د.محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی
جگه‌ر یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی جه‌سته، ده‌كه‌وێته لای راستی خوار قه‌فه‌سه‌ی سنگه‌وه، كێشی جگه‌ر له‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوودا له پیاواندا (1.4 – 1.6) كگم، به‌ڵام له‌ژناندا (1.2 – 1.4) كگم.
،،
جگه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی مرۆڤ كه‌ڕۆڵی لهفلتهردانی چه‌وری و خۆێنی پیس و زیاده‌ی ناو له‌ش ده‌دات و لاشه‌ی مرۆڤ به پاكژی ده‌هێڵێته‌وه.
كۆمه‌ڵێك فرمانی گرنگی هه‌ن وه‌ك ده‌ردانی چه‌ندین ئه‌نزایم و ڤیتامین، دروستكردنی فاكته‌ره‌كانی خوێن مه‌یین، كۆكردنه‌وه‌ی شه‌كر، چه‌وری و پرۆتینه‌كان تاکو له‌كاتی پێویستدا بهكاربهێندرێنهوه. هه‌روه‌ها له‌ش رزگار ده‌كات له جۆره‌ها ژه‌هری مه‌ترسیدار.
هه‌وكردنی ڤایرۆسیی جگەر:
ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له جیهان هه‌یه، بریتییه له هه‌وكردنی جگه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه كه به ڤایرۆسی جگه‌ر ناسراوه و پێنج جۆری هه‌ن ( A.B.C.D.E ). ده‌كرێ كورتخایه‌ن و له‌ناكاو بێت له هه‌ندێ باردا( وه‌ك، ڤایرۆسی جۆری ئه‌ی و ئی) و درێژخایه‌ن بێت له هه‌ندێ باری دیکەدا ( وه‌ك، ڤایرۆسی جۆری بی و سی).
.jpg)
هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر- جۆری ئه‌ی (A):
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ڕێگای خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیسبوو به ڤایرۆسه‌كه‌وه تووش ده‌بیت. رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی بریتییه له (فیكۆ - ئۆراڵ) پیسایی بۆ ده‌م، واتا گه‌ر شتێك پیسایی و پاشه‌ڕۆی كه‌سی تووشبووی به‌ر بكه‌وێت له‌كاتی ده‌ستلێدان، یان بهركهوتنیدا ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌مجۆره له‌هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر ده‌بن، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌كیش پاش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌و ده‌توانن بۆ خه‌ڵكی دیکەی بگوازنه‌وه.
ڤایرۆسی (جۆری ئه‌ی) زیاتر تووشی منداڵان ده‌بێت و كاتییه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه و ده‌ڕوات. وا باشتره خۆمان له به‌كارهێنانی ده‌رمانی ناپێویست بپارێزین، چونكه ره‌نگه تووشی سستبوون و له‌كاركه‌وتنی جگه‌رمان بكات. پشوودان و خواردنه‌وه‌ی بڕێكی باش له شله‌مه‌نی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له خێرا باشتربوونه‌وه.

هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری ( جۆری بی ):
ئه‌م جۆره‌یان به جۆره مه‌ترسیداره‌كه‌ی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر ناسراوه‌و ده‌كرێ به‌شێوازی كتوپڕ ده‌ربكه‌وێت و له‌هه‌مانكاتدا ده‌گونجێ درێژخایه‌ن بێت و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی جگه‌ر له‌كار بخات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ڕێگای به‌ركه‌وتنی خوێن و شله‌كانی له‌شی كه‌سی تووشبوو ده‌گوازرێته‌وه، هه‌ربۆیه (به‌كارهێنانی ده‌رزی كه كه‌سی تووشبو به‌كاری هێنابێت، په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ تووشبودا، گواستنه‌وه‌ی خوێنی كه‌سی تووشبوو.
ده‌رزی تاتۆ و له‌ڕێگای دایكه‌وه بۆ كۆرپه ... هتد) واتا ههرڕێگایهك كه‌ببێته هۆی به‌ركه‌وتنی خوێن و شله‌كانی كه‌سی تووشبوو به كه‌سێكی دی ئه‌وا نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوازێته‌وه.
خۆشبه‌ختانه ئه‌م جۆره‌ش ڤاكسینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له زۆرێك له وڵاتاندا ڤاكسین دژی ڤایرۆسی جگه‌ری جۆری بی، به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی كوتانی ساڵانه و زۆربه‌ی منداڵان و گه‌وره‌ساڵان پێکوتە وه‌رده‌گرن.

هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری ( جۆری سی ):
لەوانەیە لە سەرەتاوە هیچ نیشانەیەكی نەبێت، یاخود نیشانەی گشتی و ناتایبەتمەندی هەبێت وەك بێهێزی و تا. دواتر دەبێتەهۆی زەردوویی و پاشان پەككەوتنی جگەر و ئەگەری تووشبوون بە شیرپەنجەی جگەر زۆر زیاددەكات.
ئەم جۆرەیان ئێستا چارەسەری بۆ پەیدابووە و تەنانەت هەندێك لە حاڵەتەكانیش بەتەواوی چاكدەكاتەوە ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێن و چارەسەر دەستپێبكەن. بەڵام تاكو ئێستا ڤاكسینێك نییە رێگا بگرێ لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.
گواستنەوەی ئەمجۆرە ڤایرۆسە بەم رێگایانە دەبێت: بەركەوتنی خوێنی كەسێكی تووشبوو بەم نەخۆشییە، لە رێگەی سێكسەوە و گواستنەوە لە دایك بۆ منداڵ.
،،
چه‌ندین نیشانه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ین هه‌وكردن لهجگهرماندا ڕویداوه، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین بۆ پشكنینی ورد بكه‌ین.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی به گشتی:
نیشانه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی ده‌گۆڕێت و مه‌رج نییه هه‌موو نیشانه‌كان ده‌ربكه‌ون.
-به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش (تا)
-بێتاقه‌تی و نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن
-سكچون، رشانه‌وه و ئازاری سك
-گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگێكی زه‌ردی تاریك
-زه‌ردوویی
- هه‌وكردنی جگه‌ری درێژخایه‌ن و له‌كاركه‌وتن و به‌مۆمبونی جگه‌ر ( له جۆری بی و سی ) دا ده‌رده‌كه‌وێت.
دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه:
جیا له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه تێكڕای جۆره‌كانی ڤایرۆسی جگه‌ر به‌هۆی پشكنینی خوێنه‌وه ده‌دۆزرێنه‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی جۆری ڤایرۆسه‌كه زۆر گرنگه، چونكه جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ی كه ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن رێڕه‌وی چارسه‌ر ده‌گۆڕێت و پێویستده‌كات ده‌رمانی تایبه‌ت به‌كاربهێنیت تاکو له مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی جگه‌ر به‌دووربیت، هه‌ر بۆیه سه‌ردانیكردنی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر گرنگه.

چاره‌سه‌ر:
وا باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت تا ڕێنمایی پێویستت پێ بدات و به‌دووربیت له هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر. هه‌رچه‌نده تا ئێستا ده‌رمانێكی تایبه‌ت به هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی بوونی نییه، بۆیه خۆپاراستن باشترین ڕێگایه تا تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بین و خۆشبه‌ختانه ڤاكسینی دژی تووشبوون به( جۆری ئه‌ی و جۆری بی) بوونی هه‌یه.
خۆپاراستن:
- وه‌رگرتنی ڤاكسین و كوتاوهكان له‌كاتی خۆیدا.
- به‌كارهێنانی ئاوی پاك و شوشتنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه.
- ده‌ستشوشتن پێش سه‌رئاو و دوای سه‌رئاو و گرنگیدانی زیاتر به پاكوخاوێنی.
- خۆپاراستن له به‌كارهێنانی ده‌رزی و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه دڵنیا نین له پاكوخاوێنییان.
- خۆپاراستن له سێكسی نادڵنیا و دووربوون لە سێكسكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوو
- كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوودا و له‌ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتندا رێنمایی پێویست له پزیشك و كه‌سانی شاره‌زا وه‌ربگیرێت.

ماوه‌ته‌وه بڵێیین ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر كه ئێستا له جیهان 400 ملیۆن كه‌س گیرۆده‌ی بوون و ساڵانه یه‌ك ملێون و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت له جیهان، نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی درمی گوازراوه‌ی ترسناكه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌ری توشبوون به گرفتی درێژخایه‌ن و په‌ككه‌وتن و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ری هه‌یه له كه‌سی توشبوو.
ڤایرۆسه‌كه له پێنج جۆری (A,B,C,D,E) پێكدێت كه دوو جۆری (B,C) جۆره هه‌ره مهترسیدارهكانیانه.
له كوردستان ئاماره‌كانی ساڵانی ڕابردوو كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌خه‌ن به‌جۆریك له‌ساڵی 2014 ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی جۆری بی (2016) حاڵه‌ت و جۆری سی (347) حاڵه‌ت بووه.

وه له ساڵی 2015 بووه به (767) و (174) حاڵه‌ت بۆ ڤایرۆسی جۆری بی و سی هه‌روه‌ها له شه‌ش مانگی 2016 دا (447) و (49) حاڵه‌تی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جۆری بی و سی تۆماركراوون.
تێبینی: ئه‌م زانیارییانه مه‌به‌ست لێییان هۆشیاركردنه‌وه و رۆشنبیری ته‌ندروستییه و نابێت بۆ چاره‌سه‌ر و جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی پزیشك به‌كاربهێندرێن.
د. محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی- پزیشکی پایەبڵندی نەشتەرگەری گشتی