لە هەولێر كۆبونەوەیەكی نهێنی لە نێوان ئەمریكا و ئێران ئەنجامدراوە

كەناڵی i24 ی ئیسرائیلی:

لە هەولێر كۆبونەوەیەكی نهێنی لە نێوان ئەمریكا و ئێران ئەنجامدراوە

793 خوێندراوەتەوە


كەناڵی ئای 24 ی ئیسرائیلی بڵاوی كردۆتەوە كە لە 5 ی تەموزی رابردودا زنجیریەك وتوێژی نهێنی لە نێوان وەفدێكی ئێرانی بە سەرۆكایەتی حەسەن خومەینی، كوڕەزای خومەینی رابەڕی شۆڕشی ئێران و وەفدێكی دیبلۆماسی ئەمریكی لە یەكێك لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەكانی هەولێر بەڕێوەچووە.


وەفدەكەی ئێران پێكهاتون لە حەسەن ئەحمەد خومەینی و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق و چەند كەسێكی دیكە.


كەناڵەكە لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە و ئاكامەكەی هیچ زانیاریەكی بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام ئاماژەی رونی تێدایە كە هەرێمی كوردستان ناوبژیوانی یان  رۆڵی ئامادەكاریی بینیوە بۆ كۆبونەوەكە.


كەناڵە ئیسرائیلیەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە وەفدێكی سعودی لە هەمان ئوتێل بون، بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئوتێلێكی دیكە، لە پێناوی سەركەوتنی ئەو كۆبونەوەیەدا.


لەلایەكی دیكەوە، كەناڵە ئیسرائیلیەكە سەردانەكەی حەسەن خومەینی بۆ هەولێر بەستۆتەوە بە دەنگۆكانی گفتوگۆی نهێنی لە نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵات و ئێرانداو. ئاماژەی بەوە كردووە لە چەند هەفتەی رابردوو گفتوگۆی نهێنی لە نێوانی ئێران و حیزبە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رویداوە و حەسەن خومەینی وەفدێكی كوردەكانی رۆژهەڵاتی بینیوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمەڵە هەواڵی وتوێژی نێوان بەرپرسانی ئێرانی و حیزبە كوردیەكانی رۆژهڵاتی بڵاوكردۆتەوە لەژێر چاودێری رێكخراوێكی نەرویجیدا، بەڵام ئامادە نەبووە ناسنامەی رێكخراوە نەرویجیەكە و زانیاری زیاتر لەسەر وتوێژەكە بدات.