دەرچووانی 12ی ئامادەیی بەمجۆرە لە زانكۆو پەیمانگاكان وەردەگیرێن

دەرچووانی 12ی ئامادەیی بەمجۆرە لە زانكۆو پەیمانگاكان وەردەگیرێن

889 خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا، مەرج‌و رێنماییەكانی وەرگرتنی لەزانكۆو پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 بڵاو كردەوەو بەپێی ڕێبەری وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگاكان، ئەمساڵ لە وەرگرتنی قوتابی لەسەرجەم كۆلێژو فاكەڵتی‌و بەشەكاندا، سیستمی كریدیت پەیڕەو دەكرێت.

 

،،

بۆ وه‌رگرتن له‌ هه‌ندێك له‌به‌شه‌كان، خوێندكاری ده‌رچووی پۆلی 12 ده‌توانێت، به‌شێك له‌ نمره‌كانی پۆلی 12 هه‌ژمار بكات و به‌شێكی دیكه‌یان هه‌ژمار نه‌كات.

 

بەپێی ڕێنمایی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەرگرتن لە هەموو بەشەكانی زانكۆو پەیمانگاكان بە شێوازی قبوڵ مەركەزی دەبێت، سیستمی " كریدیت" وحدات.

  بۆ هەموو بەش‌و كۆلێژەكان پەیڕەو دەكرێت‌و دەرچوانی پۆلی دوازدەی زانستیش بۆ وەرگرتن لە كۆلێژو بەشەكانی ( كۆمەڵەی پزیشكی – ئەندازیاری – زانست) دەتوانن تەنها نمرەی وانە پەیوەندیدارەكان ( فیزیا – كیمیا – بیركاری – زیندەوەرزانی – ئینگلیزی) هەژمار بكەن‌و هەژماركردنی وانەكانی كوردی‌و عەرەبی ئارەزوومەندانە دەبێت.

 

 

 

لە ڕێبەری وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی دوازدەی ئادەیی ئەم، ئە زانیاری‌و ڕێنماییانە ئاماژەیان پێدراوەو بڵاو كراونەتەوە:

- بە وێنەی ساڵی ڕابردوو، كەمترین كۆنمرەی پێشبڕكێی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەیانیان لە كۆلێژەكان %65 دەبێت‌و كەمترین كۆنمرەی وەرگرتن بۆ پەیمانگا لە %60 دەبێت.

- خوێندكار لە كۆلێژەكانی ئێوارانی زانكۆ حكومی‌و تایبەتەكان وەرناگیرێت‌و خوێندنی ئێواران تەنها بۆ پەیمانگاكان دەبێت، كەمترین كۆ نمرەش بۆ وەرگرتن لە پەیمانگا ناحكومییەكان لە %55 دەبێت

 

- ئەو قوتابیانەی بەهۆی كەمی كۆ نمرەكانیانەوە لە هیچ كۆلێژێك یان زانكۆیەك وەرناگیرێن، دەتوانن ساڵی ئاییندە دووبارە بچنە كێبركێوە بەپێی كۆنمرەی ساڵی دووەمی پێشكەشكردن، ئەم مافەشیان تەنها بۆ یەك ساڵ پێدەدرێت.

  واتە دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی لە هەردووبەشی زانستی‌و وێژەیی تەنها دوو ساڵ مافی پێشكەشكردیان هەیەو مافی پێشكەشكردنیش تەنها بۆ ئەو دەرچوانە دەبێت كە پێشتر لە هیچ زانكۆو پەیمانگایەكی حكومی‌و تایبەت وەرنەگیراون.

- ئەو قوتابییەی كە ساڵانی پێشتر فۆرمی پێشكەش كردبێت‌و لە یەكێك لە كۆلێژ یان فاكەڵتی یان پەیمانگایەك وەرگیرابێت، ئەگەر پەیوەندی كردبێت بە خوێندنەكەیەوە یاخود نا، ئەمساڵ مافی نابێت جارێكیتر داوای وەرگرتن پێشكەش بكات.

 

 

 

- مافی بەهەڵە پڕكردنەوە نامێنێت، ئەگەر قوتابی فۆرمی پێشكش كردو بەهۆی كەمی نمرەكەی‌و نەگونجانی هەڵبژاردنەكانیدا، ناوی لە هیچ كۆلێژێك یان پەیمانگایە دەرنەچوو، ناوەندی وەرگرتن بە ڕەچاوكردنی كۆنمرەی وەرگیراو، دابەشیان دەكات بەسەر ئەو كورسییە بەتاڵانەی كە لە كۆلێَژو پەیمانگاكاندا دەمێننەوە.

- ئەو قوتابیانەی كە دووبارە تاقیكرنەوەی چاككردنی تێكڕا ئەنجام دەدەن، مافی پێشكەشكردنیان نییە بەهیچ سیستمێكی وەرگرتن ( زانكۆ لاین – پارالێڵ – ئێواران)، دەبێت لە ساڵی داهاتوو دوای ئەوەی تاقیكردنەوەی داككردنی تێكڕای ئەنجام دا داواكاری وەرگرتن پێشكەش بكات.

،،

وه‌رگرتنی ئه‌مساڵی خوێندكاران له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان ته‌واو جیاواز تره‌ له‌ ساڵه‌كانی ڕابردوو، چونكه‌ ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت پسپۆڕێ تیادا به‌ده‌ست بهێنیت، په‌یوه‌سته‌ به‌یه‌ك به‌یه‌كی وانه‌كانته‌وه‌، به‌رزبوونی نمره‌یه‌ك له‌وانه‌یه‌كدا چه‌نسی گه‌یشتن به‌و به‌شه‌ زیاتر ده‌كات.

 

- دەرچووانی هەردوو پۆلی دوازدەی زانستی‌و وێژەیی ئەوانەی لە ساڵی 2018 – 2019 دەرچوون، دەتوانن ئەمساڵ داواكاری وەرگرتن پێشكەش بكەن، بەڵام ئەوانەی كە ساڵی ڕابردووتر دەرچوون‌و لە هیچ زانكۆو پەیمانگایەك وەرنەگیراوون، مافی پڕكردنەوەی فۆرم‌و وەرگرتنیان نییە.

- لە شێوازی وەرگرتنی ئەمساڵدا سیستمی كریدیت " وحدات) لە سەرجەم زانكۆ حكومی‌و تایبەتەكاندا پەیڕەو دەكرێت، واتە هەژماركردن بۆ وانە پەیوەنددارەكان پەیڕەو دەكرێت.

  واتە لە %70ی وەرگرتن لەسەر بنەمای كۆنمرەی پۆلی دوازدە دەبێت‌و %30ی وەرگرتن لەسەر وانەی پەیوەنددار دەبێت، بۆ نمونە وەرگرتن لە بەشی ماتماتیك لە سیستمی كریدیتدا لە وانەكانیتر زیاتری پێدەدرێت.

 

لینكی، ڕێبەری وەرگرتن لە زانكۆو پەیمانگاكان بۆ ساڵی 2019 - 2020

https://snnc.co/Files/Documents/renmay-wargrtn.pdf?fbclid=IwAR2Fh3zHrTe7tuM8AxYc8i0eZ2alW9W2bG71paTS6E2IEdtqnEGpT0TTDsk

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی