ململانێی باڵەكان لەسەر دەستگرتن بەسەر دڵی یەكێتیدا

كێ‌ دەبێتە فەرماندەی هێزەكانی حەفتا

ململانێی باڵەكان لەسەر دەستگرتن بەسەر دڵی یەكێتیدا

2722 خوێندراوەتەوە

دوای كاندیدكردنی شێخ جەعفەر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، پۆستەكەی لە فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا بە چۆڵی ماوەتەوە.

ئەو پۆستەی ساڵانێكه ماڵی مام جەلال دەیانەوێت ببەبێ‌ كێشە بیگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ئێستا باشترین هەلیان دەسكەوتووە بۆ ئەو كارە.

هەندێك پێیان وایە هەر لە بنەرەتەوە هاندانی شێخ جەعفەر كە خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید بكات بۆ ئەوەبووە ئاوی بكەنە ژێر لەو پۆستە هەستیارە دوری بخەنەوە كە بەدڵی یەكێتی دادەنرێت و سەرپەرشتی 70% ی هێزی پێشمەرگەی یەكێتی دەكات.

،،

دوای كاندیدكردنی شێخ جەعفەر بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم، پۆستەكەی لە فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا بە چۆڵی ماوەتەوە.ئەو پۆستەی ساڵانێكه ماڵی مام جەلال دەیانەوێت ببەبێ‌ كێشە بیگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، ئێستا باشترین هەلیان دەسكەوتووە بۆ ئەو كارە.

هەرچەندە بەڕواڵەت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هێزیی نیزامی حكومین و لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە رێكخراون،بەڵام هەتا ئێستا پارتی و یەكێتی وەكو حیزب خاوەندارێتی هێزی پێشمەرگە دەكەن و لە چوارچێوەی هێزەكانی حەفتاو هەشتا و لیواكانی دیكە بەڕێوەیان دەبەن.

یەكێتی و پارتی تا ئێستا نایانەوێت دەستبەرداری هێزە سەربازیەكانیان ببن و بەشێكی گەورەی هەژمونیان لە كوردستاندا بەستۆتەوە بە كۆنترۆڵكردنی هێزی پێشمەرگەوە لە دەستی خۆیاندا. هەتا ئیستاشی لەگەڵدا بێت هێزی پێشمەرگە ئینتیمایەكی حیزبی هەیە و لە ململانێ و كێشە ناوخۆیەكاندا وەك ئۆردوی حیزب بەكاردەهێنرێن.

،،

هەندێك پێیان وایە هەر لە بنەرەتەوە هاندانی شێخ جەعفەر كە خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید بكات بۆ ئەوەبووە ئاوی بكەنە ژێر لەو پۆستە هەستیارە دوری بخەنەوە كە بەدڵی یەكێتی دادەنرێت و سەرپەرشتی 70% ی هێزی پێشمەرگەی یەكێتی دەكات.

لە دوای دوركەوتنەوەی شێخ جەعفەر ململانێی باڵ و سەركردەكانی یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە گەرمە.

شێخ جەعفەر كە بە كەسێكی نزیك لە ناوەندی بڕیاری كۆن و جێگرانی سكرتێری گشتی دادەنرا، لە ئێستادا ئەو باڵە خواستی ئەوەیان هەیە كە هەرخۆیان جێگەكەی پڕبكەنەوە و كاندیدیشیان بۆ ئەو پۆستە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسییە.

بەڵام پێناچێت ئەم جارە كارەكە هەروا ئاسان بێت چونكە ماڵی مام جەلا پۆستەكە بەمافی خۆیان دەزانن و ساڵانێكە لە بیری ئەوەدان دەست بەسەر ئەو جومگە هەستیارەی یەكێتی بگرنەوە.

،،

جێگرانی سكرتێری گشتی دادەنرا، لە ئێستادا ئەو باڵە خواستی ئەوەیان هەیە كە هەرخۆیان جێگەكەی پڕبكەنەوە و كاندیدیشیان بۆ ئەو پۆستە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسییە.

بەتایبەتی كە لەدیاریكردنی وەزیرەكاندا خۆیان بە مەغدور دەزانن و پێیان وایە جێگرانی سكرتێر زیاد لە پێویست پۆستكانی یەكێتیان بردووە.

لەمڕوەوە ناوی زیاد لە كەسێك بۆ ئەو پۆستە دەهێنرێت.

یەكەمیان بریتییە لە لاهور شێخ جەنگی كە لە هەفتەی رابردودا لەگەڵ ئەفسەرەكانی هێزی حەفتا كۆبوەوە و رایگەیاند كە پێویستە رێزی ماندوبونی تێكۆشەرەكان بگیریت بەڵام كارەكان بدرێتە دەست گەنجەكان.

،،

لەناو ماڵی تاڵەبانی خواستێك هەیە بۆ ئەوەی لاهور تاڵەبانی وەك كەسێكی ئەمنی و سەربازی خۆی پۆستەكە بەڕێوەبەرێت، بەڵام باس لەوە دەكرێت لاهور تاڵەبانی خۆی كاندیدێكی دیكەی هەیە بۆ ئەو پۆستە كە لەسەر ماڵی مام حسابە و چاوی لە پاداشت و پلەبەرزكردنەوەیە. ئەویش وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە.

بە پێی هەندێ‌ زانیاریی وەستا رەسوڵ زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، ئەگەر لاهور تاڵەبانی خۆی وەرینەگرێت.

،،

بە پێی هەندێ‌ زانیاریی وەستا رەسوڵ زۆرترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، ئەگەر لاهور تاڵەبانی خۆی وەرینەگرێت.

هەرچەندە مستەفا چاو رەش ئەندامی مەكتەبی سیاسی چاوی لە وەرگرتنی پۆستەكەیە و كەسێكی نزیكی ماڵی تالەبانیشە، بەڵام پێدەچێت چانسی وەستا رەسوڵ زیاتر بێت، بەهۆی نزیكی لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك