تورکیا لە چاوەڕوانی سزاکانی ئەمەریکادا

تورکیا لە چاوەڕوانی سزاکانی ئەمەریکادا

433 خوێندراوەتەوە

 کۆژین سدیق

تورکیا ئەو وڵاتەی کە لەئێستادا زۆرترین قسەو باسی لەسەردەکرێت، لەلایەن یەکەم زلھێزی جیھان ئەویش ئەمریکایە، پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە تادێت بەرەو ناکۆکی زیاتر دەچی و پەرە دەسێنێت، تائەوڕادەیەی کە وابڕیارە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا ئەمەریکا زنجیرەیەک سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێ.

 

،،

سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندێكانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا دوای لاوازبوونی به‌ریتانیا دێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، و داننانی توركیا به‌بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین.

 

 لەدوای کۆتای جەنگی یەکەمی جیھان و لاوازبوونی پێگەی بەڕیتانیا وەک زلھێزێک لەناوچەکە سەرەتای پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە دەگەڕێتە بۆ ئەو کاتە، کاتێک تورکیای نوێ ھەوڵیدا پێگەی خۆی لای ڕۆژئاوا بەھێزبکات.

 دواتر لە ٢١ فرایر ١٩٤٧ باڵوێزی بەڕیتانیا یاداشتێکی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (مارشاڵ) کردو بەفەرمی مەلەفی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێشکەشی ئەمریکا کرا.

 پاشان تورکیا ھەنگاوی گەورەی بەدڵی ئەمریکانا، ئەویش ئەوەبوو لە ١٩٤٩⁄٣⁄٢٨ (عیسمەت ئینینۆ) پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروستکرد و دانی بەو وڵاتەدانا، پاشان لە قۆناغی جەنگی سارد تورکیا بە تەواوی لایەنگری ئەمریکابوو.

 

 

  کێشەکانی ئەم دوو وڵاتە چەندین وێستگەیان ھەیە لەوانە بەھۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ قوبرس ئەمریکا سزای کڕینی چەکی بەسەر تورکیا سەپاند، لەبەرامبەریشدا تورکیا بەکارھێنانی بنکەی ئەنجەرلیکی لە ئەمەریکا قەدەغەکرد.

 دواتر لە سەردەمی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمەریکا تورکیا دژی پرۆسەی ڕۆۆخاندنی ڕژێمی بەعس وەستاو ڕێگریکرد لە بەکارھێنانی بنکەی ئەنجەرلیک و خاکی وڵاتەکەی بۆ ھێرشکردنە سەر عێراق.

 وە لایەنێکی ناکۆکیەکانی ئەم دوو وڵاتە کێشەی سوریا و ھاوکاریکردنی گروپە کوردییەکانی سوریابوو کە تورکیا بە تیرۆرست و ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی ناویان دەبات و تورکیا بەتەواوی دژی سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا وەستایەوە تا ئەو ڕادەیەی تورکیا داوای کرد یان ئێمە ھەڵبژێرن یان یەپەگە.

 

 

 

 بەپێی گۆڤاری (فۆرین پۆلیس) ھۆکاری کێشەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە دەگەڕێتەوە بۆ چەند بابەتێکی سەرەکی لەوانە( پرسی کورد - نزیکبونەوەی ئەردۆگان لە ڕوسیا) بەڵام دەکرێ بڵێین لە ئێستادا کێشەی سەرەکی و جەوھەری ئێستای ئەنقەرەو واشنتن نزیکبونەوەی ئەنقەرەو مۆسکۆیە و کڕینی سیستمی بەرگری موشەک S400 کە ئەم خاڵانە بۆتە ھۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانیان و ئەمریکا و خودی ترامپ چەندینجار تورکیایان ئاگادارکردۆتەوە لە کڕینی ئەو سیستەمە موشەکیە، بەڵام ئەردۆگان گوێی بە ئاگادارکردنەوەکانی ئەمریکا نەداو سووربونی خۆی و وڵاتەکەی دوپاتکردەوە کە تورکیا پاشگەزنابێتەوە لە کڕینی، ئەو سیستمە.

 

 

 

 لەچەند ڕۆژی ڕابردوش تورکیا ڕایگەیاند چەندین کاروانی سیستمە ڕووسییەکە گەیشتۆتە تورکیاو دەستدەکەن بە جێگیرکردنی، واچاوەڕوان دەکرێت ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەبسەنێت و ئەمریکا کۆمەڵێک سزا بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنێ.

 ئەگەر لە ڕابردوو گوێمان لێبووبێت کە ئەمریکا زنجیرەیەک سزا ڕادەگەێنێت ھەموان خەیاڵمان بۆ ئێران دەچوو، بەڵام ئەم جارە وانییەو چاوەڕواندەکرێت ئەمەریکا زنجیرەیەک سزا ڕابگەێنێت، بەڵام ئەمجارە بۆسەر ئێران نا، بەڵکو بۆسەر تورکیای ھاوپەیمانی چەند ساڵەی کە ئێستا پەیوەندییەکانیان وای لێھاتووە.

 

،،

زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مریكا له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌، پاكێجه‌كانی سزادانی خۆی به‌سه‌ر توركیا جێبه‌جێ ده‌كات و پاساوه‌كه‌شی گوایه‌ ئه‌ردۆغان بڕیاری هه‌ڵه‌ی داوه‌.

 

 ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ ڕایگەیاند كەبەرپرسانی ئەمەریكا ڕایانگەیاندووە كە لەهەفتەی داهاتوەوە ئەمەریكا سزاكانی بۆ سەر توركیا دەستپێدەكات. ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندووە كە بۆ جێبەجێكردنی سزاكان پێوویستیان بەڕەزامەندی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هەیەو دەبێـت ڕەزامەندی لەسەر سزاكان دەرببڕێت .

 بەرپرسێكی ئەمەریكا ڕونیشیدەكاتەوە كە بەهۆی كڕینی سیستەمی ئێس 400 وە، ئەمریكا بڕیاریدا لەهەفتەی داهاتوەوە سزاكانی بۆ سەر توركیا دەست پێبكات، چونكە توركیا بژاردەیەكی هەڵەی گرتووەتە بەر.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك