ئەرکەکەی بارزانی کوڕ قورس دەبێت

ئەرکەکەی بارزانی کوڕ قورس دەبێت

221 خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لایان وایە ئەو زۆرینە پەرلەمانییەی کەپارتی هەیەتی چوارساڵی داهاتوو دەکاتە شامی شەریف بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەندێک لەئاڵنگاریەکانی بەردەم مەسرور کردنەوەیان مەحاڵە.

 

،،

كابینه‌ی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌ی پێكهێنراوه‌، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی وه‌ك نێچیرڤان بارزانی پێناچێت باوه‌ڕێ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ و بڕیاری هاوبه‌ش هه‌بێت.

 

لەو ئاڵنگاریانەی لەبەردەم سەرۆکی نوێ حکومەتدایە:


یەکەم: مەسرور بارزانی بەحوکمی کارکردنی لەبواری ئەمنیدا کەسێکی توندەو بواری دبلۆماسییەتی زۆر کەمترە لە نێچیرڤان بارزانی، ئەوەش چەکێکی دوو سەر دەبێت لەلایەکەوە دەتوانێت ئەوەی دەیەوێت بەبێ گەڕانەوە بۆ هاوبەشەکانی جێبەجێی بکات.

 

 

 

  ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی ئەو رێککەوتنەی حکومەتی لەسەر بنیادنراوە، چونکە دووبارەبوونەوەی رێگری لەوەزیرەکانی یەکێک لەهاوپەیمانەکانی، کە ئەگەر رووبدات وەک جاری پێشوو بەکشوماتی تێپەڕنابێت.

دووەم: دروشمی چاکسازی و بنبەبڕکردنی گەندەڵی، (کە لەیەکەم گوتاریدا بە ئەولەویەتی خۆی ناودێری کرد) ئەگەر بەشێلگیری ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەکات دەبێتە هۆی زیادبوونی ناڕەزایەتی کادیرانی خوارەوەو دەنگدەرانی حزبەکەی و جێبەجێکردنیشی دەبێتە هۆی ناڕەزایی مافیاکانی نەوت و ئەو بەرپرسانەی نێو پارتی و یەکێتی و گۆڕان کەسەرقاڵی بازرگانی نەوت و دەرمان و خانووبەرەن و لەژێر ناو و دروشم و بەرنامەی جیاوازدا دژی دەوەستننەوە.

 

،،

ئاسان نییه‌، نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌بێت ته‌واووی جومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی ئامۆزه‌كه‌ی بكات و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ململانێ له‌نێوان ئامۆزاكاندا دروست ده‌كات.

 

 

سێیەم: ململانێی نوێنەرانی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەت لەگەڵ یەکتریداو گوشاری حزبەکانی خۆشیان لەدەرەوە، لەبنەڕەتدا نوێنەرانی یەکێتی و گۆڕان بەگشتی و تارادەیەکیش بەربژێرەکانی پارتی تەوافوقی حزبەکانیان بەدەستنەهێناوە ئەمە لەلایەک و کێبڕکێی باڵی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی حکومەتدا بەتایبەت کە لەرەتکردنەوەی دوو لەدیارترین دڵخوازەکانی سەرۆکی هەرێمدا خۆی بینیەوە.

 

 

 

  پێشبینی ململانێیەکی سەخت دەخاتەڕوو، کەزاڵبوون بەسەریدا سانا نابێت چونکە نێچیرڤان بارزانی بەحوکمی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی کەبیست ساڵە دۆستەکانی لەنێو هەموو جومگەکانی حکومدان و رادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەو مانایە نایەت دەستبەرداری حکومەت و بەڕێوەبردنی دەبێت.

 

چوارەم: زەحمەتی باشترکردنی بژێوی هاونیشتمانیان بەتایبەت چینی ناوەندی کەئومێدێکی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە بۆ باشترکردنی بژێویان، بەڵام قەرزە زۆرەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و پابەندێتی بەرێککەوتناممەی پێشووی نەوتی تورکیاو هەرێمی کوردستان و کێشە کەڵکەبوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبواری ناوچە جێناکۆکەکان و نەوت و داهاتەکان وادەکات ئاسان نەبێت مووچە رێکبخرێتەوەو خزمەتگوزاریەکان وەک کابینەکانی پێشووی بارزانی ئامۆزای بەکاربخات کەئەوەش گرێیەکی دیکەیە هەموو هەوڵێکی بۆ دەخاتەگەڕ.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك