پوختەی کتێبی " مەرگی ڕۆژئاوا " 

"مەرگی ڕۆژئاوا "

پوختەی کتێبی " مەرگی ڕۆژئاوا " 

779 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێڕانی یه‌حیا نه‌وزه‌ر

مەترسیدارترین کتێب بەناوی مەرگی ئەوروپا ی نوسەری ئەمریکی باتریک جیە بوکانن

بۆ ئەوەنەی نوسەرەکە ناناسن ، سیاسی و بیرمەندێکی ئەمریکی ناسراوە کاری ڕاوێژکاری بۆ سێ سەرۆکی ئەمریکی کردووە لە ژمارەیەک ڕۆژنامەی ئەمریکی گۆشەی بەردەوامی ھەبووە ، دامەزرێنەری سێ بەناوبەنگترین بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە دوو گەورە کەناڵی ئاسمانی ئەمریکی CNN. NBC

لەو کتێبانەی کە نوسیویەتی : 
- يوم الحساب 
- حالة طارئة
- عندما يصير الصواب خطيئة
- الخيانة العظمى 
والكتابان المشهوران جدا : 
- *محق منذ البداية* 
- *جمهورية ، لا إمبراطورية* 

،،

ڕێژەی منداڵ بوونی ژنی ئەوروپی دابەزیوە بۆ یەک منداڵ بۆ یەک ئافرەت کە لانیکەم پێویستە یەک ئافرەت و دوو منداڵی ببێت وەک،لایەنی کەمی قەرەبوکردنەوەی مردنی ئاسایی.

 
. .
.
لەو کتێبەی کە نەوی "مەرگی ڕۆژئاوا " و باسی کۆتایی ڕۆژئاوا دەکات

١_ مەرگی ئەخلاقی ، بەھۆی تێکشکانی ئەخلاقیەوە کە ھەموو بەھایەکی پەروەردەیی و خێزانی و ئەخلاقی تێکشکاوە 
٢_ مەرگی دیمۆغرافی و بایۆلۆجی ، دابەزینی ڕێژەی دانیشتوانی ئەوروپا بە مردنی ئاسایی

 

توشی پیربونێک بوون کە چارەسەری نیە مەگەر بە پێشوەزی ڕێژەیەکی بەرزی پەنابەر یان بەشۆڕشێکی شارستانی بەھێز کە بەھا ئەخلاقی و دینیەکان بگێڕێتەوە بۆ،جێگەی شایستەی خۆی

 

نوسەر ئەڵێت مەرگی داھاتوو ترسناکە چونکە بەھۆی ئەو دەرد و پەتایانەوە دەبێ کە خۆمان دروستی دەکەین و لەدەرەوە بۆمان نەھاتوون کە پەتایەکی زۆر ڕەشە ، ڕەشتر لە پەتای ڕەش" تاعون" کە سێ بەشی دانیشتوانی ئەوروپای لەناوبرد لە سەدەی چواردەی میلادی

 

پەتا نوێکە تەنھا گەنجان دەکوژێ ، کە وا دەکات ڕۆژئاوا ببێتە کیشوەری پیر و پەککەوتە 
بابەتەکە ئەگەر و گریمان نیە بەڵکو حەقیقەتێکی واقیعیە و توشی شۆک دەبیت کاتێک ژمارەکان دەست دەکەن بە،قسە

 

 

 

بەپێ سەرژمێریە نوێکان 
ڕێژەی منداڵ بوونی ژنی ئەوروپی دابەزیوە بۆ یەک منداڵ بۆ یەک ئافرەت کە لانیکەم پێویستە یەک ئافرەت و دوو منداڵی ببێت وەک،لایەنی کەمی قەرەبوکردنەوەی مردنی ئاسایی

ئەگەر بەم ڕێژەی ئیستەی بەردەوان بێت منداڵ بونی ئاسایی ئەوە ڕێژەی دانیشتوانی ئەوروپا کە ٧٢٨ ملیۆنە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ، ئەوا بە گەیشتنە کۆتایی ئەم سەدەیە ڕێژەکەیان دائەبەزێ بۆ ٢٠٧ ملیۆن کەکەمتر لە لەیەک لەسەر سێیە مەگەر ناپرسیت بۆچی ئەڵمانیا پێشوازی لە یەک ملیۆن پەناربەری سوریا دەکات بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە ؟!

 

 

 

 

لەبەرامبەردا کە ئەوروپا ڕێژەکەی دائەبەڕێ بەھۆی مردنی ئاساییەوە جیھانی سێیەم و ھیند و چین و وڵاتانی ئەمریکای لاتین تەقینەوەیەکی ڕێژەی دانیشتوانی بەخۆیەوە دەبینی کە ھاوشێوەی نەبووە بەڕێژەی زیادبونی ٨٠ ملیۆن لەساڵێکدا تەنھا لەڕێگەی زەواجی شەرعیەوە

بەشێوەیەکی ئەسایی ئەوروپا دەبێتە موڵکی ئەوانە

نوسەر دەڵێت ژمارەکان ترسێنەرن کاتێک باسی نەخۆشی کەمبونەوەی،ڕێژەی دەنیشتوان دەکەیت تا پەنجا ساڵی دیکە

 

ئەڵمانیا لە ٨٢ ملیۆن دائەبەزێ بۆ ٥٩ ملیۆن و ڕێژەی پیرەکانی کە لە ٦٥ ساڵ تێپەڕ بووبێت ئەگاتە زیاتر لە یەک لەسەر سێی دانیشتوانی

لە ئیتاڵیا لە ٥٧ ملیۆن دائەبەزێ بۆ ٤١ ملیۆن ، ڕێژەی بەسەڵاچوان دەگاتە سەدا چلی دەنیشتوانی

ئیسپانیا ٪٢٥ ی دانیشتوانی لەدەست دەدات ، ڕوسیا لە ١٤٧ ملیۆن دائەبەزێ بۆ ١١٤ ملیۆن

 

،،

داڕمانی بەھا بنچینەییەکانی کۆمەڵگە کە بریتیە لە "خێزان" و بەرتەسکبونەوەی عورف و ئاکارە دینیەکان کەپێشتر ڕۆڵی بەربەستێکی تۆکمەیان دەبینی بۆ خێزان و ڕێگری لە حامیلە بوون و لەباربردن و پەیوەندی سێکسی لەدەرەوەی دامەزراوەی خێزان.

 

 

ژمارەکان ترسێنەرن بۆیە پرسیارێکی بەسەر سوڕمانەوە 
بۆچی گەلانی ئەوروپا ڕاوەستاون لە خستنەوەی منداڵ و بەشێوەیەکی سادە باسی لەناوچونیان بەبێ گرنگی پێدان وەرگرتووە !!

 

نوسەر ئەڵێت وەڵامەکەی خۆی حەشارداوە لە درەنجامە کوشندەکاندا ، ئەو ڕۆشنبیریە نوێیەی ڕۆژئاوا کە مەرگی ئەخلاقی ھێناوە بەسەر ئەوروپیەکاندا ھەر ئەوەش مەرگی بایۆلۆجیان تەواو دەکات

 

داڕمانی بەھا بنچینەییەکانی کۆمەڵگە کە بریتیە لە "خێزان" و بەرتەسکبونەوەی عورف و ئاکارە دینیەکان کەپێشتر ڕۆڵی بەربەستێکی تۆکمەیان دەبینی بۆ خێزان و ڕێگری لە حامیلە بوون و لەباربردن و پەیوەندی سێکسی لەدەرەوەی دامەزراوەی خێزان

  
لەسەرو ئەوەشەوە بەھانە ھێنانەوە بەڵکو لەوەش زیاتر ھاندان بۆ پەیوەندی لادەر و نەشاز لە نێوان دوو ھاو ڕەگەزدا ، ھەموو ئەوانە بەشێوەیەکی ھەنگاوبەھەنگاو بەردی بناغەی بنچینەیی کۆمەڵگەی وێرانکرد کە بنەمای بەردەوامیشیەتی کە ئەویش خێزانە

 

،،

بەلام منداڵی ناشەرعی " زۆڵ" ئێستە ڕێژەی ٪٢٥ تەواوی منداڵی ئەمریکا پێک دێنێت ، و یەک لەسەر سێی منداڵی ئەمریکا لە ماڵێکدا دەژی کە تەنھا باوک یان دایکی لێدەژی.

 

 

*يخربون بيوتهم بأيديهم...*
بەدەستی خۆیان ، ماڵی خۆیان وێران دەکەن

ژمارەی ساڵانەی نەشتەرگەری لەباربردنی منداڵ لە ئەمریکا لە شەش ھەزارەوە لە ساڵی ١٩٦٦ بەرزبوەتەوە بۆ ٦٠٠ ھەزار لە ساڵێکدا سەڵی ١٩٧٦ پاش ئازادکردنی لەباربردنی منداڵ و کوشتنی منداڵ لەقۆناغی کۆرپەلەیی کرایە مافێکی ئافرەت و دەستور دەیپارێزێت 

پاش دە ساڵ ژمارەکە بەرزبویەوە بۆ ملیۆن و نیوێک نەشتەرگەری لەباربردن لەساڵێکدا ، ئەی ئێستە ژمارەکە گەیشتووەتە چەند ؟!

 

بەلام منداڵی ناشەرعی " زۆڵ" ئێستە ڕێژەی ٪٢٥ تەواوی منداڵی ئەمریکا پێک دێنێت ، و یەک لەسەر سێی منداڵی ئەمریکا لە ماڵێکدا دەژی کە تەنھا باوک یان دایکی لێدەژی

ڕێژەی خۆکوژی لەنێو ھەرزەکارانی ئەمریکیدا سێ ئەوەندەی ڕێژەکەیەتی لە ساڵی ١٩٦٠ ، و ژمارەی ئالودەبوانی ماددە ھۆشبەرەکان " ئالودەبوو نەک ھەموو ئەوانەی بەکاری دەھێنن" شەش ملیۆن کەس لە ئەمریکا گەیشتووەتە پلەی ئیدمان " بۆ،ئەو ساڵەی کە،کتێبەکەی تیا نوسراوە"

 

،،

چیرۆکی پەڕگیری سێکسی و لادانی سێکسی و یاسای ھاوسەرگیری لەنێوان ھاوڕەگەزەکاندا ئێستە بووەتە واقیع و بەشێ لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکە ئەمریکیەکان.

 

ڕێژەی ئەو کوڕ و کچانەی ئارەزوی ھاوسەرگیری دەکەن زۆر دابەزیوە

شتێکی ئاساییە کاتێک کۆمەڵگە ڕێگە بە،ئازادی سێکسی دەدات بەتەواوەتی و ڕێگە بەنیشتەجێ بوونی ژن و پیاو ئەدات بەیەکەوە لەیەک ماڵدا بەبێ ئەوەی ھیچ پەیوەندیەکی شەرعی و یاسایی ھەبێ لەنێوانیاندا .

  لەحاڵەتی ترسی پیاو لە یاسای باری کەسی کە زۆر ستەمکارانە نیوەی سەروەت و سامانی دەدات بە ئافرەت لەئەگەری جیابونەوەیەندا و ڕەزامەندی ئافرەتیش بە ژیان لەگەڵ پیاوێکدا لە ماڵێکدا بەبێ ھیچ عەقدێکی یاسایی و شەرعی بەھۆی پێویستی بە پیاوێک بۆ ئەوەی،لەگەڵی بوەستێت و پشتی بگرێت جگە لە پێویستیە بایۆلۆجیەکانی ، کار بەوە دەگات کە گەیشتووە

.
چیرۆکی پەڕگیری سێکسی و لادانی سێکسی و یاسای ھاوسەرگیری لەنێوان ھاوڕەگەزەکاندا ئێستە بووەتە واقیع و بەشێ لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکە ئەمریکیەکان

 

 

 نوسەر کورتەی بەرھەمەکەی دەڵێ

ئەم سەرژمێریانە سەرژمێری کۆمەڵگەیەکی داڕماو و شەرستانیەتێکە کە لەسەرەمەرگدایە

وڵاتێکی ئاوا ھەرگیز ناگونجێت ئازادبێت ، ھەرگیز ئازادی بەبێ فەزیلەت و بەھا بونی نیە

وە ھەرگیز فەزیلەتیش بونی نیە بەبێ ئیمان

تەواو

سوپاس بۆ خوا کە مسوڵمان و ئیماندارین ** ** ** ** ** ** ** **
* .

ئەوە کورتەی کتێبی مەرگی ئەوروپایە لە نوسینی نوسەری ئەمریکی باتریک جیە بوکانن ھیودەرم بەبڵاوکردنەوەی ببیتە بەشێ لەهۆشیاری گشتی کە گەلی ئێمە لەسەرەتای بەریەک کەوتنیدایە لەگەڵ ئەم دیاردانە و بەرگەی داڕمانی ئەخلاق و خێزان ناگرین

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك