەركرد، بەو هۆیەوە ئیخوان پشت بەست بە فەتواكانی سەید قوتب دەستی كرده‌وە بە چالاكی چەكداری دژی سوپا و دەسەڵاتی عه‌بدولناسر.

 

 

 

 

 دواتر لە ساڵی ١٩٦٦ لە دوای لە سێدارەدانی سەید قوتب، ئیخوان باڵی چەكداری ڕێكخراوەكەی هەڵوەشاندەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەو گروپە چەكدارییە كە دیارترینیان ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی ئێستای قاعیدە بوو ڕێكخراوی جیهادی ( الجماعە الاسلامیە) دامەزراندو چەندین كردەوەی چەكداری تیرۆرستیان ئەنجامدا.

  كە دیارترینیان تیرۆركردنی ئەنوەر ساداتی سەرۆك كۆماری میسرو تەقینەوە خۆكوژەیەكانی ساڵانی نەوەدەكان بوو كە بەهۆیە سەدان هاوڵاتی میسرو گەشتیاری بیانی كوژران، كە دواتر ئەو كۆمەڵەیە بەیعەتیان بە ڕێكخراوی قاعیدە دا.

 

،،

ژماره‌یه‌كی زۆر گروپی توندڕه‌و و تیرۆرستی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خۆیان ناساندووه‌ له‌میسڕ، و چالاكی چه‌كداری ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ساڵی2013، كه‌ ئیخوان موسلیمین له‌مسر قه‌ده‌غه‌ كرا.

 

 

 قۆناغی فراوانبوونی گروپ و ڕێكخراوە جیهادی و تیرۆرستی و جیهادییەكان لە میسر دەگەڕێتەوە بۆ دوای بەهاری عەرەبی بە تایبەتر دوای لادانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لەدەسەڵات، لەساڵی ٢٠١٣ ڕێكخراوی بیت المقدس كە دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتی بەداعشداو ولایەتی سینای داعشیان لە میسر ڕاگەیاند.

 

  كە ئێستا بەهێزترین ڕێكخراوی تیرۆرستیە لە میسر لە ٥ ساڵی ڕابردودا زیاتر لە ٦٤٣ هێرشی چەكداری و خۆكوژی و تەقینەوەیان لە تەواوی شارەكانی میسر ئەنجامداوە و ١٢٠٠ ئەفسەر و سەرباز و ئەندامانی هێزە ئەمنیەكانی میسریان كوشتووە.

 

 جگە لە داعش زیاتر لە ١٩ گروپ و ڕێكخراوی جیهادی لە میسر خۆیان ڕاگەیاندووە كە دیارترینیان( قاعیدە- حركە الحسم- اجناد مصر- ارابگون-گلائع الحسم- توحید والجهاد - أنصار الجهاد- خلایا الاخوان-أنصار الشریعه‌ فى ارچ الكنانه‌) كە ئەم ڕێكخراوانە هاوشێوەی داعش سەدان هێرشیان بۆسەر سوپاو دەزگا ئەمنیەكانی میسر و باڵوێزخانە و هاوڵاتی و گەشتیارانی ئەنجامداوە

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی